کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌ودوواوه‌…!

Thursday, 08/10/2015, 19:20


ئاشکرایه‌ ڕۆژ به‌ڕۆژ رەوتی گۆڕانکاریی و هەنگاوەکانی کۆمەڵگا به‌ره‌و پێشکه‌وتن و پێگه‌یشتن ده‌ڕوات، به‌به‌راود له‌گه‌ڵ ڕابردوو ئێستای مرۆڤایه‌تی هێنده‌ی نێوان ئاسمان و زه‌وی جیاوازیان هه‌یه‌، له‌هه‌موو ڕووه‌کانی پێشکه‌وتنه‌وه‌،
به‌ڵام لە هه‌رێمی کوردستان دوای (٢٤) ساڵ له‌ڕاپه‌ڕین و شۆڕش و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و پێکهێنانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌جیاتی به‌ره‌و پێشچوون و گۆڕانکاری تادێت به‌ره‌و دوواوه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ئێستادا ڕاپه‌ڕین بۆته‌ زه‌روره‌تێکی گرنگ، بۆ خه‌ڵکی باشوری کوردستان، له‌به‌ر بوونی نادادگه‌ری و زوڵم و سته‌م و قۆرخکاری ئابوری و پاوانکردن و داگیرکردنی نیشتمان به‌شێوه‌ی جیاواز جیاواز و پێشێل کردنی یاسا و حساب نه‌کردن بۆ ڕای گه‌ل و گوێنه‌گرتن لێیان، ئه‌وه‌ جگه‌له‌ زاڵبوونی حزب به‌سه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مان و دابه‌شکردنی داهاتی نیشتمان به‌سه‌ر چه‌ند حزب و له‌ناو حزبیش چه‌ند که‌سێک، وه‌ داگیرکردنی کورسی ده‌سته‌ڵات و ده‌ست به‌ردار نه‌بوون لێی به‌ڵایه‌کی تری ئه‌و هه‌رێمه‌یه‌، له‌لایه‌کی تریش ڕاده‌ستکردنی چاره‌نوسی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان بۆده‌ستی که‌سانێک که‌ به‌عه‌قڵیه‌تی خێڵ فه‌رمان ڕه‌وایی ده‌که‌ن.
هه‌موو ئه‌وانه‌ و بگره‌ زیاتریش هۆکارن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ره‌و دوواوه و‌ دووباره‌ هه‌وڵدان بۆ شۆڕش و ڕاپه‌ڕین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە