ئەم ناپاکانەش بناسن! برای هیوا ئەحمەد موستەفا ناسراو بە حەسەن میت، (بەشى دووەم و کۆتایی)
Tuesday, 02/06/2015, 2:39
لە بەشى یەکەم هۆشداریمان پێدان کە ئاگادارى لێدوانەکانى حەسەن میت بن ، کە براکەی (هیوا حەسەن موستەفا) بکوژى سۆرانى مامە حەمەیە.
لێرەدا بە پێویستى دەزانین بۆ مێژوو ئەو مرۆڤە خۆفرۆش و وڵات فرۆشانەتان پێ بناسێنین هەتا لە رۆژى ئازادى کوردستان ئەم بونەوەرە قێزەونانە بەسزاى گەل بگەن حەسەن میت لە ساڵانى شەرى ناو خۆ کاتێک دەست بەردارى پەکەکە بوو خاوەنى یەک دینار نەبوو هیواى براى بردی و پارەى بۆ وەرگرت بۆیە خاوەن بەرازیلیەک و هیچى ترى نەبوو ئایا خێرە ئێستا خانوویەکى لەگەرەکى دۆلاراوەى شارى هەولێر داوەتە کرى بە کۆمەڵایەتى پارتى بە هەشت هەزار دۆلار ! لەو ماوەیەشدا بەهۆی گەندەڵیی سیستەمەکە و هەروەها بە هۆی میتی تورکەوە، کە یارمەتی زۆری دەدات و حەسەنە متی لای پارتیی و لای نێچیرەڤان بارزانی شیرین کردووە، توانیوێتی ببێتە خاوەنی ئەمانەی خوارەوەش:
لە گەرەکى وەزیران خاوەنى ڤێلایەکە نرخەکەى زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار دەبێت.
لەگەرەکى دریم ستى خاوەنى ڤیلایە کە بەکرى داوە بۆ گۆڤارى (وارڤین).
خاوەنى دوو لاندگرۆز(وەنەوشە) پیکاب (مەرزیە) وە (ئەڤەلۆنى) فول ئۆفشن!
مەزرەعەکەىەکی هەیە زیاتر لە ٢٠ دۆنم دەبێت لە شەقڵاوە نزیک مەزرەعەکەی سەرۆ قادر، پڕیکردووە لە جۆرى درەخت و حەیوانات و مەسبەح و خزمەتکار و ڤێلاى تێدایە.
ئەمە قابیلى قبوڵ نیە و نەک بۆ میتى تورکێک بەڵکو بۆ هیچ بەر پرسێک ناچێتە سەر .
ئەحمەد دەنیز و محمەد ئابى رۆژنامەنوسى تورک میوانى ریبوار کریم وەلى بوون لە فندق دیڤان لە هەولێر کاتێک حەسەن دەچێتە لایان چاو پێکەوتنى لەگەڵدا دەکەن سەرەراى ئەوەى خزمەتێکى باشى تورک دەکات، چەندین نهینى و زانیارى لەسەر پەکەکەیان پێدەدات. ریبوار کەریم وەلى یەکێکە لەوانەی کە بەم رەفتارەی حەسەنە میت، سەر سورمانى خۆى پیشان دەدات بەرامبەر زیرەکى حەسەن کەچۆن خزمەتى ئەو تورکانەى کردووە شەفاعەتى بۆ کردووە لەلاى سەرباز هەورامى پێى راگەیاندوون پاداشت بکریت لەبەر ئەوەى زانیارى باشى پێداون ؟!
من وەك هاوڵاتيیەكى کورد لە حەسەن میت دەپرسم: تۆ هەقى خۆتە لەپێناو پول و پارە ئيتميازدا، هەر رۆژى لەسەر ئاوازێك سەما بكەيت، رۆژێك نۆكەرى نیچیر و، رۆژێك چڵكاو خۆرى براى نێچیر بیت .
لە کۆتاییدا هيوادارم رێگریی لە نمونەی ئەم جۆرە کەسانە بکرێت، چيتر نەهێڵن ژەهرى پيس بڕێژن، لە پێناو ئۆتوتومبيل و مەزرەعەى گران بەهادا، نیشتیمانەکەمان پڕ بکەن لە ناشرینیی، لەوە زیاتریش ئەم نمونە خائين و ناپاكانە وڵاتفرۆشمان نەكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست