ئەرسەلانە شەل لەلایەن پاراستنەوە گیراوە
Wednesday, 16/12/2009, 12:00
ماوەی چەند رۆژێكە هەواڵی بێسەروشوێنبوونی ئەرسەلان مەحمودی سەرنوسەری هەفتەنامەی روومال و ئەندامە چالاكەكەی پاراستن لە سنوری لقی یانزدە بڵاوبۆتەوەو تا ئێستا چارەنووسی دیار نیە، بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەكی متمانەپێكراو لەلایەن خودی پاراستنەوە لەسەر كاری سیخوڕی بۆ لایەنێكی تر گیراوە. هەربۆیەشە دەزگا راگەیاندنەكانی پارتی بەهیچ شێوەیەك باسی دیارنەمانی ناكەن.. كەواتە لێرەدا چیرۆكی ئەم ئەندامە ترسناكەی پاراستن بڵاو دەكەینەوە تا هەموولایەك بیناسن.
(ئەرسەلان مەحمود خدر) كە دەیان وتاری دژی كاك نەوشیروان مستەفا نوسیوە و ئەمەش ناونیشانی یەكێك لە وتارەكانیەتی (
http://peivnet.com/read.php?besh=tewer&id=22)، لەدوای راپەرینەوە وەك كادیرێكی دوورووی یەكێتی لەسنوری مەڵبەندی (8)ی راپەرین خۆی هەڵتۆقاند، بەدرێژایی ماوەی ساڵانی (1994-1998) كە سەردەمی شەڕی ناوخۆ بوو، بەشایەتحاڵی هەموو ئەو خوێندكارانەی لەو ماوەیەدا كۆمەڵەی خوێندكاران بوون، هانی خوێندكارانی دەدا دژ بەدەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی خەبات بكەن و یەكەمین كەسیش بوو كە بەنهێنی كۆمەڵێك لەقەب و نازناوی سەیروسەمەرەی لەبنەماڵەی بارزانی نا، هەزاران درۆو دەلەسەی جۆراوجۆری دژ بە (هیوا ئەحمەد مستەفا)ی بەرپرسی ئێستای پاراستن لە شاری كەركوك و (سەربەستە قەڵەو)ی لقی یانزدەی پارتی دروست كرد، داخم ناچێ دەیان و سەدان خوێندكار بەهاندانی ئەو وازیان لە هەوڵ و تێكۆشانی خوێندن دەهێنا و خەفەریاتی كۆمیتە و دژایەتی ئیسلامی و پارتیان دەكرد، چەندین دیاردەی دزێوی لەناو خوێندكاراندا داهێنا...چەندین كچ كە ئارەزووی خۆیان نەدەدایە دەست ئەو، پروپاگەندەیان دژ بڵاوكرایەوە..بەڵام سەیر لەوەدایە ئەم شێرەبەفرینەیە دواجار پارتی و پاراستن دەرچوو! ئەویش ئەو كاتە بوو كە بەرپرسی لقی راپەرینی كۆمەڵەی خوێندكاران بوو، پارەیەكی قەبە و بەرازیلییەكی سوری بۆ تەرخان كرا تا سەنتەرێكی لاوان بكاتەوە، بەڵام پارە و بەرازیلییەكەی خوارد و رۆیشتە ناو پارتییەوە و بووە ئەندامی لقی (11)ی پارتی! دواتر دەركەوت كە هەر لەسەرەتاوە ئەندامێكی چالاكی پاراستن بووە، هەموو ئەو پیلان و بەرنامە نهێنیانەی لەلایەن یەكێتییەوە لەناوچەی پشدەر دژ بە پارتی دەكرا، لەلایەن ئەوەوە بۆ پارتی ئاشكرا كراوە، سەیرەكەش لەوەدایە ئێستا كە پارتییە، لەبنەوە بۆتە ئەندامێكی چالاكی دەزگای زانیاریی و بەو هۆیەوە (فیقداد مەحمود)ی برای ئۆتۆماتیكی كرایە ئەندامی مەڵبەندی پشدەری یەكێتی، موچەی تایبەتیشی لەلایەن دەزگای زانیاریەوە بۆ بڕاوەتەوە... هۆكارەكەشی ئەوەیە كە ئەو جۆرە مرۆڤانە بێ جاسوسی و سیخوڕی ناژین، هەرگیزیش لەگەڵ ئایدۆلۆژیای خۆیاندا راستگۆ نین، پارە لەكوێ بێت ئەوانیش پیاوی ئەوێن...ئێستاش كە پشدەر بۆ (لیستی گۆڕان) خرۆشاوە، (ئەرسەلان و فیقداد) بەجوتە دەستیان بەوەشاندنی راپۆرت بۆیەكتر و بۆ سەروو خۆیان كرد، ئێستاش كە لەلایەن خودی پارستنەوە ئەرسەلانە شەل لەسەر كاری سیخوڕێتی گیراوە، ئەمە ئەو راستیە دەردەخات كە هەر مرۆڤێك ئەمە كارو پیشەی بێت، دواجارهەر خۆی لەو زەلكاوەدا دەخنكێت!.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست