کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئه‌نجومه‌نی شورای دادوه‌ری پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌!

Monday, 17/08/2015, 21:20


ئه‌نجومه‌نی شورای دادوه‌ری پێویسته‌ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌!
به‌ته‌واوی ته‌مه‌نی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که‌ (٢٣) ساڵه،‌ نه‌مدیت ئه‌نجومه‌نی شورای دادوه‌ری هه‌رێم دوو بڕیاری یاسایی گرنگ و له‌جێ ی خۆی ده‌ربکا، جگه‌ له‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی داواکاریه‌کی نایاسای! و بڕیارێکی نایاسای! ئه‌ویش داواکاری هاوتاکردنی موچه‌که‌یان بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌مڕۆش بێ گوێدان به‌بڕیاری  په‌رله‌مان و خه‌ڵکی کوردستان بڕیاری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نایاسای بارزانی ده‌ر‌کرد، که‌ ئه‌وه‌ زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌! کاتێک ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بێلایه‌نی خۆی له‌ده‌ستبدات، وه‌ک وڵاته‌ دکتاتۆره‌کانی ده‌ور و به‌رمان لێدێت.! بۆیه‌ پێویسته‌ بپرسین ئه‌رێ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ماوه‌ی بیست و سێ ساڵه‌ به‌ سه‌دان خیانه‌تکارانی ده‌ستی ڕه‌شی ئه‌نفال له‌بن باڵی حزبه‌کانن و تواناتان نه‌بووه‌ ده‌ست گیریان بکه‌ن، بڕیاری ده‌ستگیر کردنی ئه‌وانتان ده‌رکردبا باشتر نه‌بوو؟
به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران گه‌نده‌ڵی ده‌کرێ له‌و هه‌رێمه‌ بۆ ڕۆژێک له‌ ڕۆژان بڕیار ده‌ستگیر کردنی گه‌نده‌ڵ کارێکتان ده‌رنه‌کرد؟
ئه‌رێ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێز بۆ له‌خۆتان ناپرسن کوا ده‌سته‌ڵاته‌ ڕاسته‌قینه‌که‌تان؟
ئه‌رێ به‌چ یاسایه‌ک و به‌چ ده‌سته‌ڵاتێک ئه‌و بڕیاره‌تان ده‌رکرد؟
ئه‌وجاره‌یان ڕوو له‌ هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌م، لێیان ده‌پرسم؟ ئه‌رێ هۆ خه‌ڵکینه‌ هه‌تا ئێستا گوێ بیست بوونه ئه‌نجومه‌نی شورای دادوه‌ری ناوی هه‌بێ؟ یان بوونی هه‌بێ؟‌ بێ گومان له‌وه‌ڵامی هه‌مووتان دڵنیام که‌نه‌خێره‌.!
بۆیه‌ مادام ئه‌نجومه‌نێک بڕیاری یاسای پێده‌رنه‌کرێ جگه‌ له‌بڕیاری نایاسایی.! که‌واتا جێگای مه‌ترسیه‌و پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ هه‌ڵبووه‌شێته‌وه‌…!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە