کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئه‌بێ دادگایی بكرێن..!

Sunday, 02/10/2016, 20:33


ته‌واو ڕام گۆڕاوه‌..!
نابێ چیتر داوای گێڕانه‌وه‌ی ماڵ و سامان له‌ دزه‌كان بكرێ..!
نابێ چیتر داوای چاكسازی له‌ گه‌نده‌ڵ و تێكده‌ران بكرێ..!
نابێ چیتر داوای ئاشتی و ته‌بایی و به‌یه‌كه‌وه‌ ژیان له‌ ئاژاوه‌گێڕ و خۆسه‌پێنه‌كان بكرێ..!
نابێ چیتر داوای سه‌روه‌ری یاسا له‌ پێشێلكارانی یاسا و یاساشكێنه‌كان بكرێ..!
نابێ چیتر داواكاریه‌كانمان بچوك بكه‌ینه‌وه‌ له‌ مووچه‌و قوتی ژیان.!
ئه‌بێ داواكاریه‌كانمان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی نیشتمانی كاتی بێ
ئه‌بێ دادگایی بكرێن هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ شه‌ڕی ناوخۆیان كرد گه‌نج و لاوه‌كانیان به‌خۆڕایی به‌كوشتدا.!
ئه‌بێ دادگایی بكرێن ئه‌وانه‌ی خیانه‌تی نیشتمانیان ئه‌نجامدا دواتر (٢٥) ساڵ فه‌رمان ڕه‌وای خراپ بوون له‌دزی و گه‌نده‌ڵی و به‌هیلاكدانی هاوڵاتیان هیچیتریان نه‌كرد.!
ئه‌بێ دادگایی بكرێن هه‌موو ئه‌وانه‌ی گاڵته‌ و موزایه‌ده‌ به‌ خه‌باتی ڕابردوو و ئێستای هێزی پێشمه‌گه‌ دكه‌ن.
ئه‌بێ دادگای بكرێن هه‌موو ئه‌وانه‌ی گاڵته‌ به‌خوێنی شه‌هیدان  بێ ڕێزی به‌كه‌سوكار و دایكی شه‌هیدان ئه‌كه‌ن.
ئه‌بێ دادگای بكرێن هه‌موو ئه‌وانه‌ی گاڵته‌ به‌ مامۆستا و فه‌رمان به‌ران و سه‌رجه‌م موچه‌ خۆران ئه‌كه‌ن.
ئه‌بێ دادگای بكرێن ئه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنیان په‌كخستووه‌.
ئه‌بێ دادگایی بكرێن هه‌موو ئه‌وانه‌ی كورسی ده‌سه‌ڵاتیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆ و حزبه‌كه‌یان به‌كار هێناوه‌ و خۆیان پڕ و خه‌ڵكیش قڕ.
ئه‌بێ دادگای بكرێن نه‌ك ده‌ستیان له‌به‌ر پانبكرێته‌وه‌.!
تا ئێمه‌ ده‌ستیان له‌به‌ر پان بكه‌ینه‌وه‌ باسی ماف و قوتی ژیان بكه‌ین هه‌ر بچوكتر ئه‌بینه‌وه‌ لای ئه‌وان ، ئه‌وان زیاتر ده‌مان چه‌وسێننه‌وه‌.!
ئه‌بێ دادگایی بكرێن نه‌ك له‌به‌ریان بپاڕێینه‌وه‌ ..!
ته‌واو ڕام گۆڕاوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە