ڕۆژهەڵاتی کوردستان پڕە لە زاراوەی خۆش و جیاواز
Tuesday, 26/10/2021, 14:42
ئەوەی کە بەردەوام ئازارم ئەدا هەموو زاراوەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات لە نوسین و قسە کردندا خۆیان تەسلیمی ئەو بەشە زاراوەی “سۆرانی ئەکەن (یەک دوو کەس نەبێ لە فەیسبووک بە زمانی سنەیی دەنووسن). هیچ کات سۆرانی زمانەکان هەوڵیان نەداوە خۆیان فێری نوسین و قسە کردنی زاراوەکانی هەورامان و کرماشان و سنە و بەشەکانی دیکە بکەن. پێموایە هەموو زاراوەکان ئەبێ بە زمانی خۆیان قسە بکەن و بنوسن و ڕاو بۆچوونی خۆیان دەربڕن هەموومان هەوڵی فێربونی زمانی یەکتر بدەین، هیچ لایەنێک بە خاتری لایەنێکی دیکە زمانەکەی خۆی بچووک نەکاتەوە. پێموایە ئەوەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە همیشە زۆربەی مەسئولانی حیزبەکان خەڵکی ئەو بەشەن کە بە زاراوەی سۆرانی قسە دەکەن، بە غەیری زبان فارسیان را گەرامی میدارند، بە هیچ شێوەیەک هەوڵی فێربوون و قسە کردنی
زاراوەکانی دیکەیان نەداوە.
وڵاتی سوئیس چوار زمانی جیاوازی تێدایە، بەرپرسانی سەرەوەی ئەو وڵاتە دەبێ حەتما بەو چوار زمانە قسە بکەن و بنوسن جا دەتوانن خۆیان هەڵبژێرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست