کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێرە نیشتیمانی قەحبەکانە

Thursday, 10/12/2020, 1:07


هاوکار فەتاح
ئەو نیشتیمانەدا کە نووسەرو ڕۆشنبیرەکانی لەسەرەی 300 هەزاری دوو مانگ جارێک موچەکەیدا بەپێوە ئەوەستن، ژنە سۆزانیەکانیشی لە ماوەی ساڵێکدا ئەبنە ساحێبی کۆمپانیا و دەفتەرە دۆلار..
تێبینی ـ  ئەو وێنەیە لەتیف هەڵمەتی شاعیر لەسەرەی موچەکەیدا ..
کاتێ سەیری نەعلەکانی پێی لەتیف هەڵمەتم کرد، ئەو باسەی محمد ماغودم هاتەوە یاد کە ئەڵێ..

کاتێک  وڵات ناگاتە جووتێ پێڵاو

محمد ماغووت ڕۆشنبیری بەرزی عەرەب
لە وتارێکدا، ووتی هه موو  وڵات ئەدەم بەجوتێ پێڵاو،،،،
کەچی لەسەر ئەو وتارەی درایە دادگا.
دادوەر: چۆن دەتوانیت  وڵاتێک کە هی هەموومانە بیخەیتە بەرامبەر جوتێ پێڵاوەوە. ئایا نیشتیمان بە جوتێک دەگۆڕیتەوە!
ماغووت:؛ بەڵێ جەنابی جەنابی دادوەر:؛ چونکە من پێخاوس بووم!
تۆ وڵاتت پێویستە لەوێدا یان جوتێک پێڵاو.
بۆیە هه موو وڵات ئەدەم بەجوتێک پێڵاو...
وڵاتێک هه موو ڕۆژێک مرۆڤی تیا برسی بێت
وڵاتێک منداڵ لەبەرچاوی دایک و باوکی لە بێدەرمانی و دەوادا لەبرسێتیدا بمرێ
وڵاتێک منداڵ لەسەر شەقامەکانی بەدیار فرۆشتنی کلێنکسەوە خەوی لێبکەوێت
وڵاتێک، منداڵ بە دیار سندوقی بۆیاخەوە خەوی لێبکەوێت
وڵاتێک ڕۆژانە گەنجەکانی بەکوشت بدرێت و ئەوانیش لەگەڵ د وژمنی میللەتەکەیدا خەریکی بازرگانی بن
وڵاتێک لە نیوەی شەودا سوپای پاسداران و تورک  و بەعس و داعش و حەشدی شەعبی بهێنرێتە سەر ژن و منداڵ و ئەوانیش دەست نەپارێزن و کەسوکارمان بکوژن
وڵاتێک قوتی ژیانیان نەدرێتێ و سەرانی دەسەڵاتیش پارەکانیان لە ڤێلاو قومار و خۆشگوزەرانی خۆیاندا سەرف بکەن
وڵاتێک ئازادی تێیدا بخنکێنرێت
وڵاتێک مرۆڤ لە خوارترین ئاستی ژیانەوە بێت
وڵاتێک چەتە و جاش و خۆفرۆش چەقۆکێش بەڕێوەی بەرێت.
ئاخر وڵاتێکی وا نەک جووتێک پێڵاو ناهێنێ، بەڵکو یەک تاک پێڵاو زۆرە بۆ گۆڕینەوەی.
کاتێک تۆی مرۆڤیش یەکجار دەژیت و بێبەشی لە خێرو خێراتی
کاتێک تۆ یەک جار دەژیت و وەک مرۆڤ تەماشا ناکرێیت
کاتێک تۆ یەک جار دەژیت و چارەنوست دەبێتە یاری دەستی لگاوچی و قومارچی و شەرواڵ پیس
کاتێک تۆ یەک جار دەژیت، نە دەنگ، نە سەنگ، نە مرۆڤ بوونت خاوەنی بوونە.
کاتێک تۆیەک لەبەر نەهامەتیی و برسێتی و بێ ماف، سەری خۆت هەڵدەگریت و هەرچی خۆشت  ویستوە لە وڵاتدا جێت هێشتوە، کە مردیشی لە وڵاتێکی دیکەدا بەخاکت بسپێرن
ئا پێم ناڵێیت وڵاتت بۆچیە؟
ئەو وڵاتە کامەیە کە تۆ هەت بووە.
کاتێک بۆنی خۆش و ئەڵقەی بوکێنیان پێداین خۆشەویستیان بردین
وڵاتێک نە خۆشەویستی نە مرۆڤبوون، نەژیان، نە ئازادی تێدا نەبوو. ئەوە ئێمەین وەک ماغووت دەڵێت.
ئێمەی کۆمەڵگای کوردی..  کۆمەڵگایەکی ئانجن ئانجن کراو،  بە خەنجە کراو بەنجکراوین..
تا ساحێبی ئەم دەسەڵاتە بن بڕیاڕ لە ژیان و چارەنووستان بدات، ژیان و چارەنوستان لە هێلانەی جاڵجاڵۆکە نەبێت لە هیچی تر ناچێت خوشک و برا ئایزەکانم...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە