کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


سەرۆکی هەرێم هاتە دەنگ

Monday, 29/06/2015, 23:16


دوای ئه‌و هه‌موو مشتومڕه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستور و هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دروست بووه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان، چاوه‌ڕوانیه‌کی زۆرمان هه‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێم بێته‌ ده‌نگ پێش دانیشتنه‌که‌ی په‌رله‌مان له‌ڕۆژی سه‌روه‌ری یاسا له‌ ٢٣ی حوزه‌یران چونکه‌ چاوه‌ڕوانی شتی زۆر خرپی لێده‌کرا‌، هاوڵاتیان هه‌تا ئێستاش له‌ بارێکی ده‌رونی خراپدان.
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆک هیچ شتێکی دڵخۆشکه‌ری نوێی تێدانه‌بوو جگه‌له هه‌ندێک قسه‌ی دووباره‌، ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک زیاتر ووتارێکی حزبی بوو نه‌ک ووتاری سه‌رۆکی هه‌رێم! هیچ جیاوازیه‌کی نه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌یان نامه‌ی فراکسیۆنی زه‌رد له‌ په‌رله‌مانی کوردستان، چونکه‌ وه‌ک به‌یانه‌که‌ی فراکسۆنه‌که‌یان باسی سازانی کردووه‌ و باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ته‌وافوقی سیاسی کردووه‌ باسی هه‌ڵوێستی کۆتایی کردوه‌ نازانم مه‌به‌ست له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌بێ له‌ کۆتایدا چیه‌؟ زۆر جاران گوێمان له‌و قسه‌یه‌ ده‌بێت به‌رامبه‌ر به‌ دۆست و دوژمنان!
به‌شێکی دیکه‌ی مه‌به‌ست و ناوه‌رۆکی ووتاره‌که‌ی سه‌رۆک ڕازیبوونه‌ به‌ دانانه‌وه‌ و درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌که‌ی بۆ جاری دووه‌م، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی نابا‌ته‌سه‌ر ده‌ست به‌رداربوونی ئه‌وپۆسته‌، ئه‌سڵی کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و کابرایه‌ ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز له‌و پۆسته‌یه‌ جورئه‌تی ئه‌وه‌ ناکا بڵێ من ماوه‌ی یاسایم ته‌واو بووه‌ و له‌ ١٩ی ئاب ماوه‌ بۆ درێژکراوه‌ نایاساییه‌که‌شم ته‌واو ده‌بێت! که‌واتا من ناتوانم جارێکی تر ببم به‌سه‌رۆکتان بۆیه من ده‌ست به‌رداری پۆسته‌که‌م ده‌بم، ئێوه‌‌ له‌ نێوان خۆتان ڕێک بکه‌ون و مشوری سه‌رۆکێکی تازه‌ بخۆن جا چ له‌ناو په‌رله‌مان هه‌ڵی ده‌بژێرن چ له‌ناو خه‌ڵک هه‌ڵی ده‌بژێرن.
‌کۆی ووتاره‌که‌ی بارزانی دوو گریمانه‌ هه‌ڵده‌گرێ.
گریمانه‌ی یه‌که‌م: یان ئه‌وه‌تا خه‌تاکه‌ له‌خودی خۆیه‌تی و زۆر حه‌زی له‌و پۆسته‌یه‌ ناتوانێ ده‌ست به‌رداری بێت وه‌ هیچ گوێ له‌ ده‌وروبه‌ری ناگرێ و ئاماده‌ نیه‌ تێبگا ئه‌وه‌ش کاری کردوته‌ سه‌ر ئه‌ندامانی پارته‌که‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌.
گریمانه‌ی دووه‌م: یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕاوێژکاری خراپی هه‌ن زۆر به‌شان و باڵیدا هه‌ڵده‌ده‌ن و تاکو خۆی لێده‌بێت به‌شێر و له‌ کۆتایدا به‌هه‌ڵه‌یده‌به‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە