چه‌ند زانیاریه‌ك له باره‌ی سه‌روه‌ت و سامانی نما و چیا (کوڕانی باوکی هەژاران)
Sunday, 28/07/2019, 15:52
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران خاوه‌نی چەند ملیار دۆلارێکن؟! ئه‌بێت كوڕه‌كانی باوكی سه‌رمایه‌داران خاوه‌نی چه‌ند بن؟!---------------------------------
1-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران خاوه‌نی ٤٥ دۆنم زه‌وین له ناوه‌ڕاستی شاری سلێمانیدا كه به‌هاكه‌ی لەسەرو 500 ملیۆن دۆلاره.
2-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران خاوه‌نی كۆمپانیای چیمه‌نتۆی گاسنن كه بایی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاره و مانگانه ٤٠ ده‌فته‌ر دۆلار داهاتی نما و چیایه. له‌مه‌شدا شه‌ریكی فاروقی مه‌لا مسته‌فان.
3-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران خاوه‌نی سوپه‌رماركێتی میترۆن كه نزیكه‌ی ٥ ملیۆن دۆلاری تێچوه. داهاتی مانگانه‌ی ٤ ده‌فته‌ر دۆلاره و ڕزگاری حاجی كایل سه‌رپه‌رشتی ده‌كات بۆیان.
4-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران، ڕزگاری حاجی كایل ئیشی نه‌وتیان بۆ ده‌كات كه مانگانه داهاته‌كه‌یان نزیكه‌ی ٦ ده‌فته‌ر دۆلاره.
5-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران خاوه‌نی كه‌ناڵی KNN ن.
6-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران دوو ماڵیشیان لە لەندەن هه‌یه کە قیمه‌تی ھەردوکیان ١٥ ملیۆن دۆلارە و كردویانه به ناوی چرای خوشکیانه‌وه.... به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی چرا ده‌ست له موڵكه‌كانی سلێمانی هه‌لبگرێت بۆ نما و چیا. به هه‌مان شێوه زوڵمیان له جوامێری كوڕی كاك به‌ختیاری مامیان كردوه.
7-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران ماڵێكی تریان هه‌یه له گردی عه‌لی ناجی كه ڕوبه‌ره‌كه‌ی ١٥٠٠ مه‌تره و بایی نزیكه‌ی ٢ ملیۆن دۆلاره.
8-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران، ڕه‌ندی حه‌مه خه‌لیفه كه باوكی كۆنه ته‌واری بووه، ئیشی بازرگانیان بۆ ده‌كات كه بریتیه له ڕێستۆرانتی سۆهۆ Soho له فامیلی مۆڵ. هه‌روه‌ها قه‌پانی سه‌ر سنوری په‌روێزخان و چه‌ند كارێكی بازرگانی تریان بۆ به‌ڕێوه ده‌بات له‌گه‌ڵ فازل نه‌جیبدا، كه كۆنه پارتیه و ده‌ڵاڵی كه‌ناڵی ڕوداو بووه و هه‌رچی بێژه‌ر و میدیاكاری باشی KNN هه‌یه بردنی بۆ ڕوداو و ئێستاش نما و چیا كردویانه به به‌رپرسی KNN.
ڕه‌ند بازرگانی ئاڵتونیشیان بۆ ده‌كات. جارێك ئاڵتونیان ده‌گیرێت له ناوچه‌كانی پارتی، چیا ته‌كلیف له مه‌سرور ده‌كات و مه‌سروریش بۆی به‌رده‌دات. (خۆش ئه‌وه‌یه كه ڕه‌نده زۆڵ مانگانه كه سه‌رپه‌رشتی ئیشه‌كانیان بۆ ده‌كات... دزیشیان لێده‌كات.... بۆ نمونه مانگانه ده‌وری ٢٤ ده‌فته‌ر دۆلاری له قه‌پانه‌كان ده‌ستده‌كه‌وێت، به‌ڵام به نما و چیا ئه‌ڵێت كه ١٠ ده‌فته‌رم ده‌ستكه‌وتوه و مانگانه ده‌وری ١٤ ده‌فته‌ر هه‌ڵده‌گرێت بۆ خۆی. ئه‌م ئیشی قه‌پانه‌ش یه‌كێتی پێیداون به‌ڵام له میدیا واینیشانئه‌ده‌ن كه ئه‌مان دژی یه‌كێتی و دژی گه‌نده‌ڵین).
9-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران له‌گه‌ڵ مه‌سروردا ڕێكه‌وتون له به‌رامبه‌ر چونه حكومه‌تدا ٣٠ ملیۆن دۆلاریان بداتێ و مانگانه‌ش ملیۆنێك دۆلاریان بداتێ. به كورتیه‌كه‌ی سود له ده‌نگی ناڕازیی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پێكه‌وه‌نانی سه‌رمایه‌ی زیاتر.
10-
كوڕه‌كانی باوكی هه‌ژاران تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر مانگی ٤٠ ده‌فته‌ر دۆلاریان له لاهوری شێغ جه‌نگی وه‌رده‌گرت. به‌ڵام كه زانیان مه‌سرور بارزانی چه‌ورتره، ده‌ستیان له یه‌كێتی هه‌ڵگرت و بایاندایه‌وه به لای پارتیدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست