کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کارەساتی باکوور

Monday, 18/01/2016, 18:43


هجوومێکی دژ بە مروڤایەتی  ڕۆژهەڵاتی خستوەتەتە بەر مەترسێیکی سامناکەوە کە حکومەتی رەگەز پەرەست و مۆسۆڵمانی تۆرکیا کارگێڕی سەرەکی ئەم جنایەتەمەترسیدارەیە. چەند مانگ پێش ئێستا،  لە جۆزەردانی ٢٠١٥ هەراێیک ساز ببوو کە گوایا ئەگەر ه.د.پ. دەنگ بێنێ گرفتی "کورد" و دیمۆکراسی لە تۆرکیە چارە سەر ئەبێ! نووسەری ئەم دێڕانە لەو کاتەدا٤\٦\٢٠١٥بابەتێکی نوووسی بەناو "ئاشتی"کە لەویدا ئاماژە کرابوو:  
"...کورت و کرمانجی ئێژم ئەم دەرفەتە بۆ دەنگدان بۆ دەمیرتاش و حیزبەکەی وهەر وەها بۆ توێژێک لە جەماوەری مامناوەندی کورد کە پیان خۆشە بروایان بە "چارە سەری شاروەندی" لە تورکیەدا ببێ،  فرە گرینگە، بەڵام بە تەئکید ئەتوانین بێژین لە هیچ حاڵەتێکدا(بە دەنگدانی پەرلمانی) کێشەی کورد بەم هەڵبژاردنانە چارەسەری نایەت . بەڵام بە تەئکیدیشەوە ئەگەر من کوردی باکور بایەم یان ماڤی دەنگ دانم هەبوایەحەتمەن دەنگم بە ه.د.پ. (دەمیرتاش) ئەدا، نە لەبەر ئەوەی کە کێشەی دیمۆکراسی یان کوردم(کە لێک جیاناکرێنەوە) بۆ چارە‌سەر بکا بەڵکوو لەبەر ئەوەی بە دەنگ دان بە ه.د.پ. بڕبڕەی پشتی حکومەتی پاش‌کەوتووی تئوکراتیک و فاشیستی ئۆردۆغانی  پێ بشکێت، کە ئەتوانێ قۆناخێکی ڕێ خوشکەر بێ بۆ هەنگاو هەڵهێنان بەرەو دیمۆکراسی. ئەگەریش قەزای رۆژگار و فرە شتی نهێنی دیکە لە پشتەوە کاربکات وئۆردۆغان بمێنێتەوە دیارە ئیسلام سیاسی دڕتر و هارتر دەبێ. لەوەدەچێ شەڕ لە باکووری کوردستان دەس پێ بکاتەوە، و هێزی چەکداری پ.ک.ک. بە پشتیوانی بەرەی دژ بە ئەمریکا(روسییە، ئێران و سوریە) ئەمێنێتەوە. بەواتەێکی‌تر شتێکی تایبەت نابیندرێ بێجگە لە دڕبوونی زۆرتری ئیسلامی سیاسی، ‌هیوادارم کە شتی وانەیتە پێش... پنجشنبە١٤ خرداد١٣٩٤// ٤/٦/٢٠١٥
 بە داخەوە ئەو حاڵەتە نامۆیە هاتە پێش و  ئۆردۆغانی فاشیستی"مۆکڕەڕ" هم ئیسلامی و هەم رەگەز پەرەست، کە داخی شکستی کۆبانیشی لە سەر دڵی بوو هارتر لە ڕابردوو دەستی کردوە بە رەشە کوژی. هەر چەن دیمیرتاش بە ڕاستی وەکوو مرۆڤیێکی بە جەسارەت، زیرەک و لێ بردوو، لەم قۆناخەدا گەشاوەتەوە و هیوادارم بە ئامرازی یاسایی کە بەدەستیەوەیە، تا ئەوەی کە ئەکرێ، بتوانێ بەر بە جەنایەتەکانی ئۆردۆغان بگرێت. بەڵام بەرەی دەمیر تاش بەشێکە لە بەرەی شەڕەکە، یانی خەباتی مەدەنی و شارۆمەندی بەڵام بەرەی تری خەباتەکە چارەسەری کیشەی نەتەوەیی کوردە،  پان و بەرین ترە کە کیشەی شارومەندی. ئەم قۆناخەش قۆناخێکی زۆر گرینگ و پڕ ئێش وداخە بەڵام تێپەر ئەبێ، دۆنیای روژاوا(ئۆروپا و ئەمریکا)دەستی ئۆردۆغانیان ئاوڵە هێشتوەتەوە بۆ بن بڕ کردنی بزتنەوەی ڕزگاری خوازانە ی گەلی کورد، کە بزووتنەوەیێکی دیمۆکراتیکە و بۆ وڵاتانی بیانی کە  بەرجەوندیان لە ڕؤژهەلاتی ناوەڕاستداهەیە هەر دوو بەرەی رووس وبەرەی ئەمریکا،  سەرکەوتنی هەرحەرەکەتێکی دیمۆکراتیک بە مەترسیەکی گەورە لە سەر بەرژەوەندی ئابووری خۆیان دەزانن (تائێستا وا بووە).
ئاماژەکرا کە دەمیرتاش تا ئیستا بە سەر فەرازی توانیویە رۆڵی گرینگی خۆی بباتە پێش، بەڵام لە لایک ترەوە هە روەهاکە چاوەڕوان ئەکرا دیسانەوە شەڕێکی نەخوازراو کەوتوەتە سەر شانی پ.ک.ک. مەترسی ئەم دەرفەتە ئەوەیە کە پ.ک.ک. ببێتە باڵی شەڕ کەری بەرەی "ئیران، رووس، سوریە"  بە تەنزەوە دەکوترێ کورد ببێتە گۆپاڵی دەستی پۆتینی "شێعە" لە بەرانبەر ئۆبامای"سۆننی"!!.
پ.ک.ک.  بەهێنانە پێش کۆنفیدراسیون خۆبەرێۆ بردنی دیمۆکرتیک، ویستی خوی لە چارەسەری چەمکی نەتەوەیی دوور بخاتەوە بەڵام ئەبینین ئەم ئەرکە جەماوەری و مێژوویانە بە دڵخوای کەس ناگۆردرێ و پ.ک.ک مەجبوورە هەر وەکوو هێزێکی کورد بۆ چارەسەری کیشەی نەتەوەیی تێ بکۆشێ. 
لەم کەین وبەینە قەڵەمەکان کەوتوونەتە کار و تاوانباری ئەم کارە ساتە دیاری ئەکەن! و رێکخراوە و حیزبە سیاسیەکانی کوردەواری لەوانە کە دیواریان لە هەموان کورت ترە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بە تاوانبار لە قەڵەم دەدرێن کە بۆ چی بێ‌دەنگن!؟ چما ئەگەر ئەو حیزب و سازمانانە ئیعلامێک بنووسن ئیتر ئۆردۆغان دەس لە جەنایەت هەڵئەگرێ!!  ڕاستە هەڵبڕێنی دەنگ بۆ ئەو کەسانەی وا لە جەرگەی شەڕ و دانیشتووی باکووری کوردستان نین یەکێکە لە ئەرکەکانی سەر شانیان، بەڵام نەبوونی ئەو دەنگ هەڵبرینەش وەکوو کردەوەێکی خەیانەت و تەقسیری گەورە  بەغەیر ئاڵۆز کردنی مێشکی جەماوەر شتێکی لە هەڵناوەشێتەوە.
 دەمیرتاش قسەێکە نەستەقی لەم باریەوە کرد : "بەر پەرچ دانەوەی فاشیسم بە هاوار ناکرێ بە بەرخۆدان ئەکرێ"
شتێک تریش بۆ کەسێکی وەک نووسەری ئەم دێڕانە مایەی سەر سووڕ مانە ئەوەیە کە لە دەرەوەی وڵات (ئۆروپای ڕۆژئاوا) رێکخراوە و سازی بە ڕەچەڵەک کوردی باکوور زۆرن و جار وا هەبوو کە خۆپیشان دانی چەند سەت هەزار کەسیان لەم ساڵانی ئەخیر بەڕێۆ ئەبرد، چما ئێستابێ دەنگن! سەبەبەکەی، بۆ نووسەر ئەم دێڕانە نادیارە.
بە پێ ئەو خاڵانە کە ئاماژەی پێکرا ئەرکی سەر شانی هەر مرۆڤێکی ئازادی‌خوازە کە بە لەقاودان ، جەنایەتەکانی حکومەتی تورکیا ، و دەنگ هەڵبڕێ، لە پێناوی پشتیوانی‌کردن لە خەڵکی کورد لەتورکیا، ڕق و قینی خۆی لە هەمبەری ئەم کۆمەڵ کوژیە دەر بڕێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە