په‌كه‌كه بریاری توڵه سه‌ندنه‌وه له پارتی ده‌دات
Wednesday, 18/07/2018, 21:50
ه سه‌ر خیانه‌تی جاسوسی به‌سه‌ر شه‌هیدی فه‌رمانده (ده‌لیل باكور) و هه‌ڤالانی، په‌كه‌كه پاراستنی پارتی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌والگیری ئارته‌ش و میتی توركی تومه‌تبار ده‌كات به بوردومانی و شه‌هیدكه‌وتنی ناوبراو وگه‌ریلاكانی تر وبریاری توڵه سه‌ندن ده‌دات.
به‌ر له دوو شه‌و، كاتژمێر 12 ی شه‌وة له نزیك زاڵگه‌ی ئاسایشی پارتی له كه‌مه‌ری ئامێدی و گه‌لی نێروه و رێكان، ئوتومبێلێكی سه‌ر به فه‌رمانداری گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌كریته ئارمانج، به‌رپرسی ئاسایش و مالیه‌تی په‌كه‌كه (ده‌لیل باكور) له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌پێكێنرێت و شه‌هید ده‌بن.
بوردومانه‌كه دوای ئه‌وه دێت كه دانوستاندن له نێوان شاندی په‌كه‌كه و ئاسایشی پارتی دروست ده‌بێت بو تێپه‌ربوونی ئه‌رزاق و خوراك بو شاخ، به‌ڵام زوری پێناچێت له ده‌وری 330 مه‌تر له‌ولاتری زاڵگه‌ی پارتی، ئوتومبیلی جوری ده‌بل نیسانی فه‌رمانده‌كه‌ی په‌كه‌كه بوردومانده‌كرێت و سێ كه‌ش شه‌هید ده‌بن و له ئوتوموویلێكی تریش كه چاوه‌رێێان ده‌كرد نزیكه‌ی 7 گه‌ریلا بریندار ده‌بن.
بو روژی دواتر په‌كه‌كه به فه‌رمی بریاری توڵه سه‌ندنه‌وه ده‌دات وپارتی به هه‌ماهه‌نگی ده‌زگای هه‌والگیری ئارته‌ش و میتی توركی تومه‌تبار ده‌كات به‌و روداوه و بو ئه‌م مه‌به‌سته په‌كه‌كه لژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و له رێگای به‌دیلگرتنی سیخورێكی پارتی ناوی 90 ئه‌ندامانی پاراستن ئاشكرا ده‌كات كه ڕولیان هه‌بووه له سیخوریكردن به سه‌ر جێگه و پێگه‌ی په‌كه‌كه له‌و ده‌ڤه‌ره.
شه‌هید هه‌ڤال ده‌لیل یه‌كێك بو له‌و فه‌رمانده گه‌ورانه‌ی په‌كه‌كه كه له لیستی داواكرانی ده‌وله‌تی توركیا دابوو، و نزیكه‌ی 20 ساڵه فه‌رمانده‌ی په‌كه‌كه یه له سنوری نێروه و رێكان، و له باكوری كوردستانیش چه‌ندین داستانی قاره‌مانێتی وئوپه‌راسیون دژی ده‌وله‌تی فاشستی توركیا به‌شدار بووه و سه‌ركه‌وتنی به ده‌سته‌وه هێنابوو.
لە فەیسبوک و لە پەیجی روپەڵ Rûpel وەرگیراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست