له وڵاتی هه‌یاسان و غهیاسان
Saturday, 25/07/2015, 19:06
ململانێیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو ئه‌م وڵاته له نێوان ئایدیۆلۆژیا سه‌رده‌می و شارستانییه‌كان نییه، به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه هێشتا چه‌قی به‌ستووه له‌نێو بازنه خێڵ و تیره، هێشتا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ململانێی نێوان بنه‌ماڵه‌كان، بۆیه هێشتا زۆری ماوه بگات به كه‌ناری ململانێی شارستانی و سه‌رده‌می.
جاران خێڵه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كار و كه‌سابه‌تیان به‌زۆری له‌سه‌ر ئاژه‌ڵداری و كشتوكاڵ بوو، بێگومان ئاژه‌ڵداری و كشتووكاڵیش پێویستی به خاكی به پیت و له‌وه‌ڕی باشه. به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ر تیره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ تیره‌كانی دیكه‌ی هه‌مان خێڵه‌كه‌ی خۆی و هه‌ر خێڵێكیش له‌گه‌ڵ خێڵه‌كانی دیكه‌ی هه‌مان نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی، به‌خۆشی بووایه یان به ناخۆشی خوازیاری ئه‌وه‌بوو خاوه‌ندارێتی زۆرترین رووبه‌ری خاك بێت. زۆر سه‌رچاوه‌ی مێژووییش هه‌نه كه باس له‌و ململانێیه خوێناویانه ده‌كه‌ن كه پێشتر نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر خاك، به‌ڵكو له‌سه‌ر پڕوپوچترین شت له‌م وڵاته روویانداوه، كه ئه‌مه بۆمان ده‌سه‌لمێنێت جاران چه‌مكی شارستانیه‌ت چه‌نده لاواز بووه له‌م وڵاته.
ده‌توانم بڵێم به‌هۆی هزری قه‌تیسبووی خێڵه‌كایه‌تی له‌نێو ناخی تاكی كوردی به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد به‌تایبه‌تی ئه‌وا هه‌نگاوه‌كانی ئاستی پێشخستن و به‌شارستانیكردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی زۆر سست بوو، بۆیه ده‌سه‌ڵاتداره ناكۆكه‌كانی كورد زۆر به‌كه‌می باسیان له پێكهێنانی وڵات كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كات ده‌سه‌ڵاتداری كورد له توێژی ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆك خێڵهكانهوه پێكهاتبوون، هه‌موو خواستیان ئه‌وه‌بوو كه چۆن به‌هه‌ر چ شێوه‌یه‌ك بكرێت ده‌ره‌به‌گی هاوسێكه‌ی ئه‌گه‌ر براشی بووایه بتوانێت له‌نێوی ببات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر سامانیدا بگرێت. ده‌سه‌ڵاتداره‌كان جاران ئه‌گه‌ر بیانویستبایه ده‌سه‌ڵاتیان زیاتر بێت ئه‌وا سڵیان نه‌ده‌كرده‌وه له پێشكه‌شكردنی تواناكانیان بۆ داگیركه‌رانی خاكی كوردستان، ئه‌و كه‌سه‌شی چه‌نده خزمه‌تی بێگانانی زیاتر بكردایه ئه‌وه‌نده فهرمانڕهوایێتییهكهی به پشتگیری ده‌وڵه‌ت یان بڵێین داگیركه‌رانی كوردستان فراوانتر ده‌بوو، تائاستێك وایلێده‌هات كه ده‌سه‌ڵاتی زۆر له سه‌رۆك خێڵ و ده‌ره‌به‌گه‌كانی له‌ناوده‌برد، یان ده‌یكردن به ئه‌ڵقه‌له‌گوێی خۆی. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و سه‌رۆك خێڵ و ده‌ره‌به‌گ و كه‌سانه‌ی كه به‌وه رازی نه‌ده‌بوون رێگای كێوهكانیان هه‌ڵده‌بژارد و یاخی ده‌بوون له فه‌رمانی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان له‌سایه‌ی هاوكێشه و ململانێیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هاتووه‌ته ئارا، ئه‌وا پاش ئه‌م هه‌موو پێشكه‌وتنه هزری و پڕاكتیكیانهی سه‌رئاستی جیهان! هێشتا سیاسه‌تمه‌داری كورد نه‌یتوانیوه سوود له‌و هه‌له وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه به په‌یامی به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی و پێشخستنی باری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی بدرێت. ئێستا هه‌موو خواستی فه‌رمانڕه‌واكان كه له رێگای حیزبی سیاسیه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری سه‌رۆك خێڵه‌كان و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌ر له پڕێكه‌وه ده‌یكه‌ن به كوڕێك، بۆیه له‌لای حیزبه كوردیه‌كان گرینگ نییه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رۆژگارێك ده‌ستیان به‌خوێنی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه سوور بووه ئێستا چ تاوانێك ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه بتوانن ئه‌و جێگیرییه ناله‌بار و نادادپه‌روه‌ریه بپارێزن و هه‌ندێكجاریش تاوانیشیان بۆ ئه‌نجام بده‌ن. حیزبی كوردی جگه له‌وه‌ی پشتگیری زۆر له‌و ده‌ره‌به‌گانه ده‌كات كه جاران له‌گه‌ڵ رژێمه‌كانی عێراق بوون، ئه‌وا هه‌ر له هه‌مانكاتیش زۆرێك له ده‌ره‌به‌گی زۆر خراپتری نوێی له كێوه‌كان له‌گه‌ڵه خۆی هێناوه‌ته‌وه و دایمه‌زراندوون.
هۆكاری كه‌م و كوڕیه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌ره‌به‌گ و گرووپه چه‌كدار و ده‌سه‌ڵاتداری خێڵه‌كان نییه، به‌ڵكو كه‌م و كوڕیه‌كان بۆ گروپه سیاسیه‌كانه له‌به‌رئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا نه‌یانتوانیوه درووشمه بریقه‌داره‌كانیان له‌ڕووی دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی و شارستانی... بهێننه ئارا. به‌ڵكو پێموایه حیزبی كوردستانی جگه له په‌یامه بریقه‌داره شه‌رمن و شاراوه‌كه‌ی كه به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆییه بۆ كوردستان كه جه‌ماوه‌ری كوردستانییان به‌م دروشمه‌وه ده‌یان ساڵه به‌دوای خۆیانه‌وه داوه، ده‌بووایه پاش راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له‌گشت رووه‌كانی وه‌كو هزری و كولتووری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی... شۆڕش ئه‌نجامبده‌ن، كه ساڵانێكی زۆر بوو به‌ده‌ستی داگیركه‌رانه‌وه پشتگوێخرابوون، نه‌وه‌ك پاش بیست ساڵی ئه‌م هه‌له مێژووییه ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی دوژمنانی كورد و بیانی، له‌ڕووی كولتوورییهوهش ده‌سه‌ڵاتداره زانا و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كوردستانی هیچ ستراتیجیه‌تێكی دڵخۆشكه‌ریان تائێستا پێشكه‌ش نه‌كردووه جگه له خستنه‌به‌ری دووبه‌ره‌كی ناوچه‌یی. داخه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی پێشتریش رۆشنبیره چهلهنگهكانی كورد بنیادیانكردبوو ئه‌وا له‌م سه‌رده‌مه به‌ده‌ستی بهناوڕۆشنبیرانی حیزب له‌ناوبران.
له وڵاتێك كه ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌كه‌ی شانازی به‌وه ده‌كات تاكه نموونه‌ی دیموكراسییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داوای ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و ئه‌زموونه‌ی كه له‌لای نوێیه له ته‌واوی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست په‌یڕه‌و بكرێت!، به‌ڵام د‌رك به‌وه ناكات كه ئه‌و جۆره حوكمڕانییه له وڵاته‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه و له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیش ده‌یان ساڵه به‌سه‌رچووه.
زۆرجار بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه و پرسیار له‌خۆم ده‌كه‌م ئایا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان به‌هۆی كاریگه‌ری هزری ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌بییه‌كان به‌سه‌ریان بیر له‌وه نه‌كه‌نه‌وه كه سیسته‌مێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و به‌تایبه‌تیش وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی هه‌یه بیانه‌وێت بگه‌ن به‌و شێوه سیسته‌مه حوكمڕانییه؟، كه نموونه‌شیان وا له‌به‌رچاومانه رۆژبه‌ڕۆژ هه‌موو ئه‌و شێوه سیسته‌مه حوكمڕانییانه وا هه‌ره‌سدێنن و ناتوانن به‌رگه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنه بگرن كه له‌سایه‌ی راگه‌یاندنی دیجیتالهوه هاتووه‌ته ئارا.
سیاسه‌تمه‌داره ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كورد كه له ره‌چه‌له‌كی خێڵه‌وه هاتوون و هه‌ڵگری په‌یامی خێڵن ئه‌وا به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری عه‌وامی كوردستانی خۆیان به شكۆمه‌ندتر ده‌زانن. بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و شارستانی له‌سه‌رده‌ستیان بێته ئارا، له‌به‌رئه‌وه‌ی دواكه‌وتوونه له‌و قۆناغه به‌سه‌رچووه. میره‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی توانیان وڵاتێكی خاوه‌ن قه‌واره‌ی سیاسی بنیات بنێن له‌به‌رئه‌وه‌ی خواستی گه‌وره‌یان هه‌بوو!، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش واخه‌ریكه هه‌ره‌س بێنن. به‌ڵام خواستی قه‌واره‌ی فه‌رمانڕه‌واكانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان زۆر بچووكن و ته‌نیا له‌ناوه‌خۆ و ناوچه‌یی خۆی ده‌بینێته‌وه، كه به به‌راوردیش له‌گه‌ڵ ئاستی پێشكه‌وتنی سه‌رده‌م زۆر سووكه.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م پارچه‌یه‌ی كوردستان په‌یامێكی دووفاقی هه‌یه ئه‌وا له‌لایه‌ك به‌ئاشكرا دروشمی شارستانێتی و سه‌رده‌می و مۆدێرنیزم به‌گوێی خه‌ڵك دهچریوێنێ، لهلایهكیدیكهش تائاستێك به شاراوه‌یی و زۆر به پراكتیكیانه دووباره خوازیاری ئه‌وه‌یه گیانی خێڵه‌كایه‌تی ببووژێنێته‌وه، كه ئه‌مه واده‌كات ره‌وڕه‌وه‌ی به‌ره‌و پێشچوونی كۆمه‌ڵگا كه هه‌رخۆی له رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی تائاستێكی سنووردار پێشكه‌وتبوو ئه‌وا ئێستا له سایه‌ی زیندوكردنه‌وه‌ی هزری خێڵه‌كایه‌تی وا خه‌ریكه ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌نێو هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی نێو رووپه‌ڕی هه‌ندێك میدیای راگه‌یاندنی بووێردا بگه‌ڕێین بۆمان ده‌سه‌لمێت كه چه‌نده تاوانی جۆراوجۆر له‌سه‌رده‌ستی هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتداری نێو خێڵهكانهوه ئه‌نجام ده‌درێت. پێموایه ئه‌م رووداوه ناسه‌رده‌می و ناشارستانیانه بۆ كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری رابردوو بگه‌ڕێنه‌وه، واته ئه‌گه‌ر شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی ساڵی 1958 وه‌ك نموونه بهێنمه‌وه ئه‌وا له‌ئه‌نجامی ئه‌و شۆڕشه زۆرینه‌ی توێژی ده‌ره‌به‌گ و سه‌رۆك خێڵه‌كان ده‌سه‌ڵاتی جارانیان له‌ده‌ستدا، له‌لایان جه‌ماوه‌ری پڕۆلیتاریا دووچاری ژیانێك بوونه‌وه كه پێشتر له‌لایان نامۆ بوو، نموونهیهكیدیكهش له‌م باره‌وه پاش شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزه ئه‌و كاته‌ی كه نه‌ته‌وه په‌رسته‌كان فهرمانڕهوایێتی عێراقیان گرته‌وه ده‌ست، ئه‌وا دیسان توێژی ده‌ره‌به‌گه‌كان به پاڵپشتی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه هاتنه‌وه مه‌یدان و له زۆربه‌ی تاوانه‌كانیش بهشدارییێكی بهرچاویانكرد له چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی رۆشنبیر و زه‌حمه‌تكێش و رزگاریخواز.
له‌پاش راپه‌ڕینی ئازاری 1991یش ئه‌مجاره‌یان ده‌ره‌به‌گه كۆن و نوێیه‌كانی ئێستاش به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه جیهانییه‌ی كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێك ناتوانێت سنووری بۆ دابنێت ئه‌وا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن وا خه‌ریكه باره‌كه‌یان له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ، بۆیه هه‌روه‌كو پیشه و سروشتی باوك و باپیرانیان ده‌ستیان به چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش و پێشێلكردنی یاسا و ویژدان كردۆته‌وه.
ئه‌زموون سه‌لماندوویه‌تی كه گه‌شانه‌وه‌ی گیانی خێڵه‌كایه‌تی ته‌نها به‌سوودی ده‌سه‌ڵاته داگیركه‌ره بیانییه‌كان، یان ده‌ره‌به‌گ و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییانه ده‌شكێته‌وه كه خواسته‌كانیان لۆكاڵینه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان هه‌موو ئامرازێك و هه‌موو ماسكێك له نێو كۆمه‌ڵگا به‌كاردێنن. بۆیه ئه‌م توێژه مشه‌خۆر و هه‌لپه‌رسته‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی پشتیوانی لێده‌كات... فاكته‌رێكن كه به‌هۆیانه‌وه رۆژبه‌ڕۆژ تێكڕای جه‌ماوه‌ر كه‌سایه‌تی تێكبشكێت و هه‌ستنه‌كات له كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانییه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست