کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بانگه‌واز

Thursday, 01/10/2015, 17:31


بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی دڵسۆز و خه‌م خۆری گه‌ل و نیشتمان له‌ سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان و هه‌موو شارو شارۆچکه‌کانی کوردستان.
هه‌ر له‌ ڕۆشنبیران، ڕوناکبیران، نوسه‌ران، چالاکوانان، زانایانی ئاینی، قوتابیان و خوێندکاران، مامۆستایان، دکتۆران، فه‌رمانبه‌ران، پیشه‌وه‌ران، کرێکاران، ڕه‌نجده‌ران، هه‌ژاران، به‌شخوراوانی کوردستان.
کاتی خۆپیشاندان و ڕاپه‌ڕینی سه‌رتاسه‌ریه‌.
له‌دژی ئه‌و حکومه‌ته‌ فاشیله‌ی پڕ له‌قه‌یران و کێشه‌یه‌، له‌دژی حزبه‌ نه‌سازاوه‌کانی به‌رژه‌وه‌ندی خواز، له‌دژی داگیرکردنی کورسی ده‌سته‌ڵات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌رنامه‌ی ته‌واومان داڕشتووه‌ ته‌نها هاوکاری و پاڵپشتی و به‌شداری ئێوه‌مان پێویسته‌.
به‌رنامه‌ی خۆپیشاندان…
کات: سه‌عاتی سفره‌ له‌ماوه‌یه‌کی نزیک کاته‌که‌ دیاری ده‌که‌ین و پێتان ڕاده‌گه‌ینین.
شوێن: هه‌ولیر به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان.
دروشمه‌کان: بۆ حکومه‌ت ( حکومه‌تی ٢٤ ساڵه … کاسه‌که‌تان به‌تاڵه‌) ( بیهێننه‌وه‌ له‌ هه‌نده‌ران … گشت داهاتی کوردستان) بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم (چۆڵی که‌ ئه‌و کورسیه‌ … خێرت بۆ میلله‌ت نیه‌) بۆ په‌رله‌مان( وه‌رنه‌ده‌ر له‌په‌رله‌مان … گوێ و لێناگرن جه‌رده‌کان)یان( وه‌رنه‌ده‌ر له‌په‌رله‌مان … پێو ناچه‌سپێ یاساکان)
ئامانجه‌کان:
١- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رسێک سه‌رۆکایه‌تیه‌کان، سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت.
٢- دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حزبه‌ به‌شداربووه‌کانی ناو حکومه‌تی بنکه‌فراوانی فاشل.
٣- پێکهێنانی حکومه‌تێکی کاتی له‌که‌سانی بێلایه‌ن و شاره‌زاو ته‌کنۆکرات بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری کراو.
٤- نووسینه‌وه‌ی ده‌ستورێکی نیشتمانی گشتگیر و خستنه‌ ڕاپرسی دواتر په‌سه‌ندکردنی.
٥- په‌له‌بکرێت له‌ده‌ستکردن به‌چاکسازی ڕیشه‌یی له‌ماوه‌ی ئه‌و حکومه‌ته‌ کاتیه‌.
٦- ئاماده‌کاری بکرێت بۆ هه‌ڵبژاردن و له‌کاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
٧- دادگایی کردنی سه‌رجه‌م دز و گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکار و که‌مته‌رخه‌مه‌کانی پێشوو.
هاوکاری و داواکاریه‌کان:
یه‌ک: داوا له‌سه‌رجه‌م هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ده‌که‌ین بێلایه‌نی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن و به‌رده‌وامبن له‌به‌رگری کردن له‌خاکی پیرۆزی کوردستان، دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌دوای ڕوداوه‌کان و سه‌رکه‌وتنی خۆپیشانده‌ران و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کان، سوودمه‌ندی سه‌ره‌کی ئێوه‌ئه‌بن. 
دوو: داوا له‌ هێزه‌کانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش و زێره‌ڤانی و دژه‌تیرۆر ده‌که‌ین هاوکاری خۆپیشاندانه‌که‌ بکه‌ن خۆیان بپارێزن له‌ هێرشکردنه‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران و ڕشتنی خوێنی هاوڵاتیانیان، سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان و شێوان و نه‌شێوانی بارودۆخه‌که‌ له‌ئه‌ستۆی ئیوه‌دایه‌، وه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌نه‌ده‌ن تاوانباران ڕابکه‌ن و خۆیان حه‌شاربده‌ن، به‌ڵکو ده‌بێ ده‌ستگیریان بکه‌ن.
سێ: بۆ سه‌رجه‌م کونسوڵخانه‌و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان داواتان لێده‌که‌ین هه‌رێمی کوردستان جێمه‌هێڵن ئه‌م دۆخه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناخایه‌نێ له‌دوای سه‌رکه‌وتنه‌کان بارودۆخه‌که‌ ئارام ده‌بێته‌وه‌ ئێوه‌ زیاتر له‌جاران ڕێزتان لێده‌گیرێ.
چوار: بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک نیه‌ تاوانباران داڵده‌بدا و ده‌ربازیان بکات، هه‌رکه‌سایه‌تیه‌ک و لایه‌نێک ئه‌وکاره‌ی له‌سه‌ر ئاشکرابوو سزای تاوانباره‌که‌ به‌سه‌ر ئه‌ویشدا جێبه‌جێ ده‌کرێ.
پێنج: داوا له‌ ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حزبه‌کان ده‌که‌ین بێلایه‌نانه‌ هاوکاری خۆپیشاندانه‌که‌ بکه‌ن ئه‌گینا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سه‌رپێچی کاران به‌سزاده‌گه‌یه‌نرێن.
شه‌ش: داوا له‌سه‌رجه‌م به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌که‌ ده‌که‌ین پابه‌ندی ئه‌و ڕێنمایانه‌ی خواره‌وه‌بن.
ا- ئامانج و داواکاری خۆپیشاندانه‌که‌ بچوک نه‌که‌نه‌وه‌ بۆ مووچه‌ و خزمه‌ت گوزاری و هیتد… چونکه‌ ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ تازه‌ چاکسازی پێناکرێ.
ب- خۆیان بپارێزن له‌به‌حزبی کردنی خۆپیشاندانه‌که‌ و دژایه‌تی کردنی حزبێکی دیاری کراو.
ج- هێرش نه‌که‌نه‌سه‌ر برایانی پۆلیس و ئاسایش چونکه‌ ئه‌وانیش وه‌ک ئێمه‌ زه‌ره‌رمه‌ندن و خه‌مخۆری نیشتمانن.
د- پاراستنی که‌ل و په‌ل و شوێنه‌گشتیه‌کان و دارودیواری فه‌رمانگه‌کان و شه‌قامه‌کان له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌یه،‌ نابێت ته‌نانه‌ت پیسیشی بکه‌ین به‌ڵکوو پاککردنه‌وه‌شی له‌ئه‌ستۆی ئێمه‌دایه‌.
له‌کۆتایدا ئاگاداری هه‌رسێک سه‌رۆکایه‌تیه‌کان ده‌که‌ین سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی حکومه‌ت، سه‌رۆکی په‌رله‌مان، زۆر خێرا وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بده‌نه‌وه‌ ده‌ست به‌جێ ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌کانیانبن و بێنه‌ ناو بینای په‌رله‌مان، گیانیان پارێزراو ده‌بێت تاکو ماوه‌ی ده‌ڕۆژ چاوه‌ڕوانتان ده‌که‌ین ئه‌گه‌رنا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی بینای په‌رله‌مان بکه‌ونه‌ به‌رده‌ستی خۆپیشانده‌ران خۆتان به‌رپرسیاری ژیانی خۆتانن.
به‌ره‌وسه‌رکه‌و‌تن…
کوردستانێکی پاک له‌ گه‌نده‌ڵ و خیانه‌تکاران…

تێبینی/ ❊ هه‌موومان وه‌ک یه‌ک خاوه‌نی خۆپیشاندانه‌که‌ین به‌بێ جیاوازی، بۆیه‌هه‌رکه‌سه‌و له‌ڕاستی ‌خۆی دڵسۆزانه‌و خه‌مخۆرانه‌ بێته‌مه‌یدان و دروشمه‌کان دروستبکات.

❊ کاتێک ڕۆژه‌که‌ دیاریکرا له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌که‌ین.
❊  ئه‌وه‌ ده‌ستپێکێکه‌ چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی ئێوه‌ین، هه‌رکه‌سێک پێشنیار و دروشمی جوانتری هه‌یه‌ چ بۆ خۆ پیشاندانه‌که‌ چ بۆ به‌یان نامه‌که‌ باپه‌یوه‌ندیمان پێوه‌بکات به‌و ژماره‌ موبایلانه‌، یان به‌ئیمه‌یل بۆمان بنێرێ.

 ٠٧٥٠١١١٩٧٦٧ کۆره‌ک
٠٧٨٢٤١١٩٧٦٧  زه‌ین
٠٧٧٠١٤٩٢٨٨٢  ئاسیا

ئیمه‌یڵ:

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە