"وایت ئه‌ربیڵ" له سه‌ربانی هۆتێلێكه‌وه به‌سه‌ر هه‌موو هه‌ولێردا ده‌ڕوانێ، له ژووره‌وه‌ی باڕه‌كه مۆسیقای دی جه‌ی ده‌یكوتێ، خه‌ڵك له لێواری مه‌له‌وانگه‌ی ناو باڕه‌كه دانیشتوون و بیره و كۆكتێلی پێدا ده‌كه‌ن، رووناكیی كزی باڕه‌كه له‌سه‌ر شه‌پۆلی ئاوه‌كه یاری ده‌كات و كه‌شێكی سیحراوی به باڕه‌كه به‌خشیوه. ئه‌وه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی كه گۆڤاری (پله‌ی بۆی)ی ئه‌مریكی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گۆڕانی هه‌ولێر ناوی ده‌بات.
له‌به‌ر ده‌رگای باڕه‌كه پیاوانی ئه‌منی وه‌ستاون. شوێنه‌كه خه‌ڵكی كورد و رۆژئاوایی پێكه‌وه كۆده‌كاته‌وه كه شه‌وی خۆیان له وایت ئه‌ربیڵدا به‌ڕێده‌كه‌ن. یه‌كێك له رۆژئاواییه‌كان ئافره‌تێكی ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك عێراقییه كه خێزانه‌كه‌ی له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن و به‌هۆی هه‌ڵمه‌تی دژی شیعه‌كانی باشووری عێراق، روویان له ئه‌مریكا كردووه، به‌ڵام ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئاواره عێراقی و سوورییه‌كان كار ده‌كات.
ئافره‌ته‌كه جلی عه‌ره‌بیی له‌به‌ره و خواردنه‌وه‌ی جین و تۆنیك (ئاوی غازدار)ی له پێشه و پێیوانییه نایت كڵه‌به‌كان له هه‌ولێر سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب كه‌یفیان به نایت كڵه‌بی بچووك و بێده‌نگ نایه‌ت، وه‌ك خۆی به گۆڤاره ئه‌مریكییه‌كه ده‌ڵێ: "عێراقییه‌كان حه‌زیان له شتی ڤی ئای پییه".
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیچ شارێكی هه‌رێمی كوردستان هێنده‌ی هه‌ولێر نه‌بووژاوه‌ته‌وه، له‌م شاره‌دا شوێنی سه‌مای ساڵسا و كڵه‌بی مۆسیقای جاز و باڕی سه‌ربانی باڵه‌خانه به‌رزه‌كان هه‌ن. یه‌كێك له‌و شوێنانه باڕی ده‌سك (Dusk)ه كه له‌سه‌ربانی باڵه‌خانه‌یه‌كه. ڤیان له ده‌سك فڕی بچووك له بیره مه‌كسیكییه‌كه‌ی ده‌دا و ده‌ڵێ "ده‌كرێ هۆش له‌سه‌رمدا نه‌مێنێ".
له‌و باڕه ئافره‌تێكی سه‌رپۆشی جل په‌مه‌ییش دانیشتووه كه خۆی خه‌ریكی نێرگه‌له كێشانه و كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیكه له‌سه‌ر هه‌مان مێز خه‌ریكی خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبن.
به‌گوته‌ی ڤیان، گه‌نجه‌كانی كوردستان زۆربه‌ی جار پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه باڕ ده‌خۆنه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار هه‌ر به رێگاوه هه‌تا ده‌گه‌نه شوێنه‌كه ده‌خۆنه‌وه. وه‌ك خۆی به (پله‌ی بۆی) ده‌ڵێ: "هه‌ندێكجار ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌و باڕ ده‌چین، له پشته‌وه‌ی ئوتۆمبێله‌كه كۆكتێل دروستده‌كه‌ین".
ساڵی 2016 په‌رله‌مانی عێراق هێنان و به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی هه‌موو جۆره خواردنه‌وه‌یه‌كی كحولى قه‌ده‌غه كرد. شاره‌زایان و چاودێران ده‌ڵێن ئه‌مه هه‌نگاونانی عێراقه به‌ره‌و ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی. ئافره‌تێكی مه‌سیحی دانیشتووی هه‌ولێر به راپۆرته‌كه ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر خواردنه‌وه‌ی كحولی قه‌ده‌غه بكرێ، ئه‌وه هه‌موو كه‌س روو له ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن"، له كاتێكدا "ده‌ستخستنی ماده‌ی هۆشبه‌ر كارێكی سه‌خت نییه".
ئافره‌ته مه‌سیحییه‌كه ده‌ڵێت حه‌شیش باوترین ماده‌ی هۆشبه‌ره له كوردستان، هیچكه‌س نایه‌وێ دان به‌وه‌دا بنێ كه ده‌یكێشێ "هه‌رچه‌ند هه‌موو ئه‌وانه‌ی من ده‌یانناسم، حه‌شیش ده‌كێشن".
راپۆرته‌كه ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ش، كۆمه‌ڵگای كوردستان نوقمی دابونه‌ریته. ئه‌وه‌ش له باشترین حاڵه‌تدا وایكردووه "خه‌ڵك له كاری بزنس و په‌یوه‌ندییه تاكه‌كه‌سییه‌كاندا راستگۆ و دادپه‌روه‌ر بن، بۆ ئه‌وه‌ی خێزان، هۆز و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆیان تووشی شه‌رمه‌زاری نه‌كه‌ن"، به‌ڵام "له خراپترین حاڵه‌تدا شه‌ره‌ف وه‌ك پاساوێك بۆ توندوتیژی و سه‌ركوت به‌كارده‌هێنرێ، له‌وانه‌ش كوشتن به‌ناوى پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه".
راپۆرته‌كه له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زخوازێكی كوردی خه‌ڵكی دهۆكیش قسه‌ی كردووه كه له هه‌ولێر خوێندكاره و خۆی به ناوی دانتێ ناساندووه. دانتێ ده‌ڵێ: "له عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئێمه‌دا هه‌موو شتێك مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه".
دانتێ كه له كافێیه‌كی پارك ڤی‌و له‌گه‌ڵ ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه قسه‌ی كردووه، سه‌باره‌ت به یه‌كه‌م هه‌ستكردنی خۆی به‌رامبه‌ر مه‌یلی هاوڕه‌گه‌زخوازی ده‌ڵێ: "بێگومان ساته‌وه‌خت هه‌بوو كه لۆمه‌ی خۆمم ده‌كرد، به‌ڵام دواتر هه‌ستم كرد هیچ كێشه‌ی تێدا نییه، چونكه من زیانم بۆ هیچ كه‌سێك نییه".
هاوڕه‌گه‌زخوازه كورده‌كه سه‌باره‌ت به شاره‌كه‌ی خۆی ده‌ڵێ: "شوێنێكی زۆر موحافزكاره، ژێرخانی ئه‌وێ مۆدێرنتره له جاران، به‌ڵام بیركردنه‌وه زۆر نه‌گۆڕاوه. خه‌ڵك له گۆڕان ده‌ترسن". هه‌ر بۆیه‌ش خولیای هاتنی هه‌ولێر له مێشكی داوه و كاتێك یه‌كه‌مجار هاتووه‌ته هه‌ولێر، سه‌ری له‌و فره‌ڕه‌نگیی شاره‌كه سوڕماوه. وه‌ك خۆی له‌باره‌ی خه‌ڵكی هه‌ولێره‌وه ده‌ڵێ: "لێره خه‌ڵك گوێت پێناده‌ن و زیاتر خه‌ریكى ژیانى خۆیانن".
خێزانی دانتێ هه‌تا ئێستا قه‌بووڵیان نه‌كردووه كوڕه‌كه‌یان ببێته دیزاینه‌ر، چجای ئه‌وه‌ی لێی قبووڵ بكه‌ن هاوڕه‌گه‌زخواز بێ، به‌و حاڵه‌شه‌وه دانتێ ده‌ڵێ: "وه‌ك بڵێی ده‌مه‌وێ له كوردستان به‌ربه‌سته‌كان بشكێنم".
له رۆژی نۆی شوباتی ئه‌مساڵ، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا نووسی: "من بڕوام وایه هه‌موو هاووڵاتیان، بێ گوێدانه نه‌ژاد، ئایین، ره‌گه‌ز، هه‌ڵبژاردنی ره‌گه‌زی، ناسنامه‌ی ئه‌تنیكی و هه‌ڵبژاردنی په‌یوه‌ندیی سێكسیان له هه‌موو جیهان و به تایبه‌تی له كوردستان شایانی مافی یه‌كسانن". دانتێ ده‌ڵێت: "ئه‌و هیوای ئه‌وه‌ی پێدام كه ئه‌م شوێنه ده‌كرێ بگۆڕێ".
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه باڕه‌كانی كوردستان هه‌تا ئێستاش زیاتر شوێنی پیاوانن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ش كه له باڕه‌كان ده‌بینرێن زیاتر كارمه‌ندی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانن، یان مه‌سیحی و ئێرانین، هه‌رچه‌ند كچانی كوردستانیش "به‌ره‌به‌ره به‌ره‌نگاری نه‌ریت ده‌بنه‌وه و به‌ربه‌سته‌كان تێده‌په‌ڕێنن". ڤیان یه‌كێكه له‌وانه و ده‌ڵێ: "ئه‌گه‌ر راستیت ده‌وێ، حه‌زم لێیه سه‌یری پیاوان بكه‌م و ئه‌وانیش سه‌یرم بكه‌ن، ئێستا زیاتر له جاران كچی لێیه، به‌تایبه‌تی كچی كورد".
پیاوێكی كلدان كه بۆ خوێندن له رۆژئاوایه و بۆ سه‌ردان هاتووه‌ته‌وه كوردستان، ئه‌و گۆڕانكارییه پشتڕاست ده‌كاته‌وه: "ته‌نانه‌ت چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئافره‌تت نه‌ده‌بینی وه‌ك ئێستا بچێته ده‌ره‌وه و نێرگه‌له بكێشێ، با باسی خواردنه‌وه‌ش هه‌ر نه‌كه‌ین.
ته‌نووره‌كانیش هه‌تا دێ كورتتر ده‌بنه‌وه. ئێستا كه بۆ دیده‌نی گه‌ڕاومه‌ته‌وه، له وڵاتێكی جیاواز ده‌چێ. كوردستان گۆڕاوه".
راپۆرته‌كه له (تی باڕ) له عه‌نكاوه چاوی به به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مریكی به‌ناوی مه‌ت كه‌وتووه كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له به‌سره گرێبه‌ستی هه‌یه، به‌ڵام زوو زوو سه‌ردانی كوردستان ده‌كات. مه‌ت ده‌ڵێ: "لای من ئه‌م باڕه له‌سه‌ر تاتواینه". تاتواین ناوی هه‌ساره‌یه‌كی خه‌یاڵییه كه له فیلمی جه‌نگی ئه‌ستێره‌كاندا ناوی هاتووه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست