کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


به‌ڵێ مامۆستایان پێشه‌نگن…!

Thursday, 08/10/2015, 22:15


زۆرێک له‌ چه‌واشه‌کاران ده‌ڵێن مامۆستایان بۆ هاواریان لێهه‌ڵساوه‌ له‌کاتێکدا پێشمه‌رگه‌ به‌( ٥٠٠٠٠٠) پێنج سه‌د هه‌زار دینار له‌به‌ره‌کانی جه‌نگدان و مانیش ناگرن، به‌ڵام مامۆستا له‌ ئیسراحه‌تدانه‌ و ڕازیشنین،
به‌ڵێ ڕازینین…!
به‌ڵێ مامۆستایان ڕازینین و ڕازیش نابن هه‌رگیز سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و نیشتمانه‌ به‌هه‌ده‌ربدرێت، یان ته‌نها بۆ چه‌ند که‌سانێک بێت…!
به‌ڵێ مامۆستایان ڕازینین و ڕازیش نابن هه‌رگیزاو هه‌رگیز، یاری به‌شعوریان بکرێ یاری به‌ شعوری پێشمه‌رگه‌و خوێن و که‌س و کاری شه‌هیدان بکرێت، یاری به‌شعوری که‌س و کاری قوتابیان و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بکرێت،
به‌ڵێ مامۆستایان ڕازینین، چیتر به‌ونا دادگه‌ریه‌ی که‌هه‌یه‌، به‌و گه‌نده‌ڵی و دزی و قۆرخکاریه‌ی که‌یه‌، به‌و پاوانخوازی و داگیرکاریه‌ی که‌هه‌یه‌…!
به‌ڵێ مامۆستایان مان ده‌گرن وبێ ده‌نگ نابن، ئه‌گه‌ر ده‌رگای قوتابخانه‌کانیش دابخه‌ن و وانه‌کانیان نه‌ڵێنه‌وه‌ به‌قوتابیانیان، ئه‌وا وانه‌ی ( نا ) به‌هه‌موو کوردستان ده‌ڵێنه‌و‌ه‌، ئه‌گه‌ر تا دوێنێ له‌هه‌زاران قوتابخانه‌دا به‌ ملوێنان وانه‌ی جۆراو جۆریان ووتبێته‌وه‌، ئه‌مڕۆ ته‌نها چه‌ند گۆڕه‌پانێکیان کردووه‌ به‌قوتابخانه‌، ته‌نها وانه‌ی نا بۆ گه‌نده‌ڵی نا بۆ دزی و دیارنه‌مانی سامانی گشتی، نا بۆ پێشێل کردن و سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا، نا بۆ پاوان خوازی و قۆرخکردنی بازاڕ و زه‌وی و زار، نا بۆ تاپۆکردنی کورسی ده‌سته‌ڵات، نابۆ نادادگه‌ری، نا نا نا… وانه‌ی سه‌رجه‌م ناکان به‌ هه‌موو هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێنه‌وه‌…!
به‌ڵێ مامۆستایان نیگه‌رانن و توڕه‌نه‌ ده‌رگای هه‌زاران قوتابخانه‌ داده‌خه‌ن و قوفڵی لێده‌ده‌ن، به‌ڵام قوفڵی ده‌می ملوێنان هاوڵاتی هه‌رێمی کوردستانیان شکاند…!
به‌ڵێ مامۆستایان پێشه‌نگن، به‌ته‌نها شه‌ڕی مووچه‌ ناکه‌ن، ئه‌گه‌ر شه‌ڕی مووچه‌ش بکه‌ن ته‌نها بۆ خۆیان نیه‌و به‌س، به‌ڵکوو شه‌ڕی مووچه‌ بۆ هه‌موو مووچه‌خۆرانی کوردستان ده‌که‌ن له‌پێش هه‌موویانه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هێزه‌کانی ناو وخۆ ( پۆلیس و ئاسایش و هیتد…) چونکه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ مانبگرن بۆ مووچه‌ باری ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێم تێکده‌چێ، ئێوه‌ی دزو گه‌نده‌ڵ چۆن پارێزگاری له‌ ماڵ و سامانه‌ وه‌سه‌رێکنراوه‌کانتان ده‌که‌ن؟
به‌ڵێ مامۆستایان پێشه‌نگن پێشه‌نگ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە