کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ئه‌رێ سه‌رۆکمان بۆ چیه‌؟

Sunday, 28/06/2015, 17:44


سه‌رۆکێک له‌ ناو نازناو زیاتر هیچ سودی تری نه‌بێ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه؟
سه‌رۆکێک هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیبێت دوو ئیداره‌ یه‌کبخاته‌وه‌ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک هه‌تا ئێستا هێزێکی نیشتمانی دروست نه‌کردبێت ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک تێکه‌ڵاوی هاوڵاتیانی خۆی نه‌بووبێ و به‌رده‌وام ترسی لێیان هه‌بێ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆچیه‌؟
سه‌رۆکێک نیوه‌ی کوردستانی به‌باشی نه‌دی بێ یان به‌ هی خۆی نه‌زانێ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک سه‌ری زمان و بنی زمانی هه‌ڕه‌شه‌بێ بۆ سه‌ر میلله‌ته‌که‌ی ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک ته‌نها سودی بۆ حزب و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆی بێ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆچیه‌؟
سه‌رۆکێک ئاماده‌نه‌بێ گوێ له‌که‌س بگرێ ئاماده‌نه‌بێ تێبگا ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و حزبه‌که‌ی په‌نا بۆ هه‌موو جۆره‌ خیانه‌تێک ببات ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک به‌خۆی پڕبێ و خه‌ڵکیش قڕبێ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک نه‌توانێ خۆی له‌حزب دابڕنێ و میهره‌بانبێت بۆ هاوڵاتیانی بێ جیاوازی ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک له‌ژێر باڵی خۆی ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵیه‌ هه‌بێ و چاره‌سه‌ری پێ نه‌کرێ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک له‌ ده‌وروپشتی خۆی ئه‌و هه‌موو جیاوازیه‌ ببینێ و بێده‌نگبێ ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک له‌ ئاستی کوشتنی ڕۆژنامه‌نوسان و هاوڵاتیان به‌ده‌ستی جه‌لاده‌کانی خۆی بێده‌نگ بکات ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆچیه‌؟
سه‌رۆکێک هۆکاری دروست بوونی قه‌یرانه‌کانبێت و چاره‌سه‌ری پێنه‌کرێت ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆچیه‌؟
سه‌رۆکێک به‌زۆر بیه‌وێ ببێت به‌سه‌رۆک ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆ چیه‌؟
سه‌رۆکێک بۆ هه‌رێمێکی ئاوا بچوکی بێ چاره‌نوس! له‌ لێواری مه‌رگ! ئه‌و هه‌موو هه‌راو هوریایه‌ی بۆ چیه‌؟
ئه‌رێ گه‌لۆ بۆ ناپرسن دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ له‌ حکومڕانی ئه‌و سه‌رۆکه‌ جگه‌ له‌ قه‌یرانی دارایی و سوته‌مه‌نی و کاره‌با و ئاو و ژیان و ئازادی و نیشته‌جێ بوون   چیتری بۆ ده‌سته‌به‌ر کردوین؟ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ جه‌نگی ده‌روونی و درووست کردنی پشێوی و کوشتنی ڕۆژنامه‌ نوسان و هاوڵاتیان و گه‌نج و لاوان و دروستکردنی دووبه‌ره‌کی و ناشتنی تۆوی ڕق و تۆڵه‌! سه‌رۆکێک ئه‌وه‌ ڕابردووه‌که‌ی بێت توخوا ئه‌و سه‌رۆکه‌مان بۆچیه‌؟
توخوا سه‌رۆک شه‌رم له‌و میلله‌ته‌ ناکه‌ی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو قه‌یران و که‌م و کوڕی و گه‌نده‌ڵی و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ جارێکی تر چۆن داوای سه‌رۆک بوون ده‌که‌یه‌وه‌؟
پیره‌مێرد ڕاستی گووتووه‌:
چرا ڕوناکی بۆ ژێر خۆی نه‌بێ ڕه‌حمه‌ت، له‌ بابی با! 
ئه‌و ڕوناکییه‌ی که‌چ بینانه‌ کۆڕه‌ ڕه‌نجی بابیبا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە