به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان کۆتایی به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان هات و ئاکه‌په پارچه‌بوو.
Thursday, 11/06/2015, 23:24
هه‌ڵبژارنه‌کانی تورکیا ره‌كبه‌ریی له نێوان دوو پارت دا هه‌ده‌په و ئاکه‌په بوو ..
به ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن ده‌رکه‌وت که به‌ته‌واویی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان له باکوری کوردستان بێ ره‌وڵ کرا به جۆرێک له چه‌ندین پارێزگا دا ته‌نیا یه‌ک کورسی و له ته‌واوی باکوری کوردستان به گشتی 10 کورسی به‌ده‌ست هێنا، له به‌رانبه‌ر دا هه‌ده‌په رێژه‌ی ده‌نگه‌کانی به‌رز بوویه‌وه بۆ نزیکه‌ی 6 ملیون به‌شکاندنی باراژ یان به‌ربه‌ست له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵبژاردن ، هیوایه‌ک به گه‌لانی تورکیا گه‌رایه‌وه و کۆتایی به‌و ناهه‌قیه هێنرا ... سه‌رۆکی پارتی ئاکه‌په ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بێکاریگه‌ر کرا و به‌و شێوه‌یه ره‌وڵی وه‌ک سه‌رۆککومارێکی ته‌شریفاتی له ناو تورکیا دابوو و به‌س هه‌ر چۆن عه‌بدوڵا گویل نه‌یده‌توانی هیچ بڕیارێکی ئه‌وتۆ بدات بۆیه به پارچه‌بوونی ئاکه‌په داهاتووی تورکیا به‌ره‌و باشتربوونی ده‌ڕوات هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی هه‌ده‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا له‌م بابه‌ته‌دا ئه‌سته‌می ده‌بینم شرۆڤه‌ی به‌که‌م ، بۆیه لێره‌دا ده‌کرێت ئه‌م خاڵانه باسیان له‌سه‌ر بکرێت ..
یه‌که‌م هه‌ده‌په له پارتێکی هه‌رێمی له کۆنگرێه‌کی ئازاد دا بووه پارتی گه‌لانی تورکیا و به‌تایبه‌ت چه‌پگه‌را و دیموکراتیخوازان له‌وانه گه‌لانی ئه‌رمه‌ن ، لاز ، چه‌رکه‌ز ، عه‌ره‌ب ، کورد و تورک و ئایین و ئایینزاکان توانی له‌سه‌دا 13.1ی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ت بخات ، بۆیه ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ده‌په له داهاتوودا له په‌رله‌مانه‌وه تا پێکهێنانی حکومه‌ت و به‌رێوه‌بردنی وڵات و دیموکراتیزه کردنی تورکیا زیاتر ده‌بێت چۆنکه فره‌یه‌ک ئیش كه‌ڵکه‌بوو و پرسگریه‌که‌کان که تورکیا و پێوه ده‌ناڵێنێت له ئه‌ستۆی 80 په‌رله‌مانتار ی هه‌ده‌په و رێکخراوه‌کانی ناو تورکیا و باکوری کوردستان و ئۆپۆزیسون دایه ...
دووه‌م ... خاڵی هه‌ره گرنگی سه‌رکه‌وتنی پارتی دیموکراتی گه‌لان 32 په‌رله‌مانتاری ژنه که بۆ یه‌که‌م جاره له رۆژهه‌لاتی ناوین دا له‌سه‌دا زیاتر له 40 ی په‌رله‌مانیاران ژنن که ئیدی به‌و ئه‌نجامه وێرای ده‌ربازکردنی کۆتای له سه‌دا 30 رێگای بۆ ئیراده‌ی ژنی ئازاد کرایه‌وه که بتوانن پرسی ژنان و شکاندنی سیستمی پیاو سالاری و یه‌ک ئاڵا و یه‌ک میله‌ت ببنه ژێر پرسیاریه‌وه.
که ئه‌مه نه‌ته‌نیا بۆ ژنانی کورد به‌ڵکوو بۆ ته‌واوی رۆژهه‌لاتی ناوین هه‌نگاوێکی گرنگ و چاره‌سه‌ر سازه ...
سێیه‌م ... ئاکه‌په دی ناتوانێت له پرسه‌سه‌ره‌کیه‌کانی وڵات دا بڕیارده‌ربێت بۆیه هه‌ر پارتێک ئه‌گه‌ر بیه‌وێت بڕیارێک وه‌رگرێت پێویستی به‌و کۆالیسیون هه‌یه ، له رابردوودا په‌رله‌مانێکی یه‌ک ده‌ست بوو ئه‌ویش بڕیاری دژه کورد و ئه‌تنیه‌که‌کان و بڕیاری شه‌ر له دژی په‌که‌که و هتد ....به هاسانی ده‌درا .
ئه‌م دۆڕاندنیه‌ی ئاکه‌په دی پێگه‌ی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و ناو تورکیا به ته‌واوی شکا و ته‌نانه‌ت له باشوری کوردستان دا دۆستایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاکه‌په ده‌چێته قۆناغێکی دیکه‌وه ، ته‌نانه‌ت دی ئاکه‌په ناتوانێت وه‌ک رابردوو هاوکاری چه‌ته‌کانی داعش بکات
هه‌ر بۆیه هه‌ده‌په ده‌توانێت ره‌وڵی کاریگه‌ری ببێت له ره‌واندنه‌وه‌ی کێشه‌کان ته‌نانه‌ت بابه‌تی زیندانیانی سیاسی و بکه‌ری نادیار و ....هتد
ئه‌گه‌ر پارتی دیموکراتی گه‌لان هه‌ده‌په له ماوه‌ی چۆارساڵدا بتوانێت ئه‌رکه‌کانی به‌باشی راپه‌رێنێت ئاوا سه‌رکه‌وتنی له هه‌لبژاردنی داهاتوودا ده‌گاته 3 به‌رانبه‌ر .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست