کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئێمەی هەولێری، کە بنەماڵەی بارزانی ناهێڵیت پێک بگەین، با لە فەیس بووکدا یەکتر بدۆزینەوە

Friday, 04/03/2011, 12:00


جەماوەری تێکۆشەری کوردستان
خەلکی خۆڕاگری هەولێر
ئێمە کۆمەڵێك خەلکی نارازی شاری هەولێر
:لەوسۆنگەیەوەکە
١ـلەبنەڕەتەوە دەسەڵاتی فەرمانڕەوای هەرێمی کوردستان لەسەر بنچینەیەکی گەندەڵ دامەزراوەو
٢ـئامانجی چڕکردنەوەی سەڕمایەودەسەڵاتە لەدەستی توێژێکی مشەخۆر
٣ـبۆ ئەمەش هەموو توانای خۆی خستۆتەگەڕ بۆ دارشتن وسەپاندنی دەستورو یاسایەکی کۆنەپەڕست و داپڵۆسینەرانە،کەپارێزەری دەسەڵات وسامانی کەڵەکە کراویان بێت
٤ـلەگەڵ ئەوەش هەردوو پارتی دەسەڵات دار پەیڕەوی سیاسەتێکی دوولایەنە دەکەن
لەناوەوە دەسەڵاتێکی دەستەگەری وبنەماڵەیی ڕەهایان سەپاندووە و دەستیان خستۆتە بینەقاقای مللەتەکەمان و لە ژیانێکی ئازادو شەرافەتمەند ودادپەروەرانەی بێ بەش کردووە،لەدەروەش سیاسەتێکی ملکەچ و خۆبەدەستەوەدان ومامەڵەکردن بەچارەنووسی گەلی کوردستان پەیڕەو دەکەن .
٥ـنەک هەر ئامادەی هیچ ریفۆرمێکی راستەقینە نی یە،بەڵکو دەنگە نارازی و رێفۆرمخوازەکان کپ وسەرکوت دەکا .ووشە بە تیڕۆرو هاواری خەڵك بە گوللـە وەڵام دەداتەوەو ناراستەوخۆ هەڕەشەی شەرێکی تری ناوخۆ دەکات
٦ـلەم دۆخە ناسك ومەترسیدارەدا دەسەڵاتدارانی کوردستان هەموو جۆرە چارەسەرێکی یاسایی ودەستووریان بە بن بەست گەیاندووە جگە لە خڕۆشانی جەماوەری هیچ هەڵێکیان بۆ چارەسەرێکی بنەڕەتی کێشە سیاسی وکۆمەڵایەتی و چارەنووسسازی گەلەکەمان نەهێشتۆتەوە .
:بۆیە لێرەوە
٧ـبانگەوازی خەڵکی کوردستان بە گشتی وهەولێر بە تایبەتی دەکەین،کەدژ بە دەسەڵاتی داپڵۆسین ومشەخۆر برژێنە سەرشەقام و
٨ـ خرۆشانی جەماوەری دەسەڵات ناچار بکەن کە ملکەچی داخوازیەکانتان بێت لە هەڵبژاردنی دەسەڵاتێکی دیموکراتخواز و دارشتنی دەستورێکی پێشکەوتنخواز کە سەرەتایەك بێ بۆ پێکهێنانی سیستەمێکی سەربەخۆ ودیموکرات ودادپەروەر .
نابۆ مشەخۆری
نابۆ کەلەکەی سامان لە دەست چەند سەرمایەدارێکی دەوڵەتی
نا بۆ سیستەمی گەندەڵ
نا بۆ داپڵۆسین و تیڕۆری دەوڵەتی
نا بۆ ڕەشەکوژی وڕەشبگیری
نا بۆ گوللـە
بەڵێ بۆ ئاشتی وئازادی
بەڵێ بۆ خۆپێشاندانی جەماوەری
بەڵێ بۆ دیموکراتی ودادپەروەری کۆمەڵایەتی

http://www.facebook.com/profile.php?id=100001470796346

26.02.2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە