خوداى من ئەوینە قیبلەم گوڵێکى سورە
Tuesday, 04/08/2015, 16:45
هه ر دواى تەواو بوونى خوێندن بە رەو بەشە ناوخۆیەکەکم بە ڕێکەوتم، ئەودووکانانەى بە لایان دا تێدەپەریم وورد وورد لە شتەکانیانم ئەڕوانى تەنها یەک دوکان ئە و ئێوارەیە سێوى هە بوو دەستم دایە و دام نایەوە بیرم لاى قسەکانى (پاریا)بوو خاوەن دوکانەکە واى زانى پارەى کڕینیم پێنیە ووتى بیبە ،بە زەردەخەنەیەکەوە ووتم خاڵەگیان ئەتوانم بیکڕم بە س ناتوانم تێبگەم بۆ دونیا سێوە؟!! ئە و شەوە هەر بیرم ئە کردوە ماخۆلانى ئەوە لێ ى دابووم ئە بێت مەبەستى چى بێت؟ یان ئە و کەسە کێ یە بۆى نووسیوە: دڵم پڕپڕە لە خۆشەویستى بۆت: حەزمەکرد شەو گوریسێک بوایە ڕامکیێشایە بۆ ئەوەى زوو ڕۆژبێتەوە.تا وەڵامی ئەو پرسیارەى لێوەرگرم شە و تێپەرى و چى تێپەڕینێک لە سەر بازێکى هەڵهاتوو ئەچووم جەند جارێک لە خەو راِچڵکیم وەک ئەوەى هێزێک بە دوامەوە بێت بۆ گرتنم هەرلەوکاتەدا بە خۆم ووت ئە و سەربازانەى ڕائەکەن لە جەنگ ترسنۆک نین، ڕەنگەبڕوایان بە کوشتن نە بێت ، ڕۆژ بۆوە بیرم کردوە سەرتاى باسەکە بە ڕاپۆرتەکە بکەمەوە یان ڕاستەوخۆ پێى بڵیم بۆکێت نوسیوە؟ زۆر بە پەرۆشوئومێدەوە خۆم ئامادەکرد ،لەڕۆژان خێراتربەروە زانکۆ بە ڕێکەوتم ، یە کەم وانە ئە و مامۆستایەمان بوو کە بڕیارى دابوو ئەوەى لەوانەکەى دا ئامادە نبێت نمرەى ڕۆژانە وەرناگرێ ، خێراتر لە ڕۆژان بە رێکەوتم ، مامۆستا ئەى ووت ڕەنگە ئێوە منتان خۆش نەوێ بە هۆى ئە و بڕیارەمەوە بە ڵام من
هەمووتانم خۆش ئەوێ، خوێنکاران بڕوابکەن سزا مرۆڤ گورج ئەکاتەوە لە هەرکوێ سزا نەبوو گەندەڵى و بە درەوشتى بڵاو ئە بێتەوە ، ئەو وانەیە هەموو مان ئامادەبووین (پاریا ) نە بێت هەرچاوەریم کرد لە دەرگا باو بێتە ژوورە وە ئەوەى دەهات ئەو نەبوو دڵتەنگیەک تەواو دەورى تەنیم لەوکاتەدا (دۆستیۆفیسکى) م بیرکەوتەوە کاتێک بۆ براکەى نووسیى" تاسنورى مەرگ دڵم تەنگە: حەزمەکرد دەست کەم بە نامە نوسین هیچ کات هێندەى ئەوساتانەى دڵم تەنگە ئارەزووى نوسین ناکەم هەموو نوسینەکانم بەرهەمى دڵتەنگیمن ، لە ناو خانەوادەکەمان دا دایکم بێڕادەخۆش ئەویست هە رلە بەر ئەوەش بوو شەونەئەچوومە دەرەوەبۆلاى هاورێکانم لەناو ئەواندا بە کوڕى دایکم ناسرابووم،حەزمەکرد بۆدایکم نامەیک بنوسم ، .بەڵام داخەکەم وەک سەرجەم دایکانى کەى گوندەکەمان خوێندەوارى نەبوو نامەبخوێنیتەوە ئەمەش جۆرێکى کەى بە د بەختى من بوو، ئەگەر خوێندەوارى هەبوایە زۆرشتم بە نوسین پێدەوت کە بە زمان ناووترێ نەم نووسى ، چونکە نامە ئەوکاتە چیژوو کاریگەرە خۆت بیخوێنیتوە نەک بۆت بخوێنەوە ، دڵتەنگیم بەجۆرێک بوو لە دڵشکاوێک ئەچووم ، بە ردەوام ئاگادارى کات بووم دەى خوایە وانەکە تەواو بێت ، هەر دواى تەواو بوونى وانەکە لەدواى مامۆستاوە خێرا چوومەدەروە بینیم وەستاوە و سەیرى ئاسمان ئەکات لاى چەپى پەنجەرە ى هۆڵەکە، هەر جارە و لە لایکى پەنجەرە کە ئەوەستا و ئەى ووت چەپ و راستم بۆ نیە بە پێکەنینەوە ،، گەشامەوە بەیانیى باشم لێکرد، ووتى بە یانیەکان هەروەک خۆیانن (زاریا ) پێم بڵێ تۆ باشى؟ من باشم سوپاس ، بۆنەهاتیە ژوورە وە "پاریا" دڕەنگ کەوتى نا بەس مرۆڤ بە سزا فێرنابێت ، نا (پاریا) هاوارى مامۆستام سزا نیە بۆ یە ئەم ووڵاتە وێرانەبوو ، نا من ئە ڵێم پەروەردە نیە،ئەوە بێپەروەردە ییە ئەمەى دروست کردوە ، مامۆستا راست ئەکات هەرکەس لە ئاست کارەکەى کەم تەرخەم بوو ئەبێت سزا بدرێ بەس لە فێربوون دا ئە بێت ئە شق هەبێت ئێوە چونە ژوورە وە هیچ فێر نەبوون ، بڕوانە ئە م هەموو درەچووى زانکۆ و پەیمانگایە چى فێربوون زاریا؟ بابرۆین راپۆرتەکەمان تەواکەین ، باشە بۆ مامۆستا دواى شتێکى لێکردووین کە کەس بەوە کارناکا ,کێ بە پلان کار ئەکا ووتى (من ) ، رۆشتین هەر لە لە بیرى ئەوەدا بووم چۆن لێى ى بپرسم ! پاش تەواو بوونى کارەکەمان . لێم پرسى (پاریا ) بۆکێت نوسیوە دڵم پڕپڕە لە خۆشەویستى بۆت ؟ یان مە بەستت لێى چى یە ، هە ر وام ووتوو ، وەک نوسینەکەى دڵى پڕ بوو ! من ئە چم چا دێنم لەگەرانەوەم دا بینم ئەگریا هەوڵى دا بەسەرخۆى دا زاڵبێت بە ڵام فرمێسەکانى رێیان نەدا ، پرسیم بۆ ئەگرى "پاریا "؟ ووتى بۆ وەڵامی پرسیارەکەت بۆ ژیان.!!
چۆن نەگریم چۆن ؟ پێم بڵێ بۆوابەیەک ئەکەن مرۆڤ ؟ بۆجێ یان نابێتەوە لە م سەرزەمینە گەورە یە ؟ بۆ تێرناخۆن ؟
پێم بڵێ ( زاریا)
ئەوە کەى کارى مرۆڤە یەکتر ئەنێرن بۆ بەهەشت و دۆزەخ بەناوى خوداوە، یان لە پێناوى سەرکردەکانیان یەکتر خەڵتانى خوێن ئەکەن ؟ بەختیار على م بیرکەوتەوە یە کێک لە جوانیەکانى خوێندنەوە ش ئەوە یە لەوکاتانەدا بیرى ئەو شتانەو ئه کەویتەوە کە پێشتر خوێندتەوە بە ختیار ووتى
ئەگەر خوداش هە ق بە کوشتن بدا بێت مرۆڤ نە ئەبوو ئەو کارەبکات ، بە دەم گریانەوە بەردەوام بوو ئەى ووت ئێمە بۆئەوە دروست بووین یەکمان خۆش بوێت ، نەک یە کتر بشێوێینین خودایە ئەم شێواندنە راگرە واهاتن بۆتۆش ، بەگریانەوە ووتى هەرچى جوانى هە یە شێواندیان تەنانت خەریکى شێواندنى خوداشن مرۆڤ ، لە بەر ئەوەى روحێتیکى گەورەى کورد بوونى تێدابووى ووتى
یەکەم رووحى جوان کەدروست بوو کورد بوو، بۆیە هەموو دونیاش بە ردەوام هەوڵى شێواندنى ئەوروحێتە ئەدەن ، لەشم ووردە ووردە خاو بۆوه فرمێسک لە چاواکانم وەک و کانى تەقی ،چونکە زۆر دەمێک بوو نەگریابووم گریانم زۆر بە کوڵتربوو لە (پاریا ) بیرم بۆ لاى جەمال غەمبار چوو بەس نەئه بوو بە و شێوە یە پیاو مقدەسکا، ئەبوو بڵێ کاتێک مرۆڤێک ئەگەرى دیارە ئەم کەونە خەلەلێکى تێدایە ، شە یتانەکانى سەرزەوى لە ژماردن نایا ئەزانى (پاریا )؟ نا من یە کەم شە یتان کە دروست بوو خۆشم ئە وێ ئه زانى بو؟ نا . چونکە قسە ى دڵى خۆى کرد و سوجده ى نه برد به درو, لاى من قسە ى دڵ هەمیشە جوانە ، رقە،خوێن ڕشتن، خیانەت، نادادپەروەرى ، یەکترقبول نەکردن بە نەفرەت کراوە ، هاورى َ ئەم قسەنە بۆ هەموو کەس نه كه ى با تووشى نەفرەتى عەوام نەبینەوە دواتر ئەوانەى هەموو ژیانیان پڕە لە هەڵەو تاوان دێن و وەک شەیتان رەجمان ئەکەن ، زاریا ئه زانى بە ئاواتەم کەسێک سزاى مرۆڤ بدا خۆى هەڵە ى نەکردبێت تا ئيستا نیە و نەبوە ، باشە (پاریا) ئەى ئەگەر هەموومان یە کمان خۆشویست ئەوکات چى ؟ پێکەنى ووتى رە نگە ئەوکات مەراقى مەرگ بمانکوژێ ، خوش به ختانه جوانى مردنیش لەوەدایە مرۆڤ دەسەڵاتى بە سەرى دا نیە "زاریا" بودا ئەناسى ؟ بڵێ زۆر سەرسامم بە بودا زۆر جوان ئە ڵێ
(ژیان زەردەخەنەیە و زەردەخەش ژیانە)
ووتم تۆ بڕوادارى پاریا ؟ بەڵێ
خوداى من ئەوینە ، وەک سوهرا ب ئە ڵێ قیبلەشم گوڵێکى سورە
زۆرباشە بابڕۆین ئەم جارە دێم بۆگوندەکەتان بۆلاى باوکت باشە هاتنت سەرچاوان
ماویەتى
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست