دونیا سێوە
Wednesday, 25/11/2015, 0:41
ئە و شەوەى لە ماڵى (پاریا) بووم ئاسمان مات بوو ، مام على زوو ووتى کەش و هەواکەى هى بە فرە ،ڕەنگە بە فر ببارى َ، ئەو شەوە تادرەنگ خەوم لێنەکەت بیرم لە کارەکانى رۆژم ئە کردوە ، ئەمەش لە نانەواکەى نزیک بە شەناوخۆیەکەمانەوە فێر بوو ڕۆژێک ووتى ( ئەگەر مرۆڤ شەوانە بە رلە نوستن پێَنج دە قە بیر لە هەڵەى رۆژى بکاتەوە دونیا بە م چەشنە نە دەبوو) بەس من بروام وابوو ئە گەر زیندەوەرى گۆشت خۆر نە بوایە دونیا ڕەنگیکى تر ئە بوو ، بە م شێوەیە نینۆنکى چنگ گرتمان لە یەکتر تیژ نە دەبوو ، شە وان بیرکرنەوە کاتێکى زۆرى خەوى ئە بردم بە م جۆرە ،وا بریار بوو بە یانیش لى بپرسم بۆ لە سەردەفتەرى یادگاریەکانى نوسیویەتى (دونیا سێوە ) بەیانى بە دەنگى (پاریا) خە بەرم بۆ وە هاوارى ئە کرد ئە ى چەند جوانە ئە م جلادە ، جلاد و جوان!! ئەمەش بوو بە پرسیار لە میشکم دا هەر بەوە وە نەوەستا ،ئەى ووت دایە گیان رۆژ رۆژى سێوە ،بە ڵام ئە وەى بۆ من ناخۆش بوو نان خواردنى بە یانى بوو برسیشم بوو نەدەکرا بڵێم بە یانیان نان ناخۆم ،خۆر هەڵهاتن دەرکایەکى کە بوو بە روو ئە م جەهەندمەدا کەناویان ناوە ژیان بۆمن ،بە یانیان تا خوا حەز کا دڵتەنگم ، حەز ئە کە م بە نینۆکەکانم دەموو چاوى ژیان وەک دڵم پڕکەم لە برین ، ئە و بە یانیە هەرچۆنێک بوو وام کرد هەست نەکەن بیتاقەتیم لێدە چۆرى،لە کاتى نان خواردن دا بینیم لە سەماوەرەکەیان نوسی بوو ( مرۆڤ بە ) لە دەرگاى ژوورەکەیان نوسیبوو ( لە وەتەى ئاوینەمان نیە جوانتر خۆمان ئە بینین، هیچ شتێک وەک ئاوێنە مرۆڤ نائومێد ناکا )لە دەرگاى ژوورەکە ى نەنکى نوسرابوو ( پیرى رۆشتنى ساڵەکان نیە ،پیرى شکانى رووحە ) مام عەلى ووتى جوانى ژیان لە وە دایە کەس ناتوانى شیکردنەوەیەکى دروستى بۆ بکا، ووتم بە لاى تۆ وە ژیان جوانە ؟ ئەو برواى وابوو بیرى مرۆڤ بۆ ژیان هەر یە ک بە جۆرێکە ، من ژیانم بە لاوە جوانە لە وەتەى لە م گوندە ئە ژین و لە تیڤى ، دورین زۆر باشم ژیان بە لاى منەوە هەر چۆنێک بێت خۆشم ئەوێ ، منیش حەزمەکرد گڕ لە ژیان بە ردەم ، دووبیرکرنەوەى زۆر جیاواز لە ژیانمان ئە ڕوانى لە و کاتەدا پاریا بانگى کردم وەرە ئەم بە یانیە جیاوازە لە بە یانیەکانى کە ، بە جلى کوردى و شەرواڵێکى کورانەوە کە هى باوکى بوو لە ناو ئە و بەفرە دا جوانیەکەى وەسف ناکرى ئەوەندە جوان بوو بینیم ، ووتم پێم بڵێ بە فر بۆ جلادە پاریا ؟ ئە زانى بۆ چونکە بە م بە فرە هەزارەها بونەوەرى مردن لانەى چەند میرولە کاول بوە ، چەند مرۆڤ ئە بیت ئیستا لە سەرمادا رە ق بوو بێتنەوە ، دەى جلادە بۆ ئەوان و جوانیە بۆ ئێمە ئە گەر زۆر لی وورد بینەوە ، باشە ئەى بۆ هاوارت ئە کرد رۆژ رۆژى سێوە؟ وە رە زاریا با تا لاى دار سێوەکە بڕۆین سندوقێکى پرکردبوو لە سێو دانەیەکى کردوە بە فرەکەوە بروانە چەند جوانە لە ناو بەفردا سێو، سێوى سورو زەردو سەوزو سیوى سپی مزەرە سیوى پێدەڵێن لە ناو سندوقەکەدا دەرکردو بە و سێوانە ئاڵای کوردستانى دروست کرد ئەو رۆژە ئاڵاى کوردستانم زۆر خۆش ویست جوان بوو لە ناو بەفرا ، ووتى لە بەر ئەوەیە ئە ڵێم ڕۆژ ڕۆژى سێوە ،ئەم درەختەى لەژێرى داین سێوە هەر رە نگێکى پارچەیکى کوردستانە ئە مەوێت یەکیان پێبگرمەوە ، کورد لە سێو ئە چێت سێو لە میوەکانى کە جیاوازە بە توێکل و بێ توێکل دە خورى لە هەر کوێ وە بتەوى ئە توانى گازى لێگرى بە خوى َو بێ خوآ هەر دە خورێ ، کوردیش هە مان دەرى سێوى هە یە دەمان کوژن ، بە کارمان دێنن ،نایەڵن ببین بە خۆمان ( لە پە یام بە ر بێبەش کراین ، لە دەوڵەت ،لە زمان لە خاک داگیر کراوین )کەچى هەر وەک و سێو واین و بە ئاسانى نامرین ئەم درەختە رۆژێک دێت هەر چوار رەنگى سێوەکە پێکەوە دەگرێت و تێدەگەى بۆ دونیا سێوە.......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست