کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


حیزبی دیموکرات دانیشە لەوە زیاتر خۆت رووت مەکەرەوە

Sunday, 24/05/2015, 22:07


ئەگەر سەردەمی پێشەوا قازی و دکتۆر قاسملوی لێ بەدەر بکەی باقی تری مێژووی حیزبی دیموکرات پڕیەتی لەگەندەڵی ئەخلاقی و سیاسی و لادان لەڕێبازی شەھیدان و خۆ بەبچوک زانین چونکە لەئێستادا بەبێ ئەوەی گۆڕان لەڕۆژھەڵات ڕووبدات ئەو حیزبە بۆتە دوولەتەوە ئەگەر بەخێرایی چاو بەمێژووی دیموکراتدا بخشێنینەوە زۆر ڕاستیمان بۆ دەردەکەوێت.
کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد یا کۆمەڵەی ژ.ک ئەو رێکخراوە بوو کە پاش سێ ﺳـﺎڵ،ﺑﻪھۆی ﺑﻪرینبووﻧﻪوەی ﻣﻪودای ﭼﺎﻻﮐﯽو ﻟﻪ ﺳﻪروﺑﻪﻧﺪی پێکھاتنی زەﻣﯿﻨـﻪ ﺑـۆ پێکھێنانی دەسەڵاتێکی ﮐــﻮردی ﻟــﻪ رۆژھــﻪڵاتی ﮐﻮردﺳــﺘﺎن ﮐــﻪ ھــﻪﻣﻮو ﭼــﯿﻦو ﺗﻮێژەەﮐﺎﻧﯽ ﺋﻪو ﺳﻪردەﻣﻪی ﮐۆﻣﻪڵگـﻪی ﮐـﻮردەواری ﻟـﻪ ڕﯾﺰەﮐـﺎﻧﯽ ﺧـۆی دا ﺟـێ بکاتەوە، جێگای ﺧـۆی دا ﺑـﻪ حیزبی دێموکراتی کوردستان . ﺑـﻪم پێیە، حدک ﻟﻪ ٢٥ی گەلاوێژی ﺳـﺎڵی ١٣٢٤ی ھـﻪﺗﺎوی ﺑﻪراﻣﺒـﻪر ﺑـﻪ ١٦ی ﺋﻮوﺗﯽ١٩٤٥ی زاﯾﯿﻨﯽ دا ﺑﻪ رێبەراﯾﻪﺗﯿﯽ پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد ، داﻣﻪزرا. داﻣﻪزراﻧﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستانﻟـﻪ ﺳـﻪر ﺑﻨﺎﺧـﻪی " کۆمەڵەی ژ.ک ". ﺑﻪ ﻧﻮﺧﺘﻪ ﮔۆڕانێکی ﮔﺮﯾﻨﮓ ﻟﻪ مێژووی ﮔﻪﻟﯽ کورد داو ﺑـﻪ ﺳـﻪرەﺗﺎی ﻗۆﻧـﺎخێکی ﻧﻮێ ﻟﻪ ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ﻧﻪﺗﻪوەی کورد دەژمێردرێ. ﺑـﻪرێبەرایەتی ﺋـﻪم ﺣﯿﺰﺑـﻪ ﺑـﻮو کە ﮔﻪﻟﯽ کورد ﺑۆ ﯾﻪکەم ﺟـﺎر ﻟـﻪ مێژووی ﺧـۆی دا ﺗـﻮاﻧﯽ کۆماری کوردستان ﻟـﻪ بەشێکی کوردستان دا پێک بھێنێ. کۆماری کوردستان ﺑۆ ﯾﻪﮐﻪم ﺟﺎر ﺳـﺘﺎﺗﻮوی دەﺳﻪڵاتی ﮐـﻮردﯾﯽ ﺑـﻪ ﺷـﯿﻮەﯾﻪﮐﯽ ﻣـﻮدێرن‌و ﺑـﻪ نێوەرۆکێکی دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑـﻪوە، ﻧﯿﺸــــﺎن دا. ەﻪرﭼﻪﻧــــﺪکۆماری کوردستان ﭘــــﺎش ١١ ﻣﺎﻧــــﮓ دەﺳــــﻪڵاﺗﺪارﯾﯽ دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿــﮏ، ﺑــﻪھۆی ھێرشی دەﺳــﻪڵاﺗﯽ ﭘﺎﺷــﺎﯾﻪﺗﯿﯽ ﺋــﻪو ﺳــﻪردەﻣﻪی ئێراﻧــﻪوە ﺟﻮاﻧﻪﻣــﻪرگ ﮐــﺮا، ﺑـــﻪڵام ﺋــﻪزﻣﻮوﻧﯽ دﯾﻤــﻮﮐﺮاﺗﯿﮑﯽ دەﺳـــﻪڵاﺗﺪاری ﻟــﻪ کۆماری کوردستان دا، ﺑﻪ ﻻﭘﻪڕەﯾﻪﮐﯽ زێرینی مێژووی ﺧﻪﺑﺎﺗﯽ ﺳﯿﺎﺳﯿﯽ ﮔﻪﻟﯽ ﮐـﻮرد ﻟـﻪ پێناوی وەدیھێنانی ﻣﺎﻓــــﻪ ﻧﻪﺗــــﻪوەﯾﯽو دﯾﻤﻮﮐﺮاﺗﯿﮑــــﻪﮐﺎﻧﯽ دا دێتە ﺋــــﻪژﻣﺎر. حیزبی دێموکراتی کوردستان ﻟﻪ ﻣﺎوەی زﯾﺎﺗﺮ ﻟﻪ ٦٧ ﺳﺎڵ ﺗﻪﻣﻪﻧﯽ ﺧۆیدا زۆر ﺳـــﻪرکەوﺗﻨﯽ ﮔـــﻪورەی ﺑـــﻪ دەﺳﺖ ھێناون‌و ﺗﻮوﺷﯽ ﻧﻮﺷﻮﺳﺘﯽو تێکشکانیش ﺑﻮوە.پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد و بەشێکی دﯾﮑـــﻪ ﻟـــﻪ رێبەراﻧﯽ حدک و ﮐۆﻣـﺎر ﻟـﻪ پێناوی ﺧـﻪﺑﺎﺗﯽ رزﮔﺎرﯾﺨﻮازاﻧـﻪﯾﺎن دا ﺑـﻪ ﻓـﻪرﻣﺎﻧﯽ رێژﯾﻤــﯽ ﭘﺎﺷــﺎﯾﻪﺗﯿﯽ ئێران ﻟــﻪ سێدارە دران .ﺋــﻪم ﺣﯿﺰﺑــﻪ ھــﻪر ﻟــﻪو کاﺗــﻪدا رووﺧــﺎﻧﯽ کۆماری کوردستان ‌و تێکشکانی راﭘــﻪڕﯾﻨﯽ ﭼﻪکداراﻧــﻪی ٤٧ ـــ ١٣٤٦ی ﺑــﻪﺧۆوە دﯾــﻮەو ﭼﻪﻧـــﺪ ﺟـــﺎر ﻟـــﻪ ﻣﻠﻤﻼﻧــﻪی ھــﻪڵبژاردن دا ﺧــۆی ﺗــﺎﻗﯽ کردۆﺗــﻪوەو ھــﻪﻣﻮو ﺟــﺎرێ ﺳــﻪرکەوﺗﻨﯽ ﺑﻪدەﺳــــﺖ ھێناوە ﭼﻪﻧــﺪ ﺟــﺎر ﻟــﻪ دەوراﻧــﯽ رێژﯾﻤﯽ ﭘﺎﺷﺎﯾﻪﺗﯽو رێژﯾﻤﯽ ﺋﯿﺴﻼﻣﯿﯽدا کەوﺗۆﺗـﻪ ﺑـﻪر ﭘـﻪﻻﻣﺎری ﭘـۆﻟﯿﺲو ھێزە ﺳــﻪرﮐﻮﺗﮑﻪرەﮐﺎن‌و ﺑــﻪ دەﯾــﺎن‌و ﺳــﻪدان تێکۆﺷــﻪری کەوﺗﻮوﻧﻪﺗــﻪ زﯾﻨﺪاﻧــﻪوە کە زۆرﺑﻪﯾﺎن ﺣﻮکمی ﻗﻮرس‌و ﺗﻪﻧﺎﻧﻪت ئێعداﻣﯿﺎن ﺑﻪﺳﻪردا ﺳﻪﭘﺎوە. حیزبی دێموکراتی کوردستان زﯾﺎﺗﺮ ﻟﻪ پێنج ھـﻪزار پێشمەرگە، کادرو ﺋﻪﻧـﺪاﻣﯽ ﺷـﻪەﯿﺪ ﺑـﻮون کە ﻧﯿﺰﯾـﻚ ٢٥ کەﺳـﯿﺎن ﻟـﻪ کادری رێبەری ﺑـــﻮون‌و ﻟـــﻪ ﺳـــﻪرووی ھەﻣﻮوﺷـــﯿﺎﻧﻪوە ﻧـــﺎوی سێ رێبەری ﭘﺎﯾﻪﺑـﻪرز: پێشەوا قازی ﻣﺤﻪﻣﻤﻪد و عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوکتور ﺷـﻪرەﻓﻜﻪﻧﺪی دەدرەوشێنەوە.
◄لە ماوەی مێژووی ئەم حیزبە دا رووداوگەلێکی گرینگ روویان داوە وەک: بەستنی پانزدە گۆنگرە و پێکھێنانی چەند کۆنفرانس لە ھەلومەرجی سەخت دا و دیاری کردنی چەند کومیتەیەک لە شەرایەتی جوراوجۆر بۆ ساخکردنەوەی سەربەخۆیی سیاسی و رێبازی حیزبی دێموکرات دەدیترێ.چەند جار ئینشعاب و دابران و لەتبوونی بە خۆیەوە دیوە. سەرەرای ئەوانە دەربازبوون لە زۆربەی قەیرانەکان و تێکەڵبوونەوەی و وەسەریەک کەوتنەوەی بنەماڵەی ئەم حیزبە لایەنێکی تری جێگای ئاماژەیە کە لە ئاکامی مێژووی ھابەشی تێکۆشەرانی دا رێبازێکی بۆ دیاری کردوون کە لە یەک جیا ناکریەنەوە. دەرکەوتنی ئەم راستی‌یە رێگایەکی تری بۆ درێژەدەرانی رێبازی دێموکراتەکان نیشان دەدات کە ھەوڵدان بۆ چارەسەری یەکجاری قەیرانی تەشکیلاتی نێو ریزەکانیانە .پێوست بە وەبیر ھێنانەوەیە کە لە ٢٨ی ﺑﻪﻓﺮاﻧﺒﺎری ١٣٦٦ی (١٨ ژاﻧﻮﯾﻪی ١٩٨٨) دا لایەنی حیزبی دێموکراتی کوردستان (رێبەرایەتی شۆرشگێر) ، دوای کۆنگرەی ھەشت جیا بوونەوە کە ﭘﺎش ٩ﺳﺎڵ ﺟﯿﺎﯾﯽ و لێک داﺑﺮان ﻟﻪ رﯾﺰەﮐﺎﻧﯽ ﺣﯿﺰﺑﯽ دێموﮐﺮات ﺳﻪرﺋﻪﻧﺠﺎم بە دﯾﺪاری ﺳﮑﺮتێری ﮔﺸﺘﯿﯽ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران عەبدوڵڵا حەسەنزادە و ﭼﻪﻧـﺪ ﺋﻪﻧـﺪاﻣﯽ دەﻓﺘـﻪری ﺳﯿﺎﺳـﯽ و ﮐۆﻣﯿﺘـﻪی ﻧﺎوەﻧـﺪی ﻟـﻪ ﮔـﻪڵ رێبەرایەتی ﺷۆرﺷﮕﯿﺮ ﻟﻪ ﺑﻨﮑﻪی دەﻓﺘﻪری ﺳﯿﺎﺳﯽ ﻟﻪ ﻗﻪڵاﺳﻪﯾﺪە رانیەی باشووری کوردستان سەرەتای دەستپێکردنەوەی دیالۆگ و دانیشتنەکانی ھەر دوو لا بوو کە لە ١٨ی ژاﻧﻮﯾﯿﻪی ١٩٩٧ ﯾﻪﮐﯿﻪﺗﯽ و ﯾﻪک ﭘﺎرﭼﻪﯾﯽ ﺧﻮی وەدەﺳﺖ ھێناﯾﻪوە.ئەگەر چی ئەم تێکەڵبوونەوە سەری گرت و بۆ ماوەی دوو کۆنگرە بە یەکەوە بە رێبەرایەتی عەبدوڵڵا حەسەنزادە کاریان کرد بەڵام لایەنی کەمینەی نارازی بە ئەم تێکەڵبوونەوەیە لە ناو حدکا ھەر وا دژەبەر مانەوەو تا لە کۆنگرەی سێزەھەم دا زۆرێنەی کومیتەی ناوەندیان بە دەستەوە گرت و بەم جۆرە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەدوای کۆنگرەی ١٣ بە سکرتێری مستەفا ھیجری بۆ ماوەی نزیک بە دوو ساڵ‌و نیو بە ھۆی قەیرانێکی قوڵی تەشکیلاتی کە سەرانسەری قەوارەکەی ھەر لە سەرێ ڕا تا خوارێ داگرتبوو و بە کردەوە کردبوویە دوولەت سەرئەنجام جارێکی‌تر لە ١٥/٩/١٣٨٥ ی ھەتاوی (٦/١٢/٢٠٠٦ زایینی) بە رەسمی بوو بە دو بەش واتە : حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێموکراتی کوردستان و تا ئێستا ھەر دوو لای دێموکرات کۆنگرەی چواردە و پازدەھەمی خۆیان بە جیا گرتووە. خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانە و حیزبەکەی باوەری قوڵی بە وەسەریەکەوتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات ھەیەو لە ماوەی رابردوو و بە پێی بریاری کۆنگرە کە بە زۆرینەی ئەندامانی دەنگیان بۆداوە ھەوڵیان بۆ لێک نزیک بوونەوە لە گەڵ ھاورێیانی پێشووی خۆیان داوەو تا رادەیەکی زۆریش سەر کەوتوون .
◄حیزبی دیموکراتی کوردستان باوەرێکی قوولی بە ھاوکاری و لێک نیزیک بوونەوەی نیوان ھێزولایەنە سیاسیەکانی کوردستان ھەیە و لە چەند ساڵی رابردوودا تێکۆشاوە ھاندەری ھەموو لایەنەکان بۆ دیالوگ و وتووێژی راستەوخۆ بە مەبەستی لێک نیزیک بوونەوە و گەیشتن بە یەکریزی و ھاوھەنگاوی و کاری ھاوبەش بێ.‌ لە پەیامی دەفتەری سیاسی کە بە بۆنەی شەست وحەوتەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دەر کراوە ھاتووە -  :〈 ″ ئێمە خۆشحالین کە ھاورێیانی پێشوومان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دا، پاش تێپەربوونی شەش ساڵ بە سەر لەت بوونی حیزب، لەم دواییانەدا چاویان بە ھەڵویستی خۆیاندا خشاندۆتەوە و لە ھەڵوێستێکی تازەدا رایان گەیاندوە کە ئامادەن لە گەڵ ئێمە راستەو خۆ بکەونە دیالۆگ و وتووێژ بۆ چارەسەری گیروگرفتەکان، ئێمە ئەم ھەڵویستە نوییەی ئەوان بە ھەنگاوێکی باش و دروست دەزانین و پێشوازیی لیێ دەکەین، وەک زۆر جاری دیکەش ڕامان گەیاندوە، ئەوە دیالوگ و پێکەوە دانیشتن و قەبوولی یەکتر و رێز گرتنی دوو لایەنەیە کە رێگای لێک نیزیک بوونەوە و یەکریزی خۆش دەکا . بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتی رادەگەیەنین کە لە یەکەم دانیشتنیش دا کە لە نیوان سکرتیرەکانی ھەر دوو لای دیموکرات لەم دواییانە، و بە دوای ھەڵویستی نوێی رێبەری حدکا دا ، پیک ھات، لە سەر ئەو پەیامە پێمان داگرتۆتەوە.[[ حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ٦٧ ساڵەی دامەزرانی دا ، جارێکی دیکە پابەند بوونی خۆی بە ھەڵوێستی یەکیەتیخوازانەی دووپات دەکاتەوە و ھەموو ھەوڵی خۆی بە کار دینێ بۆ ئەوەی ھەر شانس و دەرفەتێکی لە بار بۆ گەیشتن بە یەکریزی بقۆزیتەوە.″ 〉 لەو ماوەیە دا بە تایبەت لە ساڵی ٢٠١٢ ھەوڵێکی زۆر جیددی بۆ چارەسەری ئەم پرسە لە لایان رێبەرایەتی ھەر دوو بەشی دێموکرات دەستی پێ کردوەو چەند جارێکیش بە رەسمی لە بارەگای ھەر دوو لا دانشتنیان ھەبووە.
بەداخەوە ماوەی چەند مانگێکە پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی بارزانی و بەھاوکاری دەزگای پاراستن دەیەوێت سەرئێشە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان دروست بکات بەڵام زۆر دڵنیام پارتی کرێکارانی کوردستان زۆر زیرەکتر و ئاقڵترە لەوەی حیزبێکی شکستخواردووی وەک دیموکرات بەسەرکردایەتی مستەفای ھیجری بتوانێت بەشتێکی بچوک سەرقاڵی بکات لەبەرئەوەی داوا لەپارتی کرێکارانی کوردستان دەکەم بەئاسانی نەکەوێتە داوی ئاڵۆزکاوی دەزگای پاراستن و بارزانی و لەکۆتاییشدا دەڵێم حیزبی دیموکرات دانیشە شتێک ئەشکێنیت لەوە زیاتریش خۆت رووت مەکەرەوە تا عەورەتی سیاسییت دەرنەکەوێت، کەمێک شەرم لە رابردووی سەرکردەکانی پێشووی خۆتان بکەنەوە، حەیفە ئێوە جێگای قازی مەحمەمەدتان  گرتۆتەوە ، لێرە بەدواوە قسەی زیاترمان ماوە سەردێری ئەم چەند ھەواڵە بیر خوێنەران دەھێنینەوە.

دادگای کۆیە: حیزبی دیموکرات داڵدەی تۆمەتبارێکی داوە

ھەوڵەکان بۆ یەکگرتنەوەی ھەردوو حیزبی دیموکرات بەردەوامن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە