ئەوڕۆ ٢١ی سێبتامبەر ڕۆژی ئاشتی نێودەوڵەتیە. ئەو ڕۆژە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکان وەک ڕۆژی ئاشتی ڕێکخراوە، ئەوڕۆ بێچارەیی و قەیرانەکانی دەوڵەت لەهەر سەردەمێکدا زیاتر بەدەردەخا. دوای ئەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٤٥ لە دایکبو و ٥١ دەوڵەتی-نەتەوەیی دەستیان لە دامەزراندنیدا گێڕا، جیهانێکی نوێ کە بە بەهەشتی دەوڵەتی-نەتەوەیی دەناسرا هاتە ئاراوە. لەو بەهەشتەدا کەمینەکان، نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لە گۆڕنران و دەیان جار جینۆساید کران. لە هەندێک شوێنی جیهانیشدا وەک ئەمریکا، ئەوروپا و ئوستورالیا، دەوڵەتی-نەتەوەیی...
لێکۆڵینەوەی ستراتیژی- هیوا خۆشناو-------------------ئەو شەڕەی حکومەتی تورکیا بە سەرکردایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە یەخەی عەفرینی گرتوە و پێ دەنێتە دوومانگ، لایەنی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە. چارەنوسی کورد و کەمینەکان، چارەنوسی سوریا و ئاراستەی هەژموونگەرایی لە سوریا و ڕۆژئاوادا یەکلایی دەکاتەوە.کێشەکە...
کۆمەڵێک سەرەداو و زانیاری ووردم کەوتۆتە دەست کە گروپەکەی بەرهەم ساڵحیش وەک هەندێک پارت و ڕێکخراوی دیکە بەرلەوەی لە دایک ببن، کەوتونەتە ناو گەمەی ئیستیخباراتی وڵاتانی ئیقلیمی. لەبەر دوو هۆکار تەواوی زانیارییەکان لێرەدا ئاشکرا ناکەم.----------------------------- یەکەمیان: باشتر وایە ئەو گوتارە سەرەتایەک...
ئیتر لەگەڵ رێفراندۆمەکەی ٢٥ی سێپتامبەر، سەرجەم کۆڵەکەکانی ناسیۆنالیزمی کوردی کە خۆیان لە ئەفسانە و حیکایەتەکانی کوردایەتی، موقەدەساتەکانی سەرکردەی شاخ و چەکدار، پێشمەرگە، دیوەخان و تا دەگاتە خەونی دەوڵەتی کوردی کۆتاییان پێهات و چونە ناو مۆزەخانە. ئەو مێژووە زۆری لەسەر گووترا و نووسرا، با كەمێك باسی داهاتوو،...
دوای ئاشکرابونی کۆدەکانی ستراتیژی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، ڕوسیا بە هاوبەشی لەگەڵ چین و ئێران نەخشەیەکی ستراتیژی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، قەفقاسیا و کوردستان "پەیمانی گواستنەوەی نەوت" جێبەجێ دەکات.----------------------ترامپ لە ئیدارەکانی دیکەی بەر لە خۆی زیاتر کار بۆ مانەوەی سیستێمی...
کەمتر لە دوو حەوتو کاتمان لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەنجامدانی ڕێفراندومی (گۆڕینی دەستوری تورکیا لە پارلمانەوە بۆ سەرۆکایەتی، کە دەستەڵاتی زیاتر دەدات بە ئەردۆغان و دەیپارێزێ لە لێپێچینەوە یاساییەکان). هەواڵ و ئاشکراکردنی ئامارە سەربەخۆکانی ئەو چوار ڕۆژەی دوایی، نیشانمان ئەدات کە لە ١٦ی ئەو مانگەدا، بۆمەلەرزەیەکی...
ئەتیەن ماهچوپیان نوسەر و سیاسەتمەداری بەڕەگەز ئەرمەنی ڕاوێژکاری سەرەکی داوودئەحمەد ئۆغڵوی سەرۆک وەزیرانی پێشوی حکومەتی تورکیا بو، کە سەرۆکوەزیرەکەی ئەوەی لە دەستی هات دژ بە گەلی کورد ئەنجامی داو دوایی وازی لە کورسیەکەی هێنا.ناوبراو لە دوا نوسینی خۆیدا لە ڕۆژنامەی "ئیلکە هابەر"ی نزیک پارتی دادو گەشەپێدانی...
ئەو یادەی کە ئەوڕۆ کۆمەڵێک کەس دێنێتە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و شانۆی ساڵۆنە حیزبیەکان، ئەوە ناهێنێ خۆیانی پێ بادەن و دەماری ناسیۆنالیزمی حیزبی کوردی پێ ڕەپ بکەن. ئەو یادە بەتەنیا شایانی ئەوەیە خوێندنەوەیەکی زانسی بۆ فەلسەفەی کوردایەتی بکرێت و لەو ڕۆژەدا هەموو ساڵێک جەستەی ناسیۆنالیزمی کوردی کلاسیکی...
سەردێرەکانی هەواڵ پێمان ئەڵێن:-ئەردۆغان گەیشتە وڵاتی قەطەر بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسی وڵاتانی کەنداو کە بە کۆنفرانسی دژ بە ئێران دەزاندرێ بە سەرکردایەتی ئەمریکا.-سەرباری زیانێکی زۆری ماددی و گیانی، سەربازانی تورکیا و هاوپەیمانە سوریەکانیان کە بە "سوپای ئازادی سوریا" ئەناسرێن، خەریکی گرتنی شاری...
دو وێنەی لەیەکچو، لە دوو سەردەمی جیاوازدا. ڕێگاند و تاتچەر جیهانیان بەرەو نیۆلیبرالیزم برد، ئەی تامپ و مای بەرەو کوێمان دەبەن!-----------------------------------بۆ جاری یەکەم تيريزا مای سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، بەفەرمی سەردانی سەرۆکی تازە هەڵبژێردراوی ئەمریکای کرد لە ئۆفیسەکەی. پەیوەندی ئەو دو وڵاتە...
شەڕێکی شیمانەکراوی نێوان پکک و پدک لە شەنگال کە نێچیروان بارزانی یەکەمین کەسە بانگی بۆ ئەدا، لە ڕاستیدا بەر لەوەی شەڕی دو بلۆکی ئێدۆلۆژی و سیاسی کوردی بێ، بەشێکە لە شەڕی سوننی – شیعە لەسەر موسڵ.-----------------------------پارتی و پکک لە ساڵانی ١٩٩٠ ەوە تا ئێستا شەڕیانە لەسەر سەرکردایەتی کردنی کوردستان....
دەوڵەت، ڕێکخراو و ڕژێمەکان کە لە ڕووی ئەخلاقی، سیاسی و داهێنانەوە ئیفلاس دەکەن پەنا بۆ دوو شت دەبەن: یەکیان پیرۆز کردن، دووەمیان تابووکردنە. لەو دو ڕێگایەوە، ڕژێمە ئیفلاسبوەکان لە لایەنگرانی خۆیانەوە تا دەگاتە ڕکەبەرانیان دەمکوت و سەرکوت دەکەن، بەڵام هیچ کامێک لەمانە هەتا هەتایی نین و هەر هەموویان وەک...
تێرۆرکردنەکانی ئەو دواییەی ناوچەی زەرد "ڕۆژنامەوان شوکری و گوتاربێژ هۆشیار" لە لایەک، چالاکیەکانی ENSK دژ بە بەڕێوەبەرایەتی ڕۆژئاواشەڕی ڕاگەیاندنی "گوایە سوتاندنی ئاڵای هەرێمی کوردستان" لە لایەکی دیکە، بەس بو بۆ ئەوەی بۆنی باڕوتی شەڕێکی دیکەی ناوخۆ بەری لوتمان داگیربکات کەچی ئێستا بڕیارەکەی پارلمانی...
ئۆپەراسیۆنی موسڵ ١٧/١٠/٢٠١٦ کۆتایی گەمەکە نیە بەڵکو سەرەتای هەڵکردنی ئاگرە مەترسیدارەکەیە. کۆمەڵێک نیشانە و ئاماژە گرینگن بۆ ئەوەی مرۆڤ ڕوداوەکان بەیەکەوە ببەستێتەوە و شییان بکاتەوە، لەوانەش نزیکبونی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا لەگەڵ ئێران و شیعەکانی عێراق لەلایەک، بەشداری پێنەکردنی تورکیا یان پەراوێزخستنی لە...
ماوەی چەند ساڵێکە پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و ئاک پارتی دەستەڵاتداری تورکیا لە هەڵکشاندایە، بەبێ ئەوەی بەهیچ جۆرێک ئەو پەیوەندیانە هیچ سودێکی بۆ کورد و باشووری کوردستان لێکەوتبێتەوە.نامهەوێ لێرەدا باس لە سود و زیانی ئەو پەیوەندیانە بکەم، چونکە لە قەیرانی نەوت و لە کاتی هێرشەکانی داعش بۆسەر...