بێگومان گەر کەسێک لە هیچەوە وەک ناوەرۆک پووچ یان بەتاڵ و بۆش بووبێت لە بوونی پیشەیی و توانای کەسی و خۆیییەوە وەک ئەزموون یان ئاوەز لەزانست و پسپۆری ، بەهۆکاری ئەرکێکی قەدەر یان ڕێکەوتی دروستبونی بۆشاییەکی سیاسی هاتبێت وکەوتبێتە نێو گۆڕەپانی گەرمی سیاسییەوە ، چانس و بەرکەوتی بەخت ، کردبێتی بە ژمارەی گەورە یان بە بەدەستهێنان و دەسگیرکردنی بە ڕێژەیەک لە ژمارەو کۆدە نهێنیەکانی جووڵەی سیاسی یار و نەیاری کوتلەو گروپ و ستافی کەوتبێتە چنگ ،پێی بووبێت بەجۆرێک لە کارەکتەری زەق و شەڕانگێز لە بەرامبەر سەرانی...
دۆخی سیاسی و گڕو گەرمی باس و خواستەکانی خەڵک بۆ پرۆسەی سیاسی و هەنگاو هەڵگرتنی چارەسەرو دەست بەکاربوون بە شێوازێکی نوێ لە تێکۆشان و درێژەدان بە بەردەوامی ، بووبوونە هۆکاری غەمخۆری و نزیکبوونەوەی زیاتری یەکتر بینین و گەیشتنی پێکەوەیی هاوڕێیانەمان لە شوێنە جیاوازەکان ، هۆڵی کۆبونەوە و کۆڕ و کۆمەڵە کوردییەکان...
گەمەی هەڵمەت و هروژمی بەرەو پیرچوونی حیزب و بانگەشەی هەڵبژاردن ، بەویستی مۆڵکردنی زۆرینەی پێچانەوەی هەگبەو ، حەسرەتی کردنە ناوەوەی بەکۆمەڵ و گەیاندنی خواستە چەپێنراوەکانی خەڵکی کوردستان بەسندوقە پڕ فەنتازیاو ئەفسوناوییە قوڵ و ڕەشەکەی هەڵبژاردن . دوبارە گەیشتنەوەیە بە دەستکەوتی تاک و هەوڵدانە بۆ سۆراغکردن...
کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستاندا بەدۆخێکی قورسی مێژووی گەرمی شەڕی ناڕەوا و بەرگری کردنێکی توندی ململانێی ڕاستەقینەی نەتەوەیی بونی خۆیدا گوزەر دەکات .باشوری کوردستان پاش ٢٦ ساڵی حوکومڕانی لەدەستکەوتی گەورەوە گەیشت بەشکست و بەرهەمی دەستکەوتەکەی بوە ئازارێکی قورسی رۆحی و دەروونی بۆ سەرتاسەری خەڵکی...
لێرەوە تێزی دابەش بون و شکستی هێزی تاک ، دەچێتە دۆخی نەخوازراوەوە و دەگۆڕدرێت بۆ بڕیارێکی تاک لایەنە، دوو چاوویی و چاوەڕوانی دوو لایی سیاسی، ئاستی ململانێی کەسی و ویستی گروپی خۆپەرست بەرز دەکاتەوەو گەشەی پێدەکات ، کردار و ترس لەجوڵەی تەنهایی دەبێتەوە چەقی وەرگێڕان و خود دەخاتە بەردەم دووڕیان بۆ خۆ دۆزینەوە...
کورسی سەرۆکایەتی هەرێم ، کورسی چارەسەری داتاشراو و دۆزراوەی بارەگای سیاسییە دورەدەستەکان بوو، کە وەک گروپ ساڵانێکی زۆربوو بەویستی دەست و پێ سپی بونی خۆیان لەژێر ستەم و زوڵمی بچوکردنەوەدا دەژیان و دەرونیان نەخۆش و جەستەیان پرکی مانەوەی گۆشەگیری بوو. سەرانی ئەم گروپە بەردەوام بەئازاری هیچ لەبارا نەبون...
گەر ئێمە چاو دانەخەین و گەورەتر لەبزواندنی سۆزی خەفەکراوی نەتەوەییمان، لە دۆخەکە و ڕابوردووی پێکهاتە بەتوانای هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ببینین.بێشک دەگەینە مێژوویەکی پڕ جوڵەی سنوردار و جۆری سەرکەوتنی پاڵپشت و شکستی نێوخۆیی لەململانێی هێزی ئەو لایەنانەی گۆڕەپانەکەیان بۆ خۆیان قۆڕغ کردبو...
پەکخستنی نابەجێی پەرلەمان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و خەڵکە زۆرینەکەی هەرێمی باشور ، جگە لە شکستی دەسەڵاتی بەڕێوەبردن و بێ نرخ کردنی مۆڕاڵی کاری پیشەیی و لەدەستدانی سەروەرییەکانی یاسایە بۆ پرۆسەی بەڕێوەبردن لە سیاسەتی وڵاتدا ، شکاندنی شکۆ و شەرمێکی گەورەشە بۆ گەلێکی ماندوی پڕتێکۆشان و دروست بو لەنێو کوانوی...
ساڵانێکە خەڵکی کوردستان بە ساتە خۆشەکانیشیانەوە لە ژیانی بەرکەوتە و بۆماوەی دۆخی دروستبوی ئازادی ئێراق لە بەدەست خستن و وەگەڕخستنی دەستکەوتی مادی بۆ دروستکردنی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی ناوچەکە لە نێو فۆرمی دەسەڵاتی ئێراقی نوێدا بۆ دروست بونەوە و گەشەپێدانی هاونیشتیمانیانی لە ژێر یاسا و سیستمی حوکمی نوێی...
روو شکێنی دونیایی و شکستی سەرنەکەوتنی پلانەکانی مسعود بارزانی بۆ مانەوە و بەردەوامی لە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی کوردستاندا. بونەتە گرێیەکی بێزارکەر و کێشەکی دەروونی ئەوتۆ کە تەواوی پرۆسەی سیاسی و حیزبی هەرێمی کوردستانی لە پێش چاو خستووە و ئومێد دەخوازێت گەر ئەمجارە بەسەلامەت دەربازیببێت و لێبگەڕێن بۆ کشانەوە....
هەوڵی بەکرداری گواستنەوەی چەمکی دەسەڵات؛ لە هێزی خێڵ و بنەماڵەوە بۆ هێزی هاوڵاتی و دەسەڵاتی یاسایی لەکوردستاندا، دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامانجی پرۆژەکانی بۆ چونە نێو قۆناغێکی نوێی سیستمی کارکردنی جیاواز و تینو بە خواستی گۆڕانکاری لە سیستمی سیاسی و بەڕێوەبردنی وڵاتدا.تەوژمی...
کێشەی قورسی نەگەیشتنە بڕوا و بیری تەواوی دەسەڵاتە سیاسیەکەی هەرێمی کوردستان لەدەستاو دەست کردنی دەسەڵات. بەدەر لەکلتورە جۆری و پێکهاتە ناوکییەکەی پارتەکان لەچوارچێوە جوگرافیەکەی ناوچەکەو کاریگەری گەشەپێدانی ئاوەزی خێڵ لەسیستمی گونجاندن بەپەیکەرە دواکەوتوەکەی حیزبەوە بۆ سەرۆک و فەرماندەی پاڵەوان. لەگەڵ...
رێژەیەکی زۆری خەڵکی کوردستان ، گەیشتوونەتە ئەو تێگەیشتنەی ، کە دەبێت جۆر و کەرەستەی بڕیاردان و بەڕێوەبردن لە قۆناغە چەپەڵییەکی ئێستایەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر لە نوێ کارکردنی قۆناغێکی جیاوازتر لە ڕابووردو و ئێستای چەق بەستو. کە هەوڵدانێک بێت بۆ دەربازکردنی خەڵکی کوردستان لەم جۆرە دەسەڵات و ژیانەی بۆتە مەرگ...
بژێویی و ئومێدی گەیشتن، بەجۆری پیاکەوتن وسروشتی ژیان و خۆشگوزەرانی ئەم دەڤەرە ، رێچکە و رەوشتی پیشەیی و کۆمەڵایەتی لای زۆرێک لەم کۆمەڵگایە گۆڕیوە.!ئاڵۆزیەک دەبینیم؛ بۆتە گرێ کوێرە و بۆم ناکرێتەوە.! لەم وڵاتە موچەخۆری بن دیوار هەیە مزگەوتێکی خێرخوازی نیو ملیۆن دۆلاری کردۆتەوە، مەلای پێش نوێژ، خاوەنی...