کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ده‌وڵه‌تی بێ ئاسمان و زه‌وی کون

Thursday, 14/07/2016, 18:04


له‌ هه‌موو وڵاتێک یاسایه‌ک هه‌یه‌ بۆ ڕێگه‌دان به‌ فڕۆکه‌ و باڵه‌ فڕه‌کانی وڵاتانی تر تاکو به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا تێپه‌ڕببن ئه‌ویش به‌تایبه‌تی فڕۆکه‌ی گه‌شتی ئاسمانی نه‌ک جه‌نگی بۆ تێپه‌ڕبوونی فڕۆکه‌ی جه‌نگی پێویستی به‌ ڕێکه‌وتن و واژۆکردنی پڕۆتۆکۆلی تایبه‌ت هه‌یه‌، وه‌ئه‌گه‌ر فڕۆکه‌یه‌کیش له‌ئاسمان تێکچو یان بیه‌وێ ڕێڕه‌وه‌که‌ی بگۆڕێ به‌هه‌ر هۆیه‌ک بێت ئه‌بێ په‌یوه‌ندی بکات به‌ په‌یوه‌ندیه‌ ئاسمانیه‌کانی ئه‌و ووڵاته‌ تاکو ڕێگه‌ی پێبده‌ن که‌ له‌یه‌کێک له‌ فڕۆکه‌ خانه‌کان بنیشێته‌وه‌ یان به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌دا تێپه‌ڕێ، ئه‌مه‌ پێی ده‌گوترێ دیارده‌ی له‌ناکاو و ده‌گمه‌ن.
به‌ڵام ئێمه‌ له‌ هه‌رێمێکدا ده‌ژین نه‌ ئاسمانمان له‌ژێر ده‌ست و کۆنتڕۆڵی خۆماندایه‌‌ نه‌ زه‌ویشمان سودی هه‌یه‌ بۆ هاوڵاتیان ، ساڵانه‌ چه‌ندین جار دیارده‌ی ئاواده‌بینین به‌بێ ده‌نگی تێده‌په‌ڕێ و حکومه‌ته‌ که‌ڕ و لاڵ و کوێره‌که‌شمان هیچ هه‌ڵوێستێکی نیه‌، به‌پێی یاسای بێده‌نگیش بێ دیاره‌ که‌ ڕازین، نه‌ک هه‌ر ڕازین به‌ڵکو به‌خۆیان به‌شداری ئه‌و کارانه‌ن، که‌ ده‌بینین فڕۆکه‌ی قاچاغچیه‌کانی فرۆشتنی چه‌ک بۆ دوژمنانی مرۆڤایه‌تی (داعش) به‌ئاشکرا له‌سلێمانی ده‌نیشێته‌وه‌ و دواتر ده‌چێته‌ به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێ، وه‌ کۆپته‌ری جه‌نگی نه‌ناسراو ڕانه‌مه‌ڕ ده‌داته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ که‌س نازانێ هی چ وڵاتێکه‌ حکومه‌تیش هیچ ناڵێ، له‌به‌ر بێده‌نگیان گومان ده‌کرێ هی باند و مافیاکانی نه‌وت دزه‌کان بێت بۆ پاسه‌وانی بیره‌ نه‌وته‌کان ئه‌وه‌یان کردبێ، وه‌ به‌به‌ڵگه‌و به‌به‌رچاوی هێزی پێشمه‌رگه‌ کۆپته‌ری جه‌نگی یارمه‌تی بۆ داعش به‌رداوه‌ته‌وه‌ که‌س نازانێ ئه‌مانیش هی چ وڵاتێکن و هی چ باند و مافیایه‌کی ده‌ست ڕۆیشتوون، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ ڕێگه‌دان به‌ فڕۆکه‌کانی تورکیا به‌ئاشکرا بۆردومانی خاکی کوردستان ده‌که‌ن له‌بناری قه‌ندیل و به‌رواری باڵاو سنوری قه‌زای ئامێدی، ئه‌ڵێن به‌پێی شاهیدی هه‌ندێک جوتیاریش له‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ به‌رواری ٧/١٢ فڕۆکه‌یه‌ک سیسرکه‌ی باراندوه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی گه‌رمیاندا ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاستبێت چی لێ ئه‌خوێندرێته‌وه‌ پێتان وایه‌ باراندنی سیسرک و کولله‌ مانای چیه‌ بۆچی حکومه‌ت لێی بێ ده‌نگه‌ ئایا به‌ناڕاستی ده‌زانی باشه‌ که‌وایه‌ با به‌به‌ڵگه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌ بدات له‌به‌ر دڵه‌ڕاوکه‌و باری ده‌رونی هاوڵاتیان ئه‌گه‌رنا به‌پێی بێده‌نگیانبێت ئه‌وا ده‌ستی به‌رپرسه‌ باڵاکانی تێدایه‌ بۆ جارێکی تر ئه‌نفال کردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌شێوازێکی تر ، من گومان ده‌که‌م نه‌ک گومان یه‌قینم وایه‌ گه‌ر ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاست بێت فڕۆکه‌ ئه‌وکاره‌ی کردبێت ئه‌وا ده‌ستی خاوه‌ن کۆمپانیا مافیاکانی به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێمه‌ی له‌پشته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی قه‌ڵاچۆکردنی ئه‌و جۆره‌ عه‌شه‌راته‌ هاورده‌ بکه‌ن و به‌ حکومه‌تی بفرۆشن، به‌و جۆره‌ سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات بدزن و به‌فیڕۆ بده‌ن، جا بۆیه‌ پێویسته‌ دڵسۆزانی ئه‌و هه‌رێمه‌ چاودێری ووردی ئه‌و ڕوداوه‌ بکه‌ن به‌تایبه‌تی چۆنیه‌تی دابینکردنی قه‌ڵاچۆکردنه‌که‌ پلانه‌که‌ ئاشکرا ده‌کات.
بۆیه‌ ده‌ڵێم وڵاتی بێ ئاسمان یان ئاسمان بۆش چونکه‌ ئاسمانمان بۆشه‌ وه‌ک که‌لله‌ی به‌رپرسه‌کانمان ، ئه‌گینا ئاسمانی هه‌موو جیهان بۆشاییه‌ به‌ڵام هی ئێمه‌ بۆشه‌ بۆ هه‌موو که‌س، بۆیه‌ش ئه‌ڵێم زه‌وی کون چونکه‌ زه‌ویشمان کونی تێبووه‌ هیچ خێر و بێرێکی بۆ هاوڵاتیان تێدانیه‌ ، ته‌نها بۆ به‌رپرسان و دزو مافیاکان نه‌بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە