کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدا و چه‌ند وانه‌یه‌ك

Saturday, 30/04/2016, 23:17


له‌گه‌ڵ بوونی چه‌ند سه‌رنجێكم له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی به‌غدا كه‌ له‌دواییدا باسی له‌سه‌رده‌كه‌م به‌ڵام له‌ ئێستادا به‌پێویستی ده‌زانم باس له‌چه‌ند وانه‌یه‌ك بكه‌م له‌و ڕوداوانه‌ی ئه‌مڕۆی عیراق.
١- به‌هه‌زاران خۆپیشانده‌ر چونه‌ ناو بینای په‌رله‌مان بێ ئه‌وه‌ی دڵۆپێك خوێن بڕژێ نه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران، ده‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی خۆمان وانه‌یه‌ك فێربن خوێنی مرۆڤ گرنگتره‌ له‌ كه‌ل وپه‌ل و بینا.!
٢- له‌ناو ئه‌و هه‌زاران خۆپیشانده‌ره‌ كه‌سێك ده‌ستی نه‌برد بۆ دارێك به‌ردێك جامێكی نه‌شكاند شتێكی نه‌ سوتاند ، ده‌ هاوڵاتیان و گه‌نج و لاوانی كوردستان وانه‌یه‌ك فێربن كه‌ل و په‌لی حكومه‌ت موڵكی گشتین له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ست بۆ هیچ مه‌به‌ن .
٣- ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن زۆر ئازادانه‌ ڕوماڵی ڕوداوه‌كانیان ده‌كرد بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵته‌ جیه‌ك و حزبیه‌ك و كۆیله‌یه‌ك ده‌ستیان بۆ درێژبكا.
٤- عیراقیش كێشه‌ی ناوخۆ و ده‌ره‌كی و شه‌ڕی دژی داعشی هه‌یه‌ به‌ڵام صدر پیاوانه‌ سواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بوو بێ ترس ، ده‌سه‌ركرده‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانی پێشوی ئێمه‌ چیتر سیاسه‌تی دووفاقی په‌یڕه‌و مه‌كه‌ن له‌ژێره‌وه‌ حه‌زتان له‌ده‌سته‌ڵاتبێ له‌سه‌ره‌وه‌ش خه‌ڵكی فریوده‌ن ده‌رسێك له‌ موقتدا فێربن.
٥- بۆ ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێم زه‌نگێكی باشه‌ گه‌ر ده‌رسی لێ وه‌ربگرن ڕۆژێك دێت خه‌ڵكی هه‌ژار له‌دژتان ڕاپه‌ڕێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە