بەداخەوە کە ٢٣ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئیداریی کوردستان لە ژێر دەستی دووحزب بوە کە خەڵکانێك دەسەڵات دار و بڕیاردەربوون هیچ کات خەمی ئەم نیشتمانە و خەڵکەکەیان نە لە هزرو نە لە بەرنامەیاندا نەبووە.ئەم قەیرانانە و گەندەڵیانەی کە ئێستا کوردستانی تێکەوتووە شایەتحاڵی ئەو ڕاستیەن کە دەسەڵاتی ٢٣ ساڵی ڕابردوو چەند بێ بەرنامە و بێخەمانە کاری کردووە! بەداخەوە زەرەرمەندی یەکەم لەو دەسەڵاتەی ڕابردوو خەڵکی کوردستان و کوردستانە لە هەموو بوارەکاندا بەگشتی و لەبواری ئابووریدا بەتایبەت.لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە میدیا کوردیەکانەوە...