یاسای دوو ده‌به ئاو به پڕی ؟!
Tuesday, 03/05/2011, 12:00
كاتێك مرۆڤ دێته سه‌ر شانۆی ژیان بێگومان پێویستی به جۆرێك له رێكخستن هه‌یه بۆ به‌ڕێوه بردنی ژیانی خۆی و ژیانی هاوڵاتیان تاوه‌كو نه‌توانرێت سنوری مافه‌كانی یه‌كتری نه‌به زێنن وه پانتایه‌كانی ئازادی پێشێل نه‌كرێت . تاكو ئێره ئه‌و ده‌مه‌یه كه یاسا نوسراوه و بونی هه‌یه و هه‌ستی پێده‌كرێت له لای مرۆڤه‌كان و رێكه‌وتوین له ناوكۆمه‌ڵگادا هه‌روه‌ها بۆ كاتێك كه یاسای نوسراویش نه‌بێت ئه‌و كۆمه‌ڵه و كۆمه‌ڵگایانه پابه‌ندن به یاسا خێڵه كیه‌كان كه بێگومان جۆرێك له ڕێكخستنی تیادا یه بۆ به‌ڕێ كردنی ژیاونێكی ساده‌ی ئه‌و خێڵه یان كۆ مه‌ڵه یه كه‌تاكو ئێستا ووشه و ووته و به‌ند و زاراوه‌كانی یاسای پێنه‌گه‌یشتووه مامه ڵه كردن به‌و یاسایانه زمانحاڵیان ریش سپی و پیاو ماقوڵانی ئه‌و كۆمه‌ڵه مرۆیه یه كه هه‌یه رۆڵی قازچی یان دادوه‌ر ده‌بینێت كه پیی ده‌ڵێن { قانون الدعاوی العشائری} ئه‌م قانونه كاری پێ ده‌كرێت تاكو یاسای نوسراو دێته گۆڕێ هه‌ر كاتێك كه یاسا به‌نوسین دانرا هه‌موو یاساكانی تر كاڵ ده‌بنه‌وه و دێنه ژێر ركێفی ئه‌و یاسا نوسراوه بۆ دابینكردنی دادوه‌ری و مافه‌كانیان .
وه‌كو جاران له كاتی قه‌یرانه‌كاندا باسی سه‌روه‌ری یاسا ده‌كه‌ین كاتیك ده‌كه‌وینه ژێر حوكمی دار و كه‌چ كردنی مافه‌كان به هه‌ناسه بڕكیوه، ده‌ڵین بایاسا سه‌روه‌ربێت ئه‌مه وته‌یه‌كی زۆر جوانه به‌ڵام گومان و گله ییمان ئه‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ی ده‌سته‌كانی یاسایان كردوه‌ه به كۆڵه‌وه‌ژ و ئاگری شه‌ر و قینه و خواردنی مافی كه‌سانی هاوڵاتیش ئه‌م وته‌یه به‌كار ده‌هێنن گومانی ئه‌م من له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌لات یاسا جێ به‌جێ نه‌كات واده‌ڵێت ، ده‌توانین چی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت بێگومان بۆ سه‌روه‌ر كردنی یاسا ده‌بێت له چ كه‌سێكه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین له عه‌ره بانچیه‌كانه‌وه یان له خانوه ته‌جاوه‌زه‌كانه‌وه یان له ڕۆژنامه فرۆشه‌كانه‌وه ..به‌ڵام ئیتر به سه به‌ڕای من ده‌بێت له تاوانبارخه‌ڵك كوژه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین له‌وانه‌شه‌وه كه داڵده و په‌ناگه‌یانداون به هه‌ر پاساوێك بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ڕاسپێردراون به كوشتن تاوانبارن ئه‌گه‌ر به‌ناو نه‌هاتون به‌ڵام له‌حزه‌كانی تاوان ئاماده‌بون بۆ تاوان جارێكی تر ده‌گه‌رێنه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌مڕۆ به سه‌ر دوێنێ دا تێپه‌ڕی به‌ڵام له زاكیره‌ی كۆمه‌ڵگادا ئه‌وانه ده‌مێننه‌وه بۆ كاتی نه‌مانی سه‌رده‌می بته‌كانی یاسا كه هیچ پاساوێكی زه‌مه‌ن و ده‌سه‌ڵات فریایان ناكه‌وێت نابێ به‌و یاسایانه‌ی ئێستاش تیبكه‌ون چونكه ئه‌و یاسایانه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتن و قبوڵكردنی كۆمه‌ڵگاو پێشكه‌وتنی دا یاساكانی باری مه‌سڵه‌حه‌تی ئێستا ده‌گۆرێن بیرمان نه‌چێت ئه‌مرۆو دوێنێ و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا زۆری جیاوازه . ده‌نگی داواكردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به‌رزه و هه‌مومان ده‌یڵێینه‌وه به نه‌وه‌كانی ئێوه‌شه‌وه كه باجی ناعه‌داله‌تی ئێوه ده‌دات ، سه‌ره‌نجام گه‌یشتنه به ئاكام له‌ژێرنوسینه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تیكسته یاسایی یه‌كان . له‌سه‌ر داواكرده‌نی یاسا‌و دادوه‌ری له‌سه‌ر مافی هاولاتیان په‌رله‌مانه‌كه‌مان نه‌یتوانی به‌یاساكانی خۆی بڕیاری لێداوه تاوانباران بگرێت وه مافه‌كانی هاوڵاتیان دابین بكات له به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی خۆیدا به‌ڵام توانی له به‌رامبه‌ر تێگرتنی دوو ده‌به ئاو یاسای لێپێچینه‌وه و سزادانی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌ماوندا سه‌پاند كه یه‌كتۆز له مافی تێگرتنی ئه‌و ده‌به ئاوانه خۆش نه‌بوو نه‌یهێشت مانگێكی به‌سه‌ر دا تێپه‌ڕێت به‌ڵام كوشتنی ده كه س ماوه‌ی دومانگ و نیوه تاوانبارانی كوشتن و داپڵۆسینیان پێ ناگیرێت ، هه‌تاكو په‌رله‌مانتارێك داوای پێ داچونه‌وه‌ی لێ كردووه به‌ڵام قبوڵی نه‌كردووه . بۆنایه‌نه سه‌ر ئه‌و رایه‌ی كه یاسا سه‌روه‌ر بێت وه رونكردنه‌وه‌مان پێ بده‌ن بزانین بۆ ئه‌و تاوانبارانه‌ی ره‌نگیان هه‌یه و ده‌نگیان هه‌یه بۆ به‌پێ ی یاسا مامه‌ڵه‌یا له‌گه‌ڵ ناكه‌ن وه ناگیرێن ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌ش ناكرێت رونكردنه‌وه‌مان پێ بده‌ن له‌سه‌ر یاسای ئه‌و ده‌به ئاوانه كه گیراوه‌ته سه‌رۆكی په‌رله‌مان بزانین به پڕ ی ئه‌و سزایه‌ی هه‌یه یان به نیوه‌یی یان ئه‌و ده‌به ئاوانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه گرتویاننه‌ته {پێشه‌وا تۆ فیق} چونكه هه‌ردوكتان مرۆڤن و به ده‌ر نین له هه‌ڵچون و عاتیفه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست