کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فارس و ستراتيزى جينۆسايدى كورد وحیزبەكانى رۆزهەلات

Wednesday, 13/05/2015, 23:01


نامەوێت هەمو ئێران تاوانباربكه‌م و مه‌بەستیشم نیە ورد ورد لەسەردۆخی ڕۆژهه‌ڵات قسەبكەم بەڵا م ئه‌وەی مەبەستمە بیڵێم ئەمەیە كەئێستا بڕوام وا یە كه‌حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات لەم چەند سا ڵەی ڕابردوو نەیا نتوانی هیندەی ڕۆح بەخشینی ( فەریناز ) هەستی نەتەوەیی و رۆحی كوردانی ناوه‌وه‌ی ڕۆژهەڵات ببزوێنن و ئامادەی بكەن و رۆحیەتی شۆڕشگێڕی ونەتەوەی ببەخشن بەكوردان لەڕۆژهەڵات .
چونكە حزبەكوردییەكان لەم چەند ساڵەی ڕابردوو هیندەی سیاسەتی دەستگرتن بە كڵاوەكەیان بەرجەستەكردوە هیندە بەجدی كارییان بۆ نەتەوەناسی و سازی نەكردوە لەم بەشەی كوردستان بۆسەندنی مافەكان ئەویش بە دیدی من لەبەر چەند هۆكاریك :
1_ئەم حزبانەی ڕۆژهەڵات بەداخەوە وەك وسەرجەبەشەكانیتری كوردستان تووشی دابڕان بوون، لەڕاستیدا، هیچ چەشنە جیاوازییەكی ئایدۆلۆژییان پێوەدیار نییە كە وەك گوشارێكی ناوخۆیی ببێتە هۆی لێكدابڕان و لەهه‌مان كاتیشدا گوشاری سیاسیی دەرەكیشیان لەسەر نەبووه‌، تا بەرامبەر بەم گوشارانە دووچاری لێكترازان بن.دا بڕانی حزبە كوردییەكانی ڕۆژهەڵات بۆتە هۆی خەمسارد ی و كزبونی هەستی نەتەوەی و خەباتی نەتەوەی لەڕۆژهەڵات.
2_بەگشتی حزبه‌كانی ڕۆژهەڵات به‌رنامەیەكی نوێیان بۆ خەبات پێ نەبووه‌، واتەمیكانیزمی خه‌بات، هه‌مان پرۆگرامەكانی پێشوو بوون،بەتا یبه‌ت لەم چەند سا لەی رابردوو ستراتیژییه‌كان هه‌مان ڕێكاره‌كانی ڕابردوو بوون، بۆیەخه‌ڵك لای وایەكەلەبەرئەوەی دابڕانیان له‌سه‌ر بنه‌مای هزر و عه‌قڵانییه‌تی سیاسی نه‌هاتووه‌تە ئاراوه‌، لە ئاكامدا خەڵك هەمیش هه‌لەچاوه‌ڕوانی یه‌كگرتنه‌وەیان تێكەڵبوونەوه‌یان بوەبوئەوەی دوزی كوردانی ڕۆژهه‌ڵات لەئیستا باشتربیت بەڵا م دواجار ئەم خەونی یه‌كگرتنه‌وەیە نەهاتەبون و كوردانی ڕۆژهه‌ڵات جۆریك لەنائومێدی و بێهیوای هەستی تەنیون.
3_به‌و پێیه‌ی كه‌ئه‌م حزبانەلەتاراوگەده‌ژین و خه‌ڵكی ناوخۆی ڕۆژهەڵات لەهه‌مبەر حزبی دایك و حزبی نوێ، بواری هیچ چه‌شنەجووڵەیه‌كی سیاسییان نییەو بەكرده‌وەناتوانن هیچ ده‌ورێك ببینن، كه‌وابوو جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ خەڵك نییەكەحزبی تازەیان حزبی دایك ، خاوەنی چ گه‌ڵاڵەو پلانێكە.دواجارڕۆژهەڵاتیان لەوەگەیشتون كەناكریت لەناوەوەئاگرببا ریت و لەده‌ره‌وەش سەیربكرێت. چونكەتاراوگه‌نشینی حزب ده‌بێتەهۆی ئه‌وه‌ی كەسەرقاڵی خه‌بات نه‌بێ، كەخه‌بات نه‌بووەبه‌ئه‌ركی ڕۆژانەو مژاری ڕۆژانەی حزب، ئەوكات كاری حزبی وه‌ك ده‌وامێكی ئاسایی لێ دێ، ده‌وامی ئاساییش كەبێ به‌رییەلەگەرمی ڕۆحیەتی شۆڕشگێڕی،
4_حزبەكانی ڕۆژهه‌ڵات بەله‌تبوو‌نیان ودابەشبونیان زیاتر بەقازانجی دەسه‌ڵاتی ناوه‌ندییەو دابڕانەكانیان باری ڕووحی كۆمەڵگەوته‌نانەت خودی حزبەكانیش خویان تا ئاستێكی به‌رچا و دیار داده‌بەزێنێ و دایبەزاندوه‌.
له‌به‌رئه‌مەبێ سێ ودوو ده‌بێ حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بكه‌ونەگه‌ڕ و میكانیزمەكاانی خه‌بات هەر ئێستا بگۆڕن چونكەهەموان ده‌زانین دواجارحزب وه‌سیله‌یەبۆگەیشتن به‌ماف وخەون وئامانجه‌كان!
ماوه‌تەوەبڵیم ( فەریناز ) روحی به‌خشی له‌پیناومانەوه‌ی یەكجاریی لەكۆنەستی هەركوردێك لەهەركوێیەكی ئەم دونیایەبێت...........
بەڵام پێی وتین من كردارم هه‌یه‌، كەواتەمن هەم. كردار ده‌ستنیشانی شوناسی مرۆڤ ئه‌كات، هه‌ركرداریش توانای گۆڕینی زه‌مەنێكی هەڵاوێردراوی هه‌یەبۆ زه‌مه‌نێكی ژمێردراو. هه‌موو ئه‌و وڵات و شوێنانەی ژنی تیا چەوساوه‌ته‌وەو دەچەوسێنرێته‌وەئه‌وانه‌ن كرداری كه‌م و قسه‌ی زۆر و دیده‌بینیی نه‌زۆكی تیا به‌رهه‌م هاتووه‌و دێت.
ئه‌گه‌رده‌ته‌وێت بزانیت كێیت، كردار بكه‌، كردار ته‌نها بۆت ده‌رناخات تۆ كێیت، به‌ڵكو بۆت ده‌رده‌خات ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشت كێن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە