کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بارزانی و ووته دووبه‌ره‌کیه‌کانی

Monday, 20/07/2015, 23:47


ئه‌وه‌نده‌ی من به‌وردی گوێ له‌ ووته‌کانی بارزانی ده‌گرم نه‌مبیست جارێک ووته‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ نه‌بن بۆ سه‌رهاوڵاتیانی خۆی! نه‌مدیت جارێک په‌یامه‌کانی خۆ جیاکردنه‌وه‌ و خۆسه‌پاندنی تێدا نه‌بێ! نه‌م بیست جارێک په‌یامی موژده‌ به‌خشی پێبێ و دووربێ له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر، نه‌مدیت جارێک ووته‌کانی چاره‌سه‌ربن به‌ڵکو سه‌رچاوه‌ی قوڵترکردنی برینه‌کانن، نه‌مدیت و نه‌مبیست له‌په‌نا په‌یامه‌کانیدا کورد گووته‌نی له‌ودیوی بنزمانیدا دووبه‌ره‌کی تێدانه‌بێ!
دوێنێ بارزانی له‌په‌نا غیره‌ت و شه‌هامه‌تی پێشمه‌رگه‌دا جارێکی تر ده‌ستی کرد به‌هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌گه‌ل و نه‌ته‌وه‌که‌ی، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و که‌سانه‌ کرد که‌بانگه‌شه‌ی دوو ئیداره‌ی ده‌که‌ن یان ئه‌و بیرۆکه‌یان له‌مێشکیدا، ڕاسته‌و خۆ پێیان ده‌ڵێ با شوێنێکی تر بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه‌ بۆ ژیان!
قسه‌یه‌کی جوانه‌ هه‌موو گه‌لی کورد دژی ئه‌و بیرۆکه‌یه‌یه‌،
به‌ڵام من پێم باشبوو جه‌نابیان له‌ جیاتی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ به‌دواداچونی بۆ هۆکاری سه‌ر هه‌ڵدان و ده‌ربڕینی ئه‌و قسه‌یه‌کردبا بیزانیبا ئه‌بێ ڕاست بێ جیاوازی هه‌یه ئه‌بێ ڕاستبێ نادادگه‌ری هه‌یه‌!! ئه‌بێ هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و قسه‌یه‌ له‌کوێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێ؟ 
یان که‌ واشی ده‌گووت ئه‌وێ ڕۆژێشی واگووتبا ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حزبه‌که‌ی و جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ک دوو ئیداره‌یی به‌ڵکو هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆی ده‌کرد.
به‌ڵام سه‌رۆک ئه‌و جاره‌ش ده‌مارگیری عه‌شایه‌ری و حزبایه‌تیت به‌کارهێنا له‌وه‌شیاندا سه‌رۆکی حزب بووی نه‌ک هه‌رێم!
من پێم وایه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ دوو ئیداره‌یی درووستبێت ئه‌وه‌ تۆی نه‌ک که‌سی تر!
چونکه‌ ئه‌وه‌ تۆی تاکو ئێستا ماوه‌ی ده‌ساڵه‌ سه‌رۆکی هه‌رێمی به‌شه‌رعی و به‌گزی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی دوو ئیداره‌یت نه‌کرد، نه‌بازگه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی  ناوخۆت هه‌ڵگرتوون، نه‌قه‌ڵاکانت چۆڵکردوون، له‌سنوری یه‌ک ئیداره‌که‌ی تۆ  که‌س شه‌ریک ناکه‌ن له‌ حکومه‌ت، کوا به‌شی یه‌کگرتوو له‌بادینان؟ کوا به‌شی سه‌رجه‌م حزبه‌ براوه‌کان له‌هه‌ولێر؟ ته‌نانه‌ت به‌شی یه‌کیه‌تی هاوپه‌یمانه‌که‌شت نه‌دا که‌ ده‌نگی دووه‌م بوو! یان ته‌نها تا (٣٠)حوزه‌یران ئیشت پێ بوو؟
ئه‌ی بیرت چۆته‌وه‌ تۆ فه‌رمانده‌ی هێزه‌چه‌کداره‌کانی کوا هێزی پێشمه‌رگه‌ت بۆ یه‌کنه‌خست؟ به‌ڵێ تۆی هۆکاری نه‌ک درووست بوون به‌ڵکو یه‌کنه‌گرتنه‌وه‌ی دوو ئیداره‌کان! چونکه‌ بیرت نه‌چێت ئێستاش هه‌ردوو ئیداره‌ییه‌، ئه‌وه‌ تۆی ده‌سته‌ڵاتت قۆرخ کردووه‌ و ئاماده‌نی بیده‌ی به‌که‌س، ته‌نانه‌ت ئاماده‌نی گوێ بگری تێ بگه‌ی! ئه‌وه‌ تۆی به‌ووته‌ گه‌رم و ئاگرینه‌کانت ئه‌ندام و لایه‌نگرانت هانده‌ده‌ی به‌چاوی دوژمنکارانه‌ به‌ووشه‌ی ناشیرن و جنێو و به‌لێدان به‌ربنه‌ گیانی خه‌ڵکی تر، ئه‌وه‌ تۆی هۆکاری دروست بوونی قه‌یرانه‌کان و زیادبوونی ڕێژه‌ی هه‌ژاری و بێکاری و کۆچی گه‌نجان بۆ هه‌نده‌ران له‌وه‌ زیاتر چیترت ده‌وێ؟ ئاگات لێیه‌ گه‌نجان پێت ده‌ڵێن که‌ده‌وڵه‌تت ڕاگه‌یاند به‌کرێ ی بده‌ به‌ئاوه‌ره‌کانی انبارو تکریت و موسل! 
که‌واتا تاکه‌ هۆکار بۆ دروست بوون و ده‌ربڕینی ئه‌و ووته‌یه‌ تۆی تۆ سه‌رۆک ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ تۆی ئه‌بێ شوێنێکی تر و شێوازێکی تر بۆ ژیانت هه‌ڵبژێری.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە