کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لۆگۆكان هێمای وه‌همین

Saturday, 30/09/2017, 22:37


تائێستا ئێمه‌ گیرۆده‌ی ئه‌و لۆگۆ و هێما و ڕه‌مزانه‌ین كه‌ بۆیان دروستكردوین ، واته‌ مرۆڤ نابێته‌ خاوه‌نی ئاره‌زوه‌ كانی خۆیشی  
بۆیه‌ تێڕوانین به‌ چه‌مكی شۆڕشگێڕی ته‌قلیدی جاران بۆئێستا هه‌مان فۆڕمی جارانی هه‌یه‌ بۆ به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵات بۆ ئێستا ، به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك له‌ میدیاوه‌ ئاماژه‌ به‌هه‌ڵبژاردن له‌ به‌ینی باش و خراپدا خراپترین و خراپه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرن ئه‌وه‌ نه‌خۆشی گوێ نه‌گرتنی چه‌مكی نوێ یه‌ بۆ دنیا بینی ، هه‌ر تێڕوانینه‌ كۆنه‌كانه‌ به‌ به‌ ستایلی فاشیۆنی نوێ به‌بێ خوێندنه‌وه‌ی ڕاستیه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌كان و دنیا ، به‌بێ خۆ كردی له‌مپه‌ری به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانن هه‌میشه‌ به‌دیار كاریزماو له‌چاوه‌ڕوانی دا ده‌مانهێڵنه‌وه‌ به‌هۆی میدیا و ڕۆشنبیری ڕاهێنراوه‌وه‌ ئه‌م ئامانجانه‌ جێ به‌جێ ده‌كه‌ن ، به‌م ته‌رز و تێزانه‌ نه‌دتوانن دنیاو سسته‌م ده‌ستكاری بكه‌ن نه‌ده‌شتوانن واز له‌غیره‌ی غه‌ریزه‌كانیان هه‌ڵگرن به‌رامبه‌ر به‌ دنیا.
كورت بینی و تێڕوانین بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌ڕوی ئابوری و سیاسیه‌وه‌ تێڕوانینێكی كرچ وكاڵه‌ وێنه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ بۆمرۆڤ . تێڕوانینی ڕاست بۆ دڵنیایی مرۆڤ ده‌بێت ڕه‌چاوی ژینگه‌ی ده‌رونی و هێماكانی به‌هێند وه‌ربگیرێت هه‌روه‌ها وای لێبكرێت چۆن ده‌بینێت و چۆن بیرده‌كاته‌وه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی و بونیاد و چه‌مكی هاوڵاتی بوون له‌سه‌ر ده‌ستكاری كردنی ئه‌ومه‌عریفه‌یه‌ دا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت كه‌ باسمانكرد .
بۆڕزگاربون له‌وه‌همی ده‌سه‌ڵاتی ته‌قلیدی ده‌بێت خۆمان له‌ و ته‌پ و تۆزه‌ خورافی و ناعه‌قڵانیه‌ بته‌كێنین و پاك بكه‌ینه‌وه‌ و له‌ شوێنێكی دیه‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌ین و ئه‌و ڕوناكیه‌ به‌هێزانه‌ی  درز وكه‌لینه‌كانی عه‌قڵ بدۆزینه‌وه‌ كه‌ده‌چنه‌ پێناو مرۆڤ .
پێویستمان به‌ دنیا بینی ئێستا هه‌یه‌ كه‌ نه‌خشه‌یه‌ك بۆ دنیا و مرۆڤایه‌تی بكێشێت وه‌همی سه‌رۆك له‌ هۆشدا بگۆڕین به‌ به‌رز كردنه‌وه‌ی ئه‌و دروشمانه‌ی كه‌ناوترێن كه‌بوه‌ به‌ پێداویستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌رونی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه‌له‌ واقعدا هه‌یه‌ و هه‌نوكه‌یین و په‌یوه‌سته‌ به‌  پرسی چۆنیه‌تی ژیان وئازادیه‌وه‌ . هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانه‌ی به‌ وه‌همی شۆڕشگێڕی كلاسیكی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ردنی ده‌سه‌ڵاتدایه‌  ئه‌ته‌گێتی سته‌مكار و دژه‌ ئازادی هه‌یه‌ هه‌روه‌ها خوی  به‌و وه‌هم و بیركردنه‌وه‌یه‌ وه‌ گرتوه‌ هه‌میشه‌ له‌به‌ینی ئه‌لته‌رناتیڤه‌كاندا باشترین بیركردنه‌وه‌ی به‌ره‌و خراپترن ده‌ڕوات و هه‌نگاوی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن و كپ كردن ده‌گرێت ، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بینرێت بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌ده‌ست پێكردن له‌ دامه‌زراوه‌ی به‌رهه‌م هێنان له‌بری بیركردنه‌وه‌ له‌ مرۆڤ ئه‌م دوو تێڕوانینه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و وه‌همه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ ڕاهێنانی له‌سه‌ر ده‌كات مه‌ودایه‌كی تری دروست نه‌كردوه‌ بۆ ڕزگاربون له‌ وه‌همی سه‌رۆكایه‌تی بوون ئه‌وعه‌قڵیه‌ته‌ی 
له‌خێڵێكدا به‌ڕێوه‌ ده‌برێت گه‌وره‌تر ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگا و ناتوانێت له‌و چوار چوێوه‌یه‌ ده‌رچێت و سستماتیزه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بكات . 
به‌ڵكو پێویستمان به‌ هه‌ڵكۆڵین هه‌یه‌ له‌ په‌راوێزی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتو له‌ڕوی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگای شارستانی له‌ڕوی كولتوری و مه‌عنه‌وی ئه‌مه‌ ڕێگای نزیكبونه‌وه‌یه‌ له‌ تێگه‌یشتنی ناخی مرۆڤی ئێمه‌ . 
له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دا هه‌ندێ بیرۆكه‌ی دژ  به‌ ئه‌سڵی خواسته‌كانمان بۆ ئاینده‌ی هه‌رێم دێته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌رمه‌بنای ئه‌و تێڕوانینه‌ نه‌گونجاوانه‌یه‌ كه‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌ بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ده‌سه‌ڵاتی كوردی دێت و ده‌چێت به‌بێ گۆڕینی ئایدیا و ده‌م و چاوی تر كه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین ده‌بینین ڕیفراندۆم و هه‌ڵای گشتپرسی یاریه‌كی تری ئه‌و وه‌همه‌یه‌ كه‌ پارتی و بارزانی‌ بۆ ئێستا ی عێراق كه‌ گرنگی پێده‌درێت له‌ ناوه‌ندی ناوهێنانه‌ نێو جیهانیه‌كه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وگرنگیه‌ی ئێستا ئه‌مریكا به‌  خۆرئاوای كوردستانه‌ له‌گه‌ل هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل دروستكردنی ئه‌و ئیداره‌ خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریه‌ی كه‌ دایان مه‌زراندوه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆله‌ دیاره‌ی ژنان هه‌یانه‌ له‌ سه‌رپه‌رشتی شه‌ڕه‌كان و ئازایه‌تی و دامه‌زراوه‌كانیان كه‌ له‌دنیادا به‌رچاو و دیاره‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ سه‌لمێنراون به‌ به‌ تێكه‌ڵ بونی ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ بیانیانه‌ و به‌ و گرنگیه‌ی ناوچه‌كه‌ و مل ملانه‌ گه‌وره‌ی له‌ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ و ئه‌و چاوانه‌ی له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌یه‌ ، هه‌موو ئه‌وانه‌ واده‌كه‌ن بیرۆكه‌ی ئه‌و غیره‌یه‌مان بۆدێنێت كه‌ بارزانی هه‌یه‌تی له‌هه‌مان كاتدا جوڵه‌ كانی بارزانی بۆ هێنانه‌وه‌ی كیشه‌ی كوردی باشور دوای شه‌ڕی موسڵ لایه‌نێكی ئه‌رێنی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ گوێنه‌دان و پێداگری بۆ ڕیفراندۆم ئه‌گه‌ری زیانه‌كانی ده‌ركه‌وت  بۆ ڕه‌وشی كوردی باشور ئه‌و غیره‌ گه‌وره‌ی بارزانی هه‌یه‌تی ڕام نه‌كرێت باجی قورسی پاشقول و پشتگوێ خستنی ناوه‌ندی جیهانی به‌دوادا دێت و گۆڕانی ناوچه‌كه‌ بۆ مل ملانێی ناوچه‌یی بگۆڕێت هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌ومه‌ترسیانه‌ن ، كه‌ترسان مافی هه‌مومانه‌ دوای ئه‌وشكستانه‌ی بیست و شه‌ش ساڵه‌ له‌گه‌ڵ ترس شكۆی تاكیان خستۆته‌ نائارامی و دڵه‌ ڕاوكێ
بێگومان ئه‌وترسه‌ ده‌بێته‌ هۆی ده‌سته‌مۆكردنی تاكی كوردی .
بۆ ده‌ڵێین وه‌همی ده‌وڵه‌ت ؟ ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت دیاره‌ تائێستا نه‌بۆته‌ ئیراده‌یه‌كی یه‌قین لای ئه‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستای كورد گومانكردن له‌ هه‌ستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رۆشیان بۆ داهات و لایه‌نه‌ مادیه‌كه‌یان له‌هه‌رێم نه‌ك خاكه‌كه‌ی كه‌ كوردستانه‌ هه‌موو ئه‌و گریبه‌ستانه‌ی كه‌هه‌یانه‌ ده‌لاله‌تی ئه‌وه‌یه‌ ك متمانه‌یان به‌ كۆمپانیاكانی بیانی و ده‌ر و جیران زیاتره‌ وه‌ك ئیراده‌ی میلله‌تێك . له‌به‌رامبه‌ردا له‌چه‌ند ساڵی ده‌سه‌ڵاتداریاندا گرنگیان بدایه‌ به‌ یه‌كخستنی هێزی گه‌ل و بنه‌ما گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تداری له‌ڕوی یاسایی و ئابوری و دامه‌زراوه‌یی ، هه‌موو ئه‌ولێكدانه‌وانه‌ پێمانده‌ڵێت هێنده‌ی رویان له‌ ده‌ره‌وه‌یه‌ بۆسودیكی دۆڕاو ئه‌وه‌نده‌ گرنگیان نیه‌  بۆ ناوخۆ ، بێگومان گرنگی پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئه‌مری واقع دروست بكات به‌ڵام گیرۆده‌كردنی نیشتمان به‌ گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان ئه‌رزشی ئه‌مری واقع كه‌متر ده‌توانێت هه‌ندێ تێڕوانینی مادیانه‌ دروست بكات نه‌وه‌ك ئیراده‌ چونكه‌ ئیراده‌ لایه‌نه‌ گشتیه‌كه‌ی شعوری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ كه‌ ده بێته‌ پرسێك و غه‌مێكی گشتی جارێكی تر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ له‌ پرس و غه‌مه‌ گشتیه‌كان تێنه‌گات ناتوانێت پشتگیری گشتی خه‌ڵك به‌ده‌ست بهێنێت لایه‌نی كه‌م له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسیه‌كان ئاشت بیته‌وه‌ چۆن بتوانم قه‌ناعه‌ت به‌ و وه‌همه‌ی ده‌وڵه‌ت بكه‌م كه‌ نه‌یتوانیوه‌ متمانه‌ی من به‌ده‌ست بهێنێت و ڕازیمان بكات ناتوانین ئێمه‌ به‌بی بیركردنه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ به‌دوای ئه‌و بێ متمانانه‌ بكه‌وم وه‌ك مێگه‌ل له‌باتی ئێمه‌ ئاره‌زوبكات و خاوه‌نداری ڕاستی لای خۆی بهێڵیته‌وه‌ سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ردا كه‌مترین ئازادی بۆتۆ دابین نه‌كات . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە