سه‌رکرادایه‌تی قهیهراناوی کورد شایانی موتمانه‌ی جه‌ماوه‌ر نییه...
Thursday, 23/07/2009, 12:00
چاره‌نووسی جه‌ماوه‌ر، مه‌سیری نه‌ته‌وه و خودی مێژووش تا راده‌یێکی گه‌لێک زۆر به‌نده به بڕیاری سیاسی سیاسه‌تمه‌داره‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه له ئانوساتێکی تایبه‌تدا. کاتێک که کاتی ده‌نگدان دێت تاکی ده‌نگده‌ر ، ئه‌گه‌ر به هوشیاریه‌وه ده‌نگ بدات، ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌رجه‌م رابردووی که‌سه‌کانی کاندیدکراو، به‌تایبه‌تی کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رۆکی لیسته‌کان، که‌سایه‌تی ئه‌م که‌سانه، هه‌ڵوێسته‌کانیان، ئه‌و رووداوانه‌ی رۆلیان تێیدا گێراوه و ئه‌نجامه‌کانیان، ئاراسته‌ی بۆچوونه‌کانیان و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیایسیان له رابردوو و تێستادا، بڕیاره‌که‌ی بنیات بنێت بێ گوێدانه ئه‌و وێنایه‌ی میدیاکان یان ویناکهری (image makers) پڕۆفیشنال بۆیان دورست ده‌که‌ن یان ئه‌و وه‌عد و وعوودانهی له کاتی هه‌ڵبژاردن به جه‌ماوه‌ری ده‌ده‌ن. جونکه ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه ئه‌م وێنایه موزه‌یه‌ف بێت و له‌گه‌ڵ مه‌عده‌نی راسته‌قینه‌یاندا نه‌گونجێت، جا پۆزهتیڤبێت یان نێگه‌تیڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند رووداوێک یان کردارێک بینا کراوون. ئه‌و سه‌رکردایه‌ی ئێستا کوردستان هه‌مان سه‌رکردایه‌تیه که له پێشه‌وه‌ی رووداوه‌کانه‌وه‌یه بۆ ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵی ربردوو، جا کاری سیاسی، بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری یان حوکمرانی بێت. ناکرێت ئه‌و مێژووه بسرینه‌وه و ته‌نها گوێ بۆ به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مرۆ رابگرین. ئاوڕدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و مێژووه‌ی ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه رۆلی له دهرستکردنیا بینیووه و ئه‌دای حه‌کمڕانی ئێستایان، ده‌بێت به پێوه‌ری که‌سایه‌تی که‌سانی سیاسه‌تمه‌دار بپێورێن که ئه‌مانه‌ن، حیکمه‌ت یان عه‌قلانیه‌ت (Rationality)، خاوه‌ن قه‌رار و ئیراده (Authoritativeness)، مغامهرهچیاتی (Adventurousness) و ئیلهامبه‌خش یان قدوه بوون (Inspiration) .
مه‌رام لێره شیته‌ڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌کته‌رانه نییه به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی قهڵمرهوانی ئه‌مرۆمان نه‌بێت. بۆ لایه‌نی بێ حیکمه‌تی و نا عه‌قلانیه‌تی سه‌رکردایه‌تی کورد و نه‌بوونی ئیراده و خه‌ساوی له قه‌رار دان و یهکالاکردنهوهی پرسه چاره‌نووسسازه‌کان، ته‌نها ئاماژه به چه‌ند مه‌سه‌له‌یێک ده‌که‌م. یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی سنووری کوردستان: گه‌وره‌ترین غه‌ڵه‌تێک سه‌رکردایه‌تی کورد کردی، ئه‌وه بوو که رازی بوون به ماده‌ی 58 له 'قانوونی ئیداره‌ی موهقهق'، دوایی گۆڕا به ماده‌ی 140 له ده‌ستووری ئێراقی، که تایبه‌تن به که‌رکوک و هه‌موو ناوچه داگیکراوهکانی تری کوردستان. ئه‌مه چه‌سپاندن و شه‌عیه‌ت دان بوو به سیاسه‌تی ته‌عریب به به‌شداری کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له پایی چه‌ند ده‌ستکه‌وتێکی شه‌خسی و رازی کردنی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی سه‌ددام نه‌یتوانی به ئاگروئاسن و کیمیایی بیسه‌پێنێ به سه‌ر خۆیان و گه‌له‌که‌یان. كه‌رکوک و هه‌موو ناوچه ته‌عریب کراوه‌کانی تری کوردستان به قه‌راری سیاسی، نه‌ک به قانوون، ته‌عریب کراوون، هه‌ربۆیێ سه‌رکردایه‌تی کورد ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تیێکی حه‌کیم و عه‌قلانی خاوه‌ن قه‌رار و پلان بووایێ دهبایێ ته‌نها به‌وه رازیبان که به قه‌راری سیاسیش ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و سیاسه‌ته بسردرێته‌وه و ئه‌نجامه‌کانی پشتهوشاربکردرێتهوه. له‌و کات، کورد هێزێکی به‌رجه‌سته بوو و حیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌کرا. ئه‌مه‌ریکا نه‌یده‌تووانی کوردیش بتۆرێنێ له‌هه‌مان کات که سونه‌کان و شیعه‌کان به هه‌موو لایێکا چه‌پۆکیان ده‌هاویشت و به‌ره‌نگاری یه‌کتر و ئه‌مه‌ریکا و له ناو خوودی خۆشیان ببوونه‌وه. کورد ده‌یتوانی فه‌ڕزی ئیراده‌ی خۆی بکا و قه‌رارێکی، له جۆری حه‌لکردنی سوپای ئێراقی و قه‌ده‌غه‌کردنی به‌عس، بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ته‌عریب و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خاکی داگیرکراوی کوردستان بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان به‌سه‌ر پۆل برێمه‌ر فه‌ڕز کردبا. له ساڵی 2004، نووسینێکم له‌م باره‌یه‌وه له سایته‌کان و رۆژنامه‌ی هه‌واڵ بڵاو کرده‌وه، ئاماژه‌م به‌وه کردووه که "گه‌وره‌ترین هه‌ڵه ئه‌وه‌یه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ببرێته به‌ر دادگا و به قانوون مامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ بکرێت، چه‌نکه ئه‌و کات مه‌سه‌له ئاساییکردنه‌وه و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری سیاسه‌تی ته‌عریب ده‌که‌وێته به‌ر ته‌ئویل کردن و لێکدانه‌وه و هه‌ڵوێستی شه‌خسی. له ئه‌نجامدا به حه‌وت پشتی تریش چاره‌سه‌ر ناکرێ و نابڕێته‌وه و ئهجامهکهشی به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد ته‌واو نابێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر عه‌ره‌بێک ده‌ستی هه‌بێت ساددامێکه و به‌لانسی هێزیش له قازانجی کورددا نابێت له داهاتوو. ئه‌م هه‌نگاوه خۆی له خۆێدا مانای چاره‌سه‌ر نه‌کردن و خۆلێدزینهوه و چه‌سپاندنی سیاسه‌تی پاکتاوکردنی ڕه‌گه‌زی و ته‌عریبه به بشهداری فیعلی نوێنه‌ره‌کانی گه‌لی کورد. له هه‌موو جیهاندا ئه‌م جۆره مه‌سه‌له و کرداره سیاسیه ناڕه‌وایانه به په‌رچه قه‌راری سیاسی له‌بار چاره‌سه‌ر ده‌کرێن. ده‌بێ ئێمه ئه‌زموون له كێشه‌ی ئێڕلهندای باکوور و حوکمه‌تی به‌ریتانی وه‌ربگرین و نه‌هێلین له ئه‌نجامدا چۆن ئێرله‌ندیه‌کان، له پاش 300 ساڵ له داگیرکردنی وڵاته‌که‌یان به رۆڵی برابچووک رازیبین به‌شداری له حوکمدا بکه‌ین." رووداوه‌کانی دووای قانوونی 58 و به‌دوایدا ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و داگیرکردنه‌وه‌ی قه‌ره‌ته‌په و ههڕوگیڤهکانی ئێستای مه‌خموور و ره‌دکردنه‌وه‌ی رۆلی ناوبژیوانی ده‌وله‌تان، به‌تایبه‌تی رۆلی ئه‌مه‌ریکا، له‌لایه‌ن مالیکییه‌وه و ئه‌ژمارکردنی به ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌ره‌کی، راستی بۆجوونه‌کانی زۆربه‌ی زۆری گه‌لی کورد و ئێمه ده‌رده‌خه‌ن، و به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی خهساویی و نه‌زۆکی قه‌رارو ئیراده‌ی سه‌رکردایه‌تی گه‌لی کورد و ده‌ستوپه‌یوه‌نده گه‌نده‌ڵ و زمان لووسه خۆپه‌رست و ئۆپۆرتونیست و بێئاگایهکانیانن. بێ حیکمهتیو بووده‌ڵه‌یی ئه‌وانه له‌وه‌دا ئاشکرایه که هیچ لۆجیکێک له بیرکردنه‌وه و ئهنالیزهکردنهکانیان بۆ باروزرووفهکان نییه، حیسابیان بۆ هیج موتهغهییراته هه‌نووکه‌یی و دووره‌کان نه‌کردووه، پلانیان نه‌بووه و نییه بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی گه‌لی کورد که ده‌بێ به‌ده‌ست بێن و ئیدیعای به‌ده‌ست هێنانیان ده‌که‌ن، به چی رێگایێک به‌ده‌ستی دێنن، نرخی هه‌ر رێگایێکیان چییه و چه‌نده و خاڵه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی هه‌ریه‌کیان چییه. سه‌ییر له‌وه‌دایه سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌یه‌وێ به زۆری زۆرداری باوه‌ڕمان پێبهێنێ که به ماده‌ی 140ی ده‌ستوور کێشه‌ی کوردستانی ته‌عریبکراو حه‌سم ده‌کات!! له کاتێکدا ماوه‌ی جێبه‌جێکردنی به‌سه‌ر چووه و ئه‌و حوکمه‌ته مهرکهزیهی سه‌رۆکی لیستی کوردستانی جێگری سه‌رۆک وهزیرانیهتی و جه‌لال تاله‌بانی سه‌روکی دهولهتهکهیهتی و وه‌زیری ده‌ره‌وه و چه‌ندین وه‌زیری تر و سوپاسالارهکهشی له‌و دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی هه‌رێمی کوردستانن، که چی هه‌موو لایێکیان خۆی لێ گێل ده‌که‌ن. ته‌نها ئه‌و کاتانه به‌بیریان دێته‌وه که کاتێ پێویستیان پێی ده‌بێت بۆ خه‌له‌تاندنی جه‌ماوه‌ری ساده‌ی کورد و بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵیه‌کانیان. سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت به‌غدا بۆ خه‌ڵکانی تر چۆل ناکه‌ن، ئایا جه‌نابیان ده‌توانێ پێمان بلێت رۆلی ئه‌و هه‌موو مهسوولانهی ئه‌وان له به‌غدا، به نیسبه‌ت پرسه مهسیرییه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی گه‌لی کورده‌وه له کاتی ئێستادا، چی زیاتر بووه له رۆلی ته‌ها محێدینهکهی زه‌مانی سه‌ددام. ئه‌وده‌م یه‌ک ته‌ها محێدین هه‌بوو و گه‌نده‌ڵیش نه‌بوو، ئێستا به ده‌یان ته‌ها محێددینیان له به‌غدا هه‌یه و هه‌مووشیان گه‌نده‌ڵن!! سوپای ئێراقی ئه‌م سه‌ر و ئه‌و سه‌ری ئێراق ده‌کات و سوپاسالار له میدیاکانه‌وه به جووله‌ی سوپایه‌که‌ی ده‌زانێت، و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانیش بێده‌نگی لێههڵچنیبوو، تاکوو کاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له بیری ئه‌م پرسه‌دا نه‌بوو!!
لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی به‌بیری جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێمن بێنینه‌وه و بپرسین، ئایا چه‌ندی له وه‌عده‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێراق جێبه‌جێ کردووه؟، وه به‌تایبه‌ت که وه‌عدی دا ڤیلاکانی سه‌ر رێگای مه‌سیف تێکبدات. تاکوو ئێستا سه‌رۆک به‌دوای گه‌نده‌ڵدا ده‌گه‌ڕێت و نایاندۆزێته‌وه! له کاتێکدا نزیکه‌ی یه‌ک بلیۆن دۆلاری ره‌شوڕووتی کوردستان ته‌نها دوو حیزبه‌که‌ی لیستی کوردستانی ساڵانه فه‌رهوودی ده‌که‌ن! ئه‌و رۆژه گوێم له سه‌رۆک بوو، له کۆبوونه‌وه‌که‌ی له‌گه‌ل هه‌ندێک له دکتۆره‌کانی هه‌رێم، ده‌یگوت نابێ ده‌رمانی ئێکسپایه‌ر بێته کوردستان و بدرێته نه‌خۆش، ئه‌ی بۆ جه‌نابیان پرسیاری له وه‌زیری ته‌ندورستی نه‌کرد ئایا کێنه ئه‌وانه‌ی له پشته‌وه‌ی ئه‌م بازرگانییه نامهشروعهوهن و به‌شی شێریان تێیدا هه‌یه؟ داخوا بۆی ئاشکرا نابێت ئه‌و زاتانه کێن و چه‌ند له خۆیه‌وه نزیكن! گومانم هه‌یه سه‌رۆک نه‌زانێت کێن. من لێره‌دا باسی گنده‌ڵی ناکه‌م ته‌نها ئاماژه به یه‌ک بۆچوونی سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌که‌م که له لێدوانێکدا گووتی' پارتی و یه‌کێتی زۆرترین قوربانیان داوه و ده‌بێ به‌شی زۆریش به‌ر ئه‌وان بکه‌وێت. پرسیار ئه‌وه‌یه، ئایا ده‌وله‌تی یاسا و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌و لۆجیکه داده‌مه‌زرێت؟ هه‌مووشمان ده‌زانین خانه‌واده‌ی چینی خواره‌وه‌ی شه‌هیدانی پۆلێنکراو ئه‌مڕۆ له نالهباترین ژیاندا ده‌ژین. ئه‌و رۆژه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم له لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێدرا، زۆر که‌یفخۆش بووم و چوومه هاید پارک بۆ ئه‌م بۆنه‌یه، له چاوپێهوتنێکی کوردستان تی ڤی ووتم هیوادارم چۆن سه‌رۆکی هه‌رێم نیشانیده‌دات که ده‌ستێکی ئه‌مینه بۆ پاراستنی خاکی کوردستان، به هه‌مان شێوه‌ش ده‌ستێکی ئه‌مینیش بێت بۆ پاراستنی سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لی کوردستان (به‌شی دووه‌می قسهکمیان بڕیبوو). به‌داخه‌وه، شادیه‌که‌ی ئێمه بوو به شین و خاک و سامانی گه‌لی کوردستانیش له گه‌وره‌ترین قه‌یراندان، به‌ده‌ستی ئه‌و سهکردایهتیهوه سامانه‌که‌ی بزر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دۆڕاندنی خاکه‌که‌شمان له هیچ هه‌لومه‌رجێک تووشی قه‌یرانی وا نه‌بووه،چونکه ئه‌م ئه‌گه‌ره له ژێر چه‌تری دیموکراتیه‌ت و به به‌شداربوونی خودی خۆمانه.
مه‌سه‌لێکی گرنگی تر ئه‌وه‌یه، مه‌سه‌له‌ی ئه‌و زه‌واجه ناشه‌رعییه‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتیه که زۆر منه‌ت له‌سه‌ر گه‌لی کور ده‌که‌ن به‌م بۆنه‌یه‌وه. کاک سامی شۆڕش چاک ده‌زانێت چه‌ند دژی شه‌ڕی ناوخۆ بووم. نه‌مان و حه‌رامکردنی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بێ بنچینه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌موو تاکێکی هۆشداری نه‌ته‌وه‌ی کۆرد بێت. کورد وکوردستانی بوون له‌م خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات. پێویستیش ناکات که‌س مزایه‌ده‌ی پێوه بکات به‌سه‌ر خه‌ڵکی تر، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن که‌سانێک که پاڵه‌وانی ئه‌و کاره‌ساته بووبن. لێره‌دا ته‌نها ده‌مه‌وێت به کورتی ئاماژه به چه‌ند خالێک بده‌م و بزانین ئه‌و هاوپه‌یمانییه ستراتیجیه‌ی نێوان یه‌کێتی و پارتی بۆ چییه و له به‌رژه‌وه‌ندی کێدایه. یه‌که‌م، ململانێی جه‌لالی و مه‌لایی که زیاتر له 40 ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، ته‌نها و ته‌نها له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بووه و چیتر نا. له سه‌رتاوه، له ساڵی 1964 تاکو ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌یان، هه‌ردوولا په‌یره‌وی هه‌مان کردار (نه‌ک هه‌ڵه)یان کردووه به ئیسڕاڕهوه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌وی تریان و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر گه‌لی کورده‌وه، بێ گوێدانه ئه‌و زیانه کوشندانه‌ی به نه‌ته‌وه‌ی کورد و دۆزه نه‌ته‌وایه‌تیه‌که‌ی ده‌که‌وێت. دووه‌م: ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن خه‌باتیان کردووه تاکو گه‌لی کورد به‌مرۆ گه‌یشتووه، ئێمه‌ش بۆمان هه‌یه بڵێین ئه‌گه‌ر بوونی ئێوه، به هه‌ردوو باڵه‌که‌ی پارتی نهبوونایهن ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌بوو که پارت و بزووتنه‌وه‌یێکی تر هه‌بوایه به بیروبۆچوونێکی گه‌لێک فراوانتر و دڵسۆزانه تر په‌ره‌ی به خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمان دابایێ و ئه‌نجامی بهرجهستهتریشی بهێنابادی بێ ئه‌وه‌ی تووشی شه‌ڕی ناوخۆ و دووبه‌ره‌کی و ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی له ده‌رئه‌نجامی ململانێی ئه‌و دوو لایه‌نه تووشی گه‌له‌که‌مان هات. خاڵی سێیه‌م؛ ناشیرنترین و ناشیاوترین کاره‌کته‌ر که له کاره‌کته‌ری سه‌رکرده ناچێت ئه‌یش هه‌ڵاتنه له به‌رپرسیارێتی. سه‌رۆککۆماری ئێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له کۆنفرانسی رۆژنامه‌وانیدا، هه‌ردووکیان وتیان ئه‌وان بێتاوانترین که‌سن له شه‌ری براکوژیدا. له کاتێکا راستیێکی به‌ڵگه نه‌ویسته، ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی ئه‌و دوو زاته له سه‌ر شه‌ری ناخۆ نه‌بووایێ له 10 که‌س زیاتر، نه‌ک ده‌هه‌زار که‌س نه‌ده‌کوژرا! سه‌رکرده ئه‌و سه‌رکرده‌یه که هه‌ڵه ده‌کات و ده‌زانێ هه‌ڵه‌ی کردووه، زۆر ئازایانه دان به هه‌ڵه‌کانی داده‌نێت و ته‌حه‌مولی ئه‌نجامه‌که‌شی ده‌کات، نه‌ک لێیان هه‌ڵێت و خۆی بێ‌تاوان نیشانبدات. چوواره‌م؛ نه‌بوونی مه‌رکه‌زی قه‌راره. دوو مه‌رکه‌زی قه‌رار هه‌یه، هه‌ریه‌که‌و له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه قه‌رار ده‌دات له‌سه‌ر ئاستی مافه چاره‌نووسسازه‌کانی گه‌لی کوردستان، به‌ڵام هاوڕان له‌سه‌ر قه‌راره‌کانی په‌یوه‌نددار به کاروباری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان. نه‌بوونی یه‌کهه‌ڵوێستی تاڵه‌بانی و بارزانی، هه‌ر له سه‌ره‌تایی رمانی رژێمی سه‌ددامه‌وه تاکو ئه‌مرۆ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ڵاوسانی قه‌یرانی که‌رکووک و کوردستانی ته‌عریبکراوه. سه‌رۆک تاله‌بانی یه‌که‌م که‌س بوو به فیدرالی پارێزگاکان رازیبوو و هه‌ر ئه‌ویش خاوه‌نی بیرۆکه‌ی رێژه‌ی 32 له سه‌دایه بۆ ئهجومونی پارێزگای که‌رکووک و هه‌ر خۆشی پارێزه‌ری تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژیه‌کانی کورده. ئه‌مانه ته‌نها بۆ به‌ده‌ستهێنانی موتمانه‌ی عه‌ره‌به‌کانه به هیوای مانه‌وه‌ی به سه‌رۆککۆماری. ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئاغای تاڵه‌بانی ته‌نازول کردنه له مافی دیموکڕاتی تاکی کورد بۆ رازی کردنی تورکیا و عه‌ره‌به‌کان. تاڵه‌بانی له به‌غدا و ناو عه‌ره‌به‌کان هه‌ست به بوونی خۆی و له‌زه‌ت له‌و بوونه‌ی ده‌کات. گه‌لی کورد و دۆزه ره‌واکه‌ی ئامرازی به‌دیهێنانی ئه‌م ئاواته‌ی تاڵهبانینه. ههروهاچاک ده‌زانێت به‌بێ پاڵپشتی بارزانی ئه‌م خه‌ونه‌ی نایێته‌دی. بۆ نابێ بپرسین بوونی تاڵه‌بانی به سه‌رۆكکۆماری ئێراق چه‌ند له‌سه‌ر گه‌لی کورد که‌وتووه؟ به‌رده‌وام بوونی دوو ئیداره‌یی سیمایێکی ئاشکرا و ڕوونه، هه‌ر له بوونی دوو بووجه و دوو میلیشیاوه بگره تا پاوانکردن و قۆرخکردنی بووجه و ئه‌رز و داهات و بازاڕی هه‌ر لایه و ناوچه‌کانی ژێر ده‌ستی خۆی. به‌ڵام ئه‌مانه به ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو ڵایهنهکهیه. له هه‌مان کاتدا، ئاره‌زووری بارزانی ئه‌وه‌یه جێ پێگه‌ی خۆی له کوردستان بچه‌سپێنێت و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌که‌ی مسۆگر بکات. بارزانی چاک ده‌زانێت به کۆنتڕۆلکردنی ئابووری ناوچه‌کانی ژێر حوکمڕانی خۆیان و به‌ستنه‌وه‌ی بژێوی خه‌لکی ئه‌و ناوچانه به‌خۆیانه‌وه، مانه‌وه و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی خانه‌واده‌که‌یان سه‌قامگیر ده‌کات. هه‌رچه‌نده ده‌ستتێوه‌ردانی بنه‌ماله‌که‌ی و ده‌ستوپه‌یوه‌نده‌کانیان له هه‌موو چالاکیێکی ئابووری و فه‌ڕزکردنی به‌شی تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌ناو شه‌ریکه‌کانیان ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی کاڵا به قه‌ده‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ی فه‌ڕزی ده‌که‌ن، هه‌مان شێوه‌شه له لایه‌که‌ی تریش. ئه‌م پاروو ده‌رهێنانه له ده‌می دانیشتووان ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی جه‌ماوه‌ریه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه که ئێستا هه‌یه. بارزانیش، وه‌ک تاڵه‌بانی، ده‌زانێت پیویستی به یارمه‌تی ئه‌م هه‌یه بۆ سه‌پاندنی ئیماره‌ته‌که‌ی. له لایێکی تره‌وه، تاڵه‌بانی تێگه‌یشتووه چاره‌نووس و پێگه‌ی خانه‌واده‌که‌ی به پاڵپشتی بارزانی مسۆگه‌ر تره، نه‌وه‌ک له ناو یهکێتیێک به شێوه‌ی پێشان. ئه‌وه‌شمان له بیر نه‌چێت که بووجه‌ی زۆر و زه‌وه‌ندی هه‌رێم و شیوه‌ی دابشکردنی جێی ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو لایانه. به‌م شێوه‌یه، ئه‌و زه‌واجه بۆیێ ناشه‌رعییه، چونکه له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کوه‌دستان و ئاسووده‌یی و خۆشگه‌زه‌رانی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ری کوردستانه. جا لێره دایه مغامهرهکردن به چاره‌نووسی نووسی نهتهوایهیمان و ئاشتهویی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵانی خه‌لکی کوردستان بۆ تێرکردنی حه‌زه‌کانیان و کۆنترۆلکردنی ئیراده و ویستی نه‌ته‌وایه‌تی کوردله به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا.
به نسبه‌ت نموونه‌یی و ئیلهامبه‌خشین، زۆر جێگه‌ی داخه، که شوێنپێکهوتنیان مایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی گه‌نده‌لی، ناعه‌داله‌تی و تێشکانی بیری نه‌ته‌وایه‌تی و کوردایه‌تییه. نموونه‌یێکی ساقیتی بنیاتگوزاری نه‌ته‌وه‌ییی {Nation Building)ن. ئه‌مه پرۆسه‌یێکی كۆگرد (Inclusive)ی جه‌ماوه‌رییه نه‌ک چیاوازکار (Exclusive). به‌و مانایه‌ی ده‌بێ هه‌موو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌ره‌ویه‌ک بێنێت به‌هۆی ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو چین و توێژه‌کان به‌قه‌ده‌ر توانای رۆژگار و مه‌جال نه‌دان به هیج ده‌سه‌ته و تاقمێک به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زوه‌کانیان له‌سه‌ر حیسابی زۆربه‌ی جه‌ماوه‌ر بێت. له‌م حاله‌ته‌دا زۆربه‌ی هه‌ره زۆری جه‌ماوه‌ر هه‌ست به بوونی که‌رامه‌ت و شانازی به خود و نه‌ته‌وه‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یه‌وه ده‌کات. چونکه هه‌رکه‌س خۆی به خاوه‌ن به‌ش(سههم،stake Holder) ده‌زانێ له سامان و کیانی نه‌ته‌وه‌که، نیشتمانه‌که و دهسهڵاتهکیدا. باوه‌ری به خودی خۆ، به ژیانی کۆگردی کۆمه‌ڵه‌که‌ی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌شی ده‌بێت. هه‌رده‌م ئه‌مانه بکه‌ونه خه‌ته‌ره‌وه به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیی هه‌موو تاکه‌کان ده‌که‌وێته خه‌ته‌ر، بۆیێ به هه‌موو جۆرێک به‌رگری له زێده‌که‌یان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌که‌ن. ئه‌مانه قسه‌ی خه‌یال نین به‌لکو بنه‌مای دورستکه‌ری نه‌ته‌وه‌یێکی زیندوون. پرسیاره‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا، دوابه‌دوای خه‌باتی چه‌کداری، هیچ هه‌ولێکی جدی دراوه بۆ بنیاتنانی ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌کیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی زیندوو له کوردستاندا؟ بێگومان نا و به‌ڵکو هێزه سیاسییه باڵاده‌سته‌کان 180 ده‌ره‌جه‌ش به پێچانه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایانه‌ی بنیاتگوزاری نه‌ته‌وه‌یی په‌یڕه‌ویان کردوه. له راستیدا گه‌نده‌ڵی وه‌کو کرم جه‌سه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ته‌نیوه و پووکی کردووه‌ته‌وه. نه‌خۆشیه‌که ئه‌وه‌نده ته‌شه‌نه‌ی کردووه، ده‌سه‌ڵات ته‌نها له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانا خه‌ڵکی بیرده‌که‌وێته‌وه و ده‌ست به پێدانی وه‌عدی به‌تاڵ ده‌کات. تاڵه‌بانی، بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح ده‌چنه هه‌ر جێیێک و هه‌ر چین و تاقمێک ده‌بینن وه‌عدیان ده‌ده‌نێ به‌چاوان هه‌موو داواکاریه‌کانیان بۆ به‌جێده‌هێنن! ده‌توانین ڵییان بپرسێن بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانتان ئاسووده بێت، ده‌توانن پێنج ده‌قه به کش‌وماتی راکشێن بیر بکه‌نه‌وه له وه‌عده‌کانی به جه‌ماوه‌ری کوردستانیان دا له کاتی هه‌لبژاردنه‌کانی پێشوو ئایا چه‌ندتان له‌و وه‌عدانه به‌جێهێناوه؟ ئه‌م گه‌نده‌ڵی و بێموتمانهییهی جه‌ماوه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌نجامه‌که‌ی به بوونی کۆمه‌ڵگه‌یێکی شیرازه شل و په‌رته‌وازه و بێموتمانه به ده‌سه‌ڵات، به یه‌کتر و به خۆ ته‌واو ده‌بێت. خودی خویان به پێچه‌وانه‌ی کۆڵه‌گه سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌و ئاسییشی جڤاکیهی که باسی ده‌که‌ن، که بریتینه له ره‌خساندنی هه‌لی یه‌کسانه بۆ هه‌مووان و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی پاراستنی سه‌ر و سامان و که‌رامه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ و سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی را ده‌ربڕینن، کار ده‌که‌ن. ئه‌مانه‌یه خه‌ته‌ری هه‌ره گه‌وره و زیانبه‌خشن به جێگیربوونی ئامانجه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان. کۆمه‌ڵگای په‌رته‌وازه پێچه‌وانه‌ی بوون و جێگیربوون و چه‌سپاندنی بیر‌و نه‌ته‌وایه‌تی و درورستبوونی نه‌ته‌وه‌یه. ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی گه‌لان بکه‌ین ده‌بینین که چۆن له ئانوساتێکی تایبه‌تدا، بوونی سه‌رکرده‌ی له خۆبووردوو و خاوه‌ن هه‌ڵوێست و ئیراده ستراتیجێکی روون و دڵسۆز هۆیێکی هه‌ره کاریگه‌ر بووه له دورست کردنی نه‌ته‌وه و قه‌واره‌ی نه‌ته‌وایه‌تی. نه‌ته‌وه‌ی بێ سه‌ر وه‌کو ئێستای ئێمه وایه، که له پاش جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه هه‌لی وا زێرینیمان بۆ نه‌ڕه‌خساوه، که‌چی به هۆی نه‌بوونی سه‌رکرده‌یێکی له‌م جۆره، وا ده‌ستمان له کوونی جهوالهوه هاته‌ده‌ره‌وه و خه‌ونه بچووکه‌کانیشمان لێبووه خه‌ونی چۆله‌که نه‌ک خه‌ونی شاعیران!! ئه‌و گه‌له به فرمێسک و خوێن، قوربانی به سه‌ر و گیان و ماڵ ئه‌م حیزبانه‌ی گه‌وره کردوه و گه‌یاندوه‌ته ئه‌مرۆ. بۆیێ بۆ هیچ پارت و سهرکردهیێکیش نه‌هاتووه گه‌ل به قه‌رزاری خۆییان بزانن، ته‌نها ئه‌وانه نه‌بن که خۆییان به چینێک و دهعبایێکی جیاواز ده‌زانن له گهلکهیان. هه‌روها هیچ پاساوێکیش نییه بۆ دزی و هه‌موو جۆره‌کانی گه‌نه‌ده‌ڵی و هه‌ولدانی خۆڵ له چاو کردنی جه‌ماوه‌ر و قه‌ناعه‌تپێکردنیان ده‌نگ به لیستی کوردستانی بده‌ن بێسوود و مایه پووچه، جونکه ئه‌و ساته‌ی ده‌نگدان ته‌واو ده‌بێت، وهعدهکانیش ده‌بنه تڕ و فسی ناو رانک.
له ئه‌نجامگیریدا ئه‌وه‌یه، هه‌ر دوو هاوبه‌شه‌که‌ی لیستی کورستانی به‌تایبه‌ت سه‌رکرده و بازنه‌ی ته‌سکی قهراردهری ئه‌و دوو حیزبه هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تی و نهتهوایهتیانهن که رێگرن له بنیاتگوزاری نه‌ته‌وایه‌تی و کۆمهلگهیێکی یه‌کگرتوو و ئاسۆ فراوان و له‌ده‌ستدانی هه‌لێکی زێرینی وا که له داهاتوویێکی دیار به‌دیناکرێت. ئێستاش که کاتی هه‌ڵبژادنی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌ڕله‌مانی کوردستانه پێویستیێکی ژیانییه به هوشیاریێکی قووله‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ئه‌و چانسه بکرێت. بۆ سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی و وه‌رچه‌رخاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کانی به به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ر، ده‌بێ خه‌ڵک هانبدرێت به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکه‌ن وفێری موماڕه‌سه‌کردنی ناڕه‌زاییه ده‌نگ(protest vote) ببن؛ به‌مانای ده‌نگدان به لایه‌نێکی سیاسی وکه‌سانێکی تر له دژی هه‌ڵوێستێکی سیاسی یان کرداره ناڕاسته‌کانی حیزب و لایه‌نه‌کانی تر یان حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار. بۆیێ به‌شدار بوون و ده‌نگدان بۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم زۆر زۆر پێویسته. وه‌ک دهنگگۆی ئه‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌ی له کوردستاندا هه‌یه دژ به حوکمڕانی ناڕه‌وای ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌کییه‌ی کوردستان، ئه‌گه‌ر بخرێته قالبی ناڕه‌زاییه ده‌نگه‌وه و ده‌نگ به لایه‌نه‌کانی تر، جا هه‌ر لایه‌نێک بێت، بدرێت، ده‌بێته لێدانی مشتکی به هێز له لووتی به‌رزی ئه‌و دوو حیزبه حوکمڕانه و په‌یامێکی به‌هێزه بۆیان که‌وا هیچی تر ناتوانن به سعری جاران لێخوڕن و گوێ بۆ جه‌ماوه‌ری خه‌لکی کوردستان ڕانه‌گرن. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، دووره‌په‌رێز وه‌ستان و سارد کردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له ده‌نگدان خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و حیزبانه و مانه‌وه و به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر به تاڵان بردنی سه‌روسامانی کوردستان ده‌کات و سازشه یه‌ک له دووا یهکاکانیان له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ته‌نها ده‌نگ نه‌دان بێت خاوه‌نی لیستی کوردستانی زۆریشیان پێ خۆش ده‌بێت. ئه‌و دوو حیزبه له ئێستادا جه‌ماوه‌رێکی ده‌نگده‌ری تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، وه به‌تایبه‌ت که ئێستا به یه‌که‌وه یه‌ک لیستیان هه‌یه. به‌ڵام هه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن هه‌رچه‌ند که‌میش بێت، ئه‌گه‌ر که‌سانێکی چوستوچۆل خاوه‌ن به‌ڕنامه و ستراتیجیه‌تێکی روون و به ئاراسته‌ی گه‌ماوری فراوانی گه‌لی کوردستان کار بکه‌ن ،نه‌وه‌ک ئه‌وانی پێشوو پێیێکیان له ناو ده‌سه‌ڵات بوو و پێیکیشیان له ده‌ره‌وه، ئه‌مه ده‌بێ بکرێته ده‌ستپێکێکی کاریگه‌ر بۆ بنیات نانی بناغه‌یێکی پته‌و بۆ دووا رۆژ.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست