کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

یاسین سەروچاوەیی: ئاخ نیشتمانم…!

ئه‌ی نیشتمان…ئه‌ی خاکی خۆشه‌ویستی کوردستان،خۆشم ده‌وێی، خۆشه‌ویستیت ئاوێته‌ی گیانم بووه،‌ تێکه‌ڵی ژیانم بووه‌.!له‌کاتێکدا هیچ سۆز و وه‌فات بۆمن نه‌بوو ته‌نها بۆ خیانه‌تکاران نه‌بێ، به‌ڵام ئاواش هه‌رخۆشم ده‌وێی سه‌نگی خۆشه‌ویستی من و هێزی کێشکردنی شیرینی تۆ هێنده‌ی هێزی گشت هه‌ساره‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی...

یاسین سەروچاوەیی: ئامانجه‌ گه‌وره‌که‌‌ی پشت گه‌مه‌ی سازان…!

له‌ دوای کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌ ٢٣ی حوزه‌یران، لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌سه‌ر داوای (پ د ک )ده‌ستیان کرد به‌کۆبوونه‌وه‌ی حزبی بۆچاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی ولایه‌تی بارزانی و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌ژێر ناوی ”سازان“ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین کۆ بوونه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌، هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌ی...

یاسین سەروچاوەیی: ساڵی نوێی خوێندن له‌ناو قه‌یرانه‌کاندا

وه‌ک ئاشکرایه‌ هه‌موو ساڵێک وه‌رزی نوێی خوێندن له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلولدا ده‌ست پێده‌کات، پێویسته‌ به‌رله‌ده‌ستپێک و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌کان هه‌موو ئاماده‌کاریه‌ک بکرێت بۆسه‌رخستنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌، وه‌کو ئاماده‌کردنی قوتابخانه‌کان له‌ڕووی ڕێکخستنی میلاکات و دابینکردنی...

یاسین سەروچاوەیی: ئاگاداربه لیژنه‌که‌هات

له‌ماوه‌ی ڕابردوو به‌رنامه‌یه‌ک به‌و ناو نیشانه‌ هه‌بوو له‌یه‌کێک له‌که‌ناڵه‌کانی سه‌ر به‌ پارتی په‌خش ده‌کرا، که‌ پێکهاتبوو له‌ لیژنه‌یه‌ک له‌ناو شاری هه‌ولێر ده‌گه‌ڕا به‌دوای خۆراک و چشتی ماوه‌ به‌سه‌رچوو، هه‌ر جۆره‌ خوارده‌مه‌نیه‌کی ماوه‌ به‌سه‌رچویان دۆزیباوه‌ خۆراکه‌که‌یان له‌ناو ئه‌بردوو خاوه‌نه‌که‌شیان...

یاسین سەروچاوەیی: ته‌مه‌ن ڕۆیی له‌ چاوه‌ڕوانی…!

له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌م منداڵ بووم ئاره‌زووم بوو سه‌رکه‌وتنه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ببینم به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ باوکم گوێمان له‌ ڕادیۆ سۆنیه‌ شڕه‌که‌مان ده‌گرد، چ گوێ گرتنێک له‌ترسی ڕژێم ده‌نگمان که‌م ده‌کرد، ڕادیۆکه‌ش ته‌شویشی له‌سه‌ربوو ئه‌بوایه‌ به‌ پێوه‌ بووه‌ستی به‌رزی بکه‌یته‌وه‌، ئێستا باوکی...

یاسین سەروچاوەیی: زیندانه‌کان پڕبکه‌ن له‌ شڤان!

هه‌میشه‌ ده‌سته‌ڵاته‌ دکتاتۆر و گه‌نده‌ڵ و نادادگه‌ر و سته‌مکاره‌کان له‌ هاوڵاتی و گه‌لی خۆیان ده‌ترسن، چونکه‌ باش ئه‌زانن په‌رێزیان پاک نیه!‌ هه‌میشه‌ گوێ قوڵاغن، بۆ هه‌ر جۆره‌ توڕه‌بوونێک و ناڕه‌زایه‌ک، ئه‌وه‌نده‌ی پێیان بکرێ دژی ئه‌و جۆره‌ ده‌نگ و ناڕه‌زاییانه‌ ده‌بنه‌وه‌، که‌ له‌وپه‌ڕی توڕه‌بووندان...

یاسین سەروچاوەیی: هه‌رێم و بۆشاییه‌ یاساییه‌کان!

ئێستا هه‌رێمی کوردستان بێ سه‌رۆکه‌! بێ په‌رله‌مانه‌! بێ حکومه‌ته‌! بێ ده‌ستوره‌!به‌پێی یاسا سه‌رۆکی هه‌رێم ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی کۆتایی هاتووه‌ و به‌سه‌رچووه‌، لایه‌نه‌کانیش نه‌یانتوانی پێش ته‌واو بوونی ئه‌وماوه‌یه‌ به‌سازان چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌ بکه‌ن، وه‌ نه‌شیان هێشت په‌رله‌مان به‌پێی ڕێکاره‌...

یاسین سەروچاوەیی: ئه‌نجومه‌نی شورای دادوه‌ری پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌!

ئه‌نجومه‌نی شورای دادوه‌ری پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌!به‌ته‌واوی ته‌مه‌نی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که‌ (٢٣) ساڵه،‌ نه‌مدیت ئه‌نجومه‌نی شورای دادوه‌ری هه‌رێم دوو بڕیاری یاسایی گرنگ و له‌جێ ی خۆی ده‌ربکا، جگه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کی نایاسای! و بڕیارێکی نایاسای! ئه‌ویش داواکاری هاوتاکردنی موچه‌که‌یان...

یاسین سەروچاوەیی: کورد و فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قبوڵ نه‌کردن

ئه‌گه‌ر چاوێک به‌مێژووی گه‌لی کوردا بگێڕین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که‌ یه‌کێک له‌ هۆکاره‌ گرنگه‌کانی شکست و په‌رته‌وازه‌یی گه‌لی کورد نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی یه‌کتر قبوڵکردن بووه‌!ئه‌و یه‌کتر قبوڵ نه‌کردنه‌ له‌ پێش میرنشینه‌کانه‌وه‌، له‌ناو خێڵ و هۆزه‌ کوردیه‌کاندا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، وه‌ دواتریش له‌سه‌رده‌می...

یاسین سەروچاوەیی: تکایه‌ فریای په‌روه‌رده‌ بکه‌ون

یه‌کێک له‌ گرنگترین و حه‌ساسترین وه‌زاره‌ت له‌هه‌موو جیهاندا په‌روه‌رده‌یه‌، چونکه‌ که‌رتی په‌روه‌رده‌ به‌ردی بناغه‌ی دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی پێشکه‌وتووه، کاتێک منداڵ له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵی ده‌چێته‌ باخچه‌ی ساوایان، سروشتێکی پاکی هه‌یه‌ و ئاماده‌یه‌ بۆ فێربوون، هه‌تا ته‌مه‌نی پێگه‌یشتن واتا (١٨) ساڵی...

یاسین سەروچاوەیی: بۆ سه‌یدا مسعود بارزانی وه‌ره‌خوارێ!

په‌ندێکی کوردی هه‌یه‌ ده‌ڵێ: (قسه‌ی چاک که‌م ده‌گاته‌ جێی خۆی، به‌ڵام قسه‌ی خراپ سه‌د که‌س پۆسته‌ چیه‌ بۆی)له‌ژێر ناو نیشانی ئه‌وپه‌نده‌ کوردیه‌ کۆمه‌ڵێک ڕسته‌ی ڕاست و ڕه‌وانت پێده‌ڵێم، هه‌رچه‌نده‌ ده‌ڵێن ڕاستی تاڵه، هیوادارم پۆسته‌چیه‌ک هه‌بێت ئه‌و په‌یامه‌ی منت وه‌ک خۆی پێت بگه‌یه‌نێت،سه‌یدا:من وه‌ک...

یاسین سەروچاوەیی: ئاره‌زوومه‌ بنووم…! خه‌وێکی قوڵ وه‌کو یارانی ئه‌شکه‌وت…!

ئه‌مه‌وێ بنووم خه‌وێکی درێژ و قوڵ، تاکو له‌و جه‌نجاڵی ژیانه‌ ڕزگارم بێت! تاکو له‌و سه‌رده‌می کۆیله‌ بوونه‌ نه‌جاتم بێت! تاکو گوێبیستی جنێو و ده‌مشڕی کۆیله‌کان نه‌بم! تاکو خیانه‌تی خیانه‌تکارانی گه‌له‌که‌م نه‌بینم! تاکو کوژرانی هاوڵاتیانی سڤێلی بێ تاوان ته‌رمی ژن و منداڵی جه‌رگ بڕ له‌ناو ته‌پوتۆزی بۆمبی...

یاسین سەروچاوەیی: بارزانی و ووته دووبه‌ره‌کیه‌کانی

ئه‌وه‌نده‌ی من به‌وردی گوێ له‌ ووته‌کانی بارزانی ده‌گرم نه‌مبیست جارێک ووته‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بن بۆ سه‌رهاوڵاتیانی خۆی! نه‌مدیت جارێک په‌یامه‌کانی خۆ جیاکردنه‌وه‌ و خۆسه‌پاندنی تێدا نه‌بێ! نه‌م بیست جارێک په‌یامی موژده‌ به‌خشی پێبێ و دووربێ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، نه‌مدیت جارێک ووته‌کانی چاره‌سه‌ربن...

یاسین سەروچاوەیی: له تۆڵه‌ی هوهاکان با خاتونێک بکه‌ینه‌ سه‌رۆک

له‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو له‌ کۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان گوایه‌ ئافره‌تێک به‌جلی نیوه‌ ڕووت به‌ ناو بازاڕی سلێمانیدا ڕه‌دبووه‌، خه‌ڵکیش هو هاو هۆپه‌ هۆپیان بۆ لێداوه، هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ کارێکی زۆر خراپه دژی ئازادیه‌کانی مرۆڤه‌ پێویسته‌ ئیدانه‌ بکرێت وه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌و کاره‌ ڕه‌وشت و ئه‌ده‌بی موسڵمان...

یاسین سەروچاوەیی: ڕێبواری که‌ریم وه‌لی قسه‌ی دڵی پارتی کرد!

ڕێبوار که‌ریم وه‌لی ڕۆژنامه‌نوسی سه‌ر به‌پارتی خاوه‌نی به‌رنامه‌ی چوارقۆڵی له‌ که‌ناڵی ڕوداو، که‌ به‌رده‌وام په‌یام و ووتاری دووبه‌ره‌کی بڵاو ده‌کاته‌وه‌، ئه‌و جاره‌شیان له‌ ووتارێکی دا باس له‌ دوو ئیداره‌ی کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ به‌ قه‌ولی کوردیی کوفریش بێت ئه‌وا من ئه‌و کوفره‌...