کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


بڕیاره‌که‌ی بارزانی بۆ؟

Sunday, 14/06/2015, 9:16


ڕۆژی شه‌ممه‌ سێزده‌ی حوزه‌یران سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تێیدا هاتووه‌ بارزانی بڕیاریداوه‌ (٢٠ / ٨ )ئه‌وساڵ هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌نجامبدرێ، ئه‌وه‌له‌کاتێکدایه‌ که‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پڕۆژه‌یاسایه‌کی پێشکه‌ش کردووه‌‌ تیایدا باس له‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمده‌کات له‌لایه‌ن په‌رله‌مان نه‌ک خه‌ڵک، جگه‌له‌وه‌ لیژنه‌ی ئاماده‌کردنی ده‌ستوریش به‌پێی چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوو به‌کۆی ده‌نگ ڕێککه‌وتوون که‌ سیسته‌می حکومڕانی هه‌رێم په‌رله‌مانیبێت.
ئه‌ی ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم ئه‌و بڕیاره‌ کتوپڕه‌ چی بوو؟
ده‌کرێت بپرسین ئایا وه‌ڵامێک بوو دژی پڕۆژه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان؟
یان ئایا بێبه‌هاکردنی لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستوره‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌؟
یان ئایا بێڕێزی کردن و حساب بۆنه‌کردنی سه‌رجه‌م پارت و لایه‌نه‌کانی گۆڕه‌پانی سیاسیه‌؟ چونکه‌ زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان هاوڕان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌ماندا.
یان ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌تی ڕاسته‌وخۆ و به‌ناچاری له‌دوای هه‌مارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور بۆ جاری سێیه‌م بکرێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆکی هه‌رێم؟
یان ئایا ئه‌وبڕیاره‌ی به‌ڕێزیان جۆرێکه‌ له‌بێمنه‌تی به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌کان؟ چونکه‌ هیچ کامێکیان تاکو ئێستا نه‌خۆیان ئاماده‌کردوه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌ نه‌ جورئه‌تی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌یان هه‌یه‌!
هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌کرێت وه‌ڵامه‌کانیان له‌پشت ئامانجی بڕیاره‌که‌دا خۆیان حه‌شاردابێ.
ئه‌گه‌رنا بارزانی بۆ له‌ ئێستادا بڕیارێکی ئاوا ده‌رده‌کات؟ چونکه‌ له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌کی بیست و یه‌ک که‌سی پێکهێنراوه‌ بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستور حه‌وت ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌ نوێنه‌ری پارته‌که‌ی به‌ڕێزیانن، ئه‌وه‌ له‌لایه‌ک له‌لایه‌کی دیکه‌ ته‌نها ماوه‌ی دوو مانگی ماوه‌ بۆ بیستی هه‌شت کوا له‌و ماوه‌که‌مه‌دا کۆمسیۆن فریای هه‌ڵبژاردن ده‌که‌وێت.
که‌واتا سه‌رجه‌م ده‌سته‌واژه‌کانی ناو بڕیاره‌که‌ی بارزانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دژه‌باون بۆسه‌رجه‌م ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی داوای سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌که‌ن هه‌رله‌ لیژنه‌ی پێداچونه‌وه‌ی ده‌ستور و پڕۆژه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوڕایی یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی و هه‌موو ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆشنبیر و هاوڵاتیانه‌ی هه‌رێمه‌ که‌ داوای سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌که‌ن.
که‌واته‌ به‌پێی ئه‌و گریمانانه‌ی سه‌ره‌وه‌بێ کوردستان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆدایه‌، وه‌ک خۆی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا هاوڵاتیانی کوردستانی ئاگادارکرده‌وه‌ له‌مه‌ترسیه‌کی ئاوادا، به‌ڵام ئه‌وجاره‌یان هه‌ڵگیرسێنه‌ره‌که‌ خودی سه‌رۆک بارزانیه‌!
چونکه‌ ئه‌وه‌ بارزانیه‌ ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم نابێت، ئه‌وه‌ بارزانیه‌ به‌هیچ جۆره‌ یاسایه‌ک ڕازی نابێت! ئه‌وه‌ بارزانیه‌ حساب بۆ قسه‌ی هیچ که‌س و لایه‌ن و لیژنه‌یه‌ک ناکات! ئه‌وه‌ بارزانیه‌ زمانی گفتوگۆ و لێک تێگه‌یشتن قبوڵناکات و ئاماده‌نیه‌ بۆ گوێگرتن، به‌ڵکو به‌زمانی دژه‌باو و هه‌ڕه‌شه‌ وه‌ڵامی پڕۆژه‌ و پێشنیاره‌کان ده‌داته‌وه‌.
بۆیه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ی هاوڕان له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی، دوورکه‌ونه‌وه‌ له‌دژایه‌تی یه‌کتر و موزایه‌ده‌ی سیاسی و پڕۆژه‌ی یه‌ک لایه‌نه‌ به‌ڵکو به‌هه‌مووان ڕێککه‌ون بۆ ڕێگری کردن له‌و مه‌ترسیه‌ی به‌رۆکی میلله‌ته‌که‌مانی گرتووه‌، 

ئه‌ویش به‌دوو ڕێگا:
یه‌که‌م: په‌له‌ بکرێت له‌داڕشتنه‌وه‌و پێدا چوونه‌وه‌ی ده‌ستور و کۆده‌نگی بکرێت له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی بوونه‌ته‌ گرفت
دووه‌م: دیاری کردنی یه‌ک کاندید بۆ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن هه‌مووان، بۆ شکاندنی به‌ربه‌ستی ئه‌و ترس و ڕاو مۆته‌که‌یه‌ی به‌رۆکی گرتوون، وه‌ بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و له‌خۆبایبوونه‌ی به‌رۆکی بارزانی و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارته‌که‌ی گرتووه‌، چونکه‌ پێیان وایه ئه‌و پۆسته‌ به‌موتڵه‌قی هی پارتیه‌و له‌ناو پارتیش به‌ته‌نها ئی سه‌رۆک بارزانیه‌.‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە