تۆنی بلێر: بەرپرسە کوردەکان زياتر بۆ پارە دەژين نەك بۆ ئازادیى
Saturday, 22/09/2018, 23:16
لە یاداشتەکانی خۆیدا سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، وا دەگێڕێتەوە:
لەگەڵ رووخانى رژێمى(سەدام)، بە (مسعود بارزانى و جلال تاڵەبانيم) ووت:
من مێژوى كوردم خوێندۆتەوە ئەزانم ئێوە گەلێكى ستەملێكراون مەرجى ئێوە چيە و چيتان دەوێ دواى هەفتەيەكي تر وەڵامم بدەنەوە.؟
كاتێك لەرۆژى دیاریی کراودا لەگەڵيان دانیشتم، زۆر شپرزە و قەلەق بووم چونكە دەترسام داوايەكى زۆر قورسم لێ بكەن، وەك سەربەخۆيى و جيابونەوە لە عێراق، يان داواى كەركووك بكەن و بڵێن بێتەوە سەر هەرێم، يان بڵێن ئێمە بۆخۆمان دەبين بە دەوڵەت.!
بەڵام كاتێك دانيشتن، جەنابى مسعود بارزانى و جلال تاڵەبانى، هەردووکیان قسەيەكيان كرد هەرگيز بيرم بۆي نەدەچوو، ئەويش ئەوە بوو داواى بودجەى زياتريان كرد، كەوا حكومەتى مەركەزی (بەغدا) بۆيان بنێرێت
ئەوسا زانيم بەرپرسانى كورد زياتر بۆ پارە دەژين نەك بۆ ئازادیى.!
"تۆنی بلێر "
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست