کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


چون سوداد بارزانی دەستدریژی کردە سەر کچی جغسی و دوایی باوکیشی تیرورکرد

Tuesday, 05/02/2019, 15:29


جغسی ئه‌حمه‌د سولتان ئاغا شێروانی، له‌ ماڵباتێكی شورشگێڕی گوندی بێرسیاڤی سه‌ر سنوری ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سور بوو. له‌ ساڵی 2006 له‌ لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌تی پاراستنی پارتی، كه‌ به‌ ئه‌مری مه‌سعود بارزانی له‌ گوندێكی ده‌وروبه‌ری شاری ئاكرێ، گه‌ماروو ده‌ده‌ن و دوای به‌رگریه‌كی زور تیروری ده‌كه‌ن.
هۆكاره‌كه‌ چی بوو؟
جغسی كه‌ كورێكی بالا به‌رزی چوارشانه‌ دەبێت، خاوه‌ن دوو ژن بوو، ژنی یه‌كه‌می كه‌ له‌ ساڵی هه‌شتاكان هاوسه‌رگیریان كردبوو، ئاموزای خۆی بووه‌، كچێکی لێده‌بێت، جغسی كه‌ له‌ ساڵی 2004 ژنی دووه‌م دێنێ كه‌ له‌ هوزی هه‌ركی بووه‌ و خه‌لكی شاری ئاكرێ بووه‌، ژنی دووه‌م لیێ ده‌كه‌وێته‌ كینه‌ ورك.
ژنی یه‌كه‌می كه‌ ئاموزایه‌تی، وه‌ك توڵه‌ له‌ جغسی، سل ده‌بێت وڕوو ده‌كاته‌ سه‌ری ره‌ش له‌ گه‌ل كچه‌ 14 سالانه‌كه‌یدا، دوای ماوه‌یه‌ك كه‌ وه‌ك كارەكه‌رێك خۆی و كچه‌كه‌ی له‌ (دار الزیافه‌)ی مه‌كته‌ب سه‌روك ده‌بن، نیهاد بارزانی برا نازداره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ته‌ماح دەکاتە كچه‌ 14 ساڵه‌كه‌ی وبه‌ بیانوی داڵده‌دانی ده‌یباته‌ مالی خۆی، دوای چه‌ند روژێك ده‌ستدرێژی ده‌كاته‌ سه‌ر كچه‌كه‌ی و كچێنی ده‌دورێنێ و سکی پڕ ده‌كات ..
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ جغسی پێده‌زانێت، بریارده‌دات وه‌ك توڵه‌ ئه‌ندامێكی مالی بارزانی بكوژێت، به‌ تایبه‌ت نیهاد بارزانی، یان كورێكی مه‌سعود، له‌و ماوه‌یه‌دا ترسێكی زور له‌ سه‌ر دلی مالی بارزان ده‌نیشێت، جغسیش خۆی پر چه‌ك ده‌كات و ڕوو ده‌كاته‌ شاخ به‌ مه‌به‌ستی توله‌سه‌ندنه‌وه‌.
ژنه‌كه‌یشی بو ده‌ربازبوون له‌ توڕه‌یی مێرده‌كه‌ی رازی ده‌بیت به‌ پلانێكی نیهاد بارزانی، كه‌ جغسی بیگرن و بیكوژن.
دوای ماوه‌یه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌تی پارتی به‌ دوو مونیكاوه‌ جغسی له‌ گوندی بێرسیاف بانگ ده‌كه‌ن و به‌لێنی پێده‌ده‌ن هیچی پێ نه‌لێن، ته‌نها له‌ گه‌لیان سه‌ركه‌وێ و ببرێته‌ لای سیداد بارزانی.
جغسیش به‌و مه‌رجه‌ رازی ده‌بێت، كه‌ چه‌ك دانه‌نێت و له‌گه‌لیان سه‌ردەکەوێت، له‌ رێگا جغسی گومانیان لێدەکات، کە ئەمانە بۆ له‌ناوبردن به‌ دوایاندا ناردووه‌، بویه‌ كه‌ ده‌گاته‌ ده‌روازه‌ی شاری حه‌یری و باتاس، تاسێكی گه‌وره‌ی لێده‌بێت له‌وێ هه‌ردوو حه‌ره‌سی ئه‌وم لا وئه‌و لا به‌ بوكس ده‌درێت و ده‌رگا ده‌كاته‌وه‌ و به‌ په‌له‌ خوی ده‌كاته‌ ناو ئه‌و ره‌ز و باغه‌ چرانه‌ی له‌ باتاس هه‌ن وهه‌ر زوو خوی ده‌شارێتێه‌وه‌.
پارتی هه‌رچی هێزی مه‌كته‌ب سه‌روك پاراستن و هه‌واڵگیری دێنێ و حه‌ریر گه‌مارۆ ده‌ده‌ن بویان نادوزریته‌وه‌، جغسیش خۆی ده‌گه‌یه‌نێته‌ ماڵی كونه‌ هاوریێه‌كی له‌ حه‌ریر و له‌وێشه‌وه‌ بو سنوری سلێمانی.
تا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌ سنوری سلێمانی ده‌مێنێته‌وه‌، به‌لام كه‌ ده‌زانێت پارتی له‌ رێگه‌ی یه‌كێتیه‌وه‌ له‌ پلانێكدان ده‌ستگیری بكه‌ن، ناچار ده‌بیت روو بكاته‌ گوندێكی ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له‌وێش شوێنی ئاشكرا ده‌بیت، ناچار ده‌بیت به‌ره‌و قولایی پارتی بروات و له‌ ناحیه‌ی گرده‌سێنی ده‌شتی ئاكرێ ده‌گیرسێته‌وه‌ له‌ ماڵی كوره‌ خه‌زوری كه‌ ژنی دووه‌می لێیه‌.
دوای چه‌ند روژێك پارتی له‌ رێگه‌ی چه‌ند سیخورێكی سه‌ر به‌ پاراستن شوێنه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه‌ له‌ فلانه‌ ماڵه‌ و مالی خزمه‌كه‌شی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاوایی له‌ شوێنیكی به‌رز و ته‌نیا ده‌بیت، مه‌فه‌رەزه‌یه‌كی تایبه‌تی پاراستن و هه‌واڵگیری پارتی كاتژمێر 12 شه‌و گه‌مارووی ماڵه‌كه‌ ده‌ده‌ن و داوا له‌ جغسی ده‌كه‌ن خۆی راده‌ستیان بكات، به‌لام جغسی بریاری به‌رخودان ده‌دات و شه‌ر ده‌كات، ئاماده‌ نابیت خۆی راده‌ستیان بكات، تا دوو كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌ خه‌زوری بریندار ده‌بیت، خێزانه‌كه‌ی داوا له‌ خغسی ده‌كات بو ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیشی بریندار نه‌بن خۆی راده‌ست بكات، جغسیش بو ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری خانه‌واده‌كه‌ی نه‌بێ، رێگه‌ی مه‌رگ و مه‌ردایه‌تی هه‌لده‌بژێرێت ئاخرین ده‌ستی ده‌وه‌شێنێت و له‌ سه‌ر قاچ ره‌می مه‌فه‌رزه‌ ده‌كات و دوو تاوانباری گه‌وره‌ی پاراستن ده‌كوژێت و 4 تریش بریندار ده‌كات، به‌ڵام ده‌ستبه‌جێ گولله‌باران ده‌كریت و گیان ده‌به‌خشێت.
دوای تیروركردنی جغسی بێرسیاڤی، مالی بارزانی به‌وه‌ ناوه‌ستن، پروپاگه‌نده‌یه‌ك له‌ سه‌ری بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ خه‌ڵكی ده‌ڵێن ئه‌وه‌ كچی خۆی خراپكردووه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش كوشتمان!
له‌ كاتێكدا كچه‌كه‌یان له‌ لایه‌ن نیهاد بارزانیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ری. تیروركرنی جغسیش په‌یوه‌ندی به ترسی بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌بوو له‌ توله‌سه‌ندنه‌وه‌.
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، كه‌ باوكی جغسی (ئه‌حمه‌د سولتان ئاغا بێرسیاڤی) یه‌كێك بووه‌ له‌ یاوه‌رانی مه‌لا مسته‌فا و كاتی خۆی مه‌لا مسته‌فای  له‌ ده‌ست حكومه‌تی رژێمی عێراق له‌ ماڵی خۆی شاردوته‌وه‌  وله‌ژێر مه‌نجه‌ل حه‌شاری دابوو، كوره‌كانی مه‌لا مسته‌فاش به‌و شێوازه‌ پاداشتی ئه‌و بنه‌ماله‌یه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.
لەم پەیجە وەرگیراوە
Rupel

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە