کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


‌کوردستانپۆست و هه‌ندێك له‌ ته‌زویرچییه‌کانی ده‌سه‌ڵات

Friday, 16/06/2017, 20:45


ماڵپه‌ڕی کوردستانپۆستی راسته‌قینه‌ چه‌ندان ساڵه‌ له‌سه‌ر رێڕه‌وی خۆی به‌رده‌وامه‌ که‌ لادانی گه‌نده‌ڵکارانه‌ و دانانی دادپه‌روه‌رییه‌ له‌ جێگایاندا بۆ کوردستان، میدیایه‌کی ئازاده‌و بێ ئه‌وه‌ی هیچ پاڵپشتییه‌کی مادی له‌ هیچ لایه‌نێکه‌وه‌ کرابێت، به‌ڵکو به‌ چه‌ندان شێوه‌ جه‌نگی دژ به‌رپاکراوه‌و هێرشی ڤایرۆسی بۆ کراوه‌و نووسه‌رانی تیرۆر کراون و سایته‌که‌ی قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.
ئه‌م دڵسۆزییه‌ و بوونی هه‌زاران موتابه‌عه‌کاری کورد وای کردووه‌ ده‌سه‌ڵاتی مافیای وه‌ك پاراستن و میت و مه‌لا به‌ختیارو ئه‌وانی تریش هه‌وڵ بده‌ن به‌ ناوی  کوردستان پۆسته‌وه‌ ئه‌کاونتی فه‌یسبوك بکه‌نه‌وه‌و به‌ڵکو ماڵپه‌ڕی وه‌ك کوردستان پۆست دابنێن، له‌گه‌ڵ دروستکردنی ئیمێلدا که‌ زۆر نزیك بێت له‌ هی کوردستان پۆسته‌ راسته‌قینه‌که‌، ئه‌مه‌ش هۆکاری زۆره‌، وه‌ك چه‌واشه‌کاری خه‌ڵك و ناشیرین کردنی کوردستان پۆست و موتابه‌عه‌کردنی شوێنکه‌وتوو‌انی و زۆری تر...
به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ی ئه‌کاونتی فه‌یسبوکی راسته‌قینه‌ی کوردستان پۆست جیا ده‌کاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بابه‌ته‌کانی ده‌تبه‌نه‌وه‌ سه‌ر وێبسایته‌ راسته‌قینه‌که‌ی کوردستان پۆست، به‌ڵام ئه‌وانی تر وا نین، یان بابه‌تی چه‌واشه‌کاریی تیایه‌ یان وێبسایتی ته‌زویر و دروستکراون له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی مافیاوه‌، که‌ ئه‌و هه‌موو ده‌زگا میدیا زه‌به‌لاحانه‌یان هه‌یه‌و که‌چی په‌نا بۆ ئه‌م چڵه‌ پوشه‌ ده‌به‌ن، وه‌ك خنکاوێك هیچ نه‌بینێته‌وه‌ جگه‌ له‌ چڵه‌ پوشێك که‌ رزگاری بکات!!
ئه‌مانه‌ به‌ڵگه‌ی شکستی ئه‌و میدیا ته‌زویرانه‌ن‌ که‌ به‌ پاره‌ی نه‌وتی دزراوی خه‌ڵکی کوردستان به‌ڕیوه‌ ده‌چن و دژی ده‌نگی ئازادیی و دادپه‌روه‌ریین‌. جگه‌ له‌مه‌ش دانپیانانێکه‌ له‌ لایه‌ن هه‌موو ئه‌و ته‌زویرچییه‌ بێ مۆڕاڵانه‌وه‌ به‌وه‌ی که‌ سایتی کوردستان پۆست چه‌ند کاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگاو بڕیاری سیاسی، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناوه‌که‌ی به‌کاربهێنن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ژه‌هرڕێژی خۆیان.
بۆ ئاگاداری موتابه‌عه‌کارانی میدیای مه‌جازی (ئینته‌رنێت)،  لێره‌دا هه‌ندێك له‌و چه‌واشه‌کاریانه‌ ده‌خه‌ینه‌ روو:
یه‌که‌م:
وێبسایته‌ حه‌قیقیه‌که‌ به‌م جۆره‌یه‌و ده‌تباته‌وه‌ سه‌ر وێبسایته‌ راسته‌قینه‌که‌:
/////////////////////////////////
دووه‌م: 
ئه‌م ئه‌کاونته‌ هه‌ر به‌ وێنه‌ی ئه‌کاونتی کوردستانپۆست دروستکراوه‌و ته‌نانه‌ت واڵه‌که‌شی هه‌ر وه‌ك واڵی کوردستان پۆسته‌.
--------------------------
ئه‌مانه‌ی خوارەوەش هه‌ندێك له‌ ناونیشانی بابه‌ته‌کانی ئه‌کاونته‌ ته‌زویرەکانە:
* لە ئیسرائیل ئاهەنگ گێڕان دەستی پێکرد بەبۆنەی ڕاپرسیەو ە؛؛؛ بژی ئیسرائیل بژی دەوڵەتی کوردستان.
* كۆسره‌ت ڕه‌سول تۆڵه‌كردنه‌وه‌ له‌ماڵی تاڵه‌بانی ده‌ست پێ ده‌كات.
* هێزەکەی ماڵبات و لاهور دەستیان گرت بەسەر حەشارگەیەکی داعش لە چەمچەماڵ..
* مەلا بەختیار بەبێ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ڕیفراندۆم دەکرێت وپەشیمانبوونەوە لێی نییە.
ئەکاونەتە ساختەکان وەکو ئەمەی خوارەوە:
https://www.facebook.com/Kurdistanpost-355466844851685/

دروستکه‌رانی ئه‌م ئه‌کاونته‌ش کە کەسانی گومانلێکراون وێنه‌ی سه‌ره‌کی سایته‌که‌ی کوردستانپۆستیان کردووه‌ به‌ وێنه‌ی پرۆفایله‌که‌ی خۆیان و هیچ له‌ بابه‌ته‌کان ناتبه‌نه‌وه‌ سه‌ر سایته‌ راسته‌قینه‌که‌ی کوردستانپۆست:
http://www.kurdistanpost.nu
 
له‌ بابه‌ته‌ بڵاوکراوه‌کانی ئەو ئەکاونەتە ساختە و تەزویرە وەکو ئەم بابەتانەی خوارەوە:
* دا پەروەری کۆمەڵایەتی ئەوەی کاک نەوشیروان باسی دەکات شمولی کوڕەکانی خۆی ناکات تەنها شمولی کوڕی خەڵکی دەکات.
* کوری سه روکی په رله مان ئاوا پوز به پاره وه لی ده دات باوکیشی ده لیت ده ی گورم.
////////////////////////////
سێهه‌م:
چەند ئەکاونتێکی دیکەش هەن کە وەک دەردەکەوێت هی هەواداران، یان هی یه‌په‌ژه‌یه‌، یان نزیکه‌ له‌ په‌که‌که‌وه‌، ئه‌مانیش هه‌ر هه‌مان ناوی کوردستان پۆستیان به‌کارهێناوه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ئه‌م ئه‌کاونتانە له‌ پێشه‌وه‌ دێن که‌ ده‌ته‌وێت ئه‌کاونتی فه‌یسبوکی کوردستان پۆسته‌ راسته‌قینه‌که‌ بکه‌یته‌وه‌.
 

له‌ بابه‌ته‌ بڵاوکراوه‌کانی ئه‌م ئه‌کاونته‌ ئه‌مه‌یه‌:
YPJ is the biggest and strongest women's army in the world
.......
Yepeje heza here mezin u xurta jinen nizamiya jihaneye
.......
ی.پ.ژ بزرگترین و قوی ترین نیروی نظامی زنان دنیا هستند
.......
یه په ژه گه وره ترین و به هیزترین هیزی نیزامی له دونیادان

/////////////////////////////////
چواره‌م:
ئه‌م ئه‌کاونته‌ به‌ زمانی تورکییه‌و سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ سایته‌که‌شیان و ئیمێله‌که‌شیان به‌س یه‌ك پیتی فه‌رقه‌ له‌گه‌ڵ کوردستان پۆسته‌ راسته‌قینه‌که‌ ئه‌مه‌ش وێنه‌ی واڵه‌که‌یانه‌:
 

www.kurdistan-post.eu/…/guncel-sorular-ve-cevaplar-h…
www.kurdistan-post.eu
KURDISTAN-POST.EU

 
/////////////////////////
پێنجه‌م:
دروستکه‌رانی ئه‌م ئه‌کاونته‌ش وێنه‌ی سه‌ره‌کی سایته‌که‌ی کوردستان پۆستیان کردووه‌ به‌ وێنه‌ی پرۆفایله‌که‌ی و هیچ له‌ بابه‌ته‌کانی ناتبه‌نه‌وه‌ سه‌ر سایته‌ راسته‌قینه‌که‌: 
 
Kurdistanpost 
کوردستان پۆست
له‌ بابه‌ته‌ بڵاوکراوه‌کانی ناوی:
* دا پەروەری کۆمەڵایەتی ئەوەی کاک نەوشیروان باسی دەکات شمولی کوڕەکانی خۆی ناکات تەنها شمولی کوڕی خەڵکی دەکات.
* کوری سەروکی پەرلەمان ئاوا پوز به پاره وه لی ده دات باوکیشی ده لیت ده ی گورم.
بەختیار قادر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە