بۆ قاسملۆ و هه‌ڤاڵانی
Friday, 14/07/2017, 18:46
ئێواره‌ی 13 ی 7 ی 1989 یه‌کێکی تر بوو له‌و ڕۆژه شووم و کارهساتبارییهکان بۆ گه‌لی کورد، به درێژایی مێژووی گه‌له‌که‌مان وێڕای هه‌میشه به‌رده‌وامی داگیرکاری و کۆمه‌ڵکوژی و هه‌وڵه‌کان بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌و هه‌بوونمان، به‌ڵام هه‌رگیز بێ پێشه‌نگ و بێ سه‌رکرده‌ی قاره‌مان نه‌بوین و به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر هه‌وڵی داگیرکاراندا کۆڕی تێکۆشه‌رانی ئازادی و هێڵی شۆڕشی ئازادیخوازی له کڵپه و تینی خۆیدا بووه، ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر داگیرکارانی بێ هیوا کردووه له ده‌سته‌مۆ کردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی گه‌له‌که‌مان، بۆیه‌ش به درێژایی مێژوو هه‌ر سه‌رکرده‌یه‌کی وڵاتپارێز و خۆنه‌ویست هاتبێته مه‌یدانی تێکۆشان، به ده‌ستی داگیرکارانی هه‌رێمی و به‌هاوکاری به‌شێک له وڵاتانی ئه‌وروپی و زلهێزانی جیهانی ڕوبه‌ڕووی تیرۆر و سێداره‌و زیندان و گۆشه‌گیریی ته‌نگ، کراونه‌ته‌وه، له هه‌مان چوارچێوه‌دا 28 ساڵ به‌ر له ئێستا و له‌ڕۆژێکی وه‌کو ئه‌مڕۆدا، پێشه‌نگ و تێکۆشه‌ری گه‌له‌که‌مان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، دکتۆر (عبدالرحمان قاسملۆ)، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی گوایه گفتوگۆکانی دانوستاندندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی ڕژێمی داگیرکاری ئێران‌دا، به پێچه‌وانه‌وه دوور له هه‌موو پێوانه ئه‌خلاقی و سیاسی و یاساییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، له‌لایه‌ن هه‌مان شانده‌وه دکتۆر قاسملۆ و دوو له هاوڕێیانی به‌ناوه‌کانی (عه‌بدوڵا قادر، فازڵ ره‌سوڵ) که له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا بوون تیرۆر کران، بێگومان (دکتۆر قاسملۆ) ته‌مه‌نێکی زۆری ژیانی به تێکۆشان له پیناو گه‌لی کورد برده سه‌ر، له ڕۆژگاری ته‌مه‌نی ژیانیدا وه‌ک پێشه‌نگێک له ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان توانی ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت، به‌ڵام مخابن هه‌ر ئه‌م ڕۆڵه گرنگه که ده‌یگێرا، بوو به مه‌ترسییه‌کی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران، سه‌رئه‌نجام ده‌وڵه‌تی ئێران وه‌ک کاری هه‌میشه‌یی خۆی به هاوکاری هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا ئه‌و تێکۆشه‌رانه ی کوردیان تیرۆر کرد و چوونه ڕیزی شه‌هیدانی ڕێگه‌ی ڕزگارییه‌وه.
وه‌کو ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، له ساڵیادی تیرۆر کردنی شه‌هید(دکتۆر قاسملۆ) و هاوڕێیانی، له لوتکه‌دا یادیان به‌رز ڕاده‌گرین و له که‌سایه‌تی ئه‌و قاره‌مانانه‌دا ته‌واوی شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان به یاد دێنین و سۆزیان پێده‌ده‌ین درێژه پێده‌ری خه‌بات و ئامانجه پیرۆزه‌کانیان ده‌بین، له هه‌مان کاتیش‌دا داواکارین وه‌ک وه‌ڵامیک بۆ ئه‌و کاره تیرۆریستییه و ته‌واوی هه‌وڵه پاکتاوکارییه‌کانی داگیرکاران ، وه‌ک وه‌فایه‌ک و درێژه پێده‌رێکی ڕێبازی قاسملۆکان، به‌تایبه‌ت پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و پاشان ته‌واوی پارته کوردییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، بتوانین له‌و هه‌ل و مه‌رجه‌دا، به یه‌کڕیزی و یه‌کده‌نگی و پێکه‌وه کارکردن، وه‌ڵامی ئه‌و تیرۆره و ته‌واوی پیلانه نه‌گریسه‌کانی دوژمنان بده‌ینه‌وه، پێویسته له‌م یاده‌دا یه‌کڕیزی ناوماڵی کورد زیاتر په‌ره پێبده‌ین و له ده‌وری یه‌کتر کۆببینه‌وه و به یه‌ک ده‌نگی و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌نگاوه‌کانمان خێراتربکه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجی شه‌هیدان، که ئه‌مه بۆخۆی به جێهێنانی خواست و ئامانجی ( دکتۆر قاسملۆ) و ته‌واوی شه‌هیدانه.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست