هاووڵاتیانی بێ نیشتیمان
Saturday, 10/06/2017, 9:08
نزار قبانی : مواطنون دونما وطن !
وەرگێران و دارشتنهوهی شیعر
ئەندازیار : بەکر میرزا حسەین
02-06-2017ستۆکهۆڵم
----------------------------
نهزار لهم بهرههمهدا گرفتهکانی مۆنۆپۆڵی دهسهلات و بێبهریکردن و بێنرخکردنی هاووڵاتیانی جیهانی عهرهبی سهدهمی نوێی گرێداوه به رهگ و ریشه مێژووییهکان و کارهسات و شکستهکانی تریانهوه .منیش لێرهدا ، بهههمان شێوازی بهرههمهکانی پێشوو ، ههر تهنیا وهرگێرانی زمانهوانی و دارشتنهوهم نهکردوه ، بهڵکوو خستومهته ژینگهو رهگ و ریشهیهکی کوردیهوه ((بە واتای ، نهزار قهببانی بهکوردی)) ئەوەی پێویست بێت بۆ رۆشنگهری و ئاراستهی پهیام بۆ کۆمهڵگه ، بۆ نموونه ، کارهساتی کوشتاری کهربهلامکردوه به کوشتارو جهنوسایدی ههڵهبجهو ئهنفال ، وه بەهەمان شێوەش بۆ سیمبۆڵه فهرههنگیهکانی تری رابوردوی دوو نهتهوهکه .
هاووڵاتیانی بێ نیشتیمان
ئێمە ، ئەو باڵندانەین
کە لەسەر نەخشەی زەمان راونراوون
ئێمە ، ئەو کۆچەرانەین
کە لەبەڵگەنامە بێبەش کراون
وەک ئەو مردوانەین
کە بەبێ کـفن نێژراون
ئێمە ، لەشفرۆشەکانی ئەم سەردەمەین
دەمانـفرۆشن سەرکردەکان
پارەکانی دەچنە گیرفان
ئێمە ، جاریەکانی تەلاری شاهانەکانین
ئاڵوگۆر دەکرێین لە ژورەکان
ئەم دەست و ئەودەستمان پێ دەکەن
لەخاوەنێـک بۆ خاوەنێـک
ئاڵوگۆرله نیوان بتەکان
شەوان وەک سەگ دێین و دەچین
سنورداش و راودەنرێین ، لە سنورەکان
بەدوای عەشیرەتێکا دەگەرێین
بمانخاتە ژێر سایەیان
دەگەرێین بۆ ههر سێبەرێك ، دامان پۆشێت
دەگەرێین بۆ جێی گوزەران
بە دەوریشماندا منداڵان ، هەموو پیر بوون
پشتیان چەما لەگەراندا ، بە ناو فهرههنگ و کتێبهکان
بەدوای بەهەشتێکی وون بوو
بەدوای درۆیەکی زڵدا
کە پێی دەوترێ نیشتیمان
ئێمەین ، هاووڵاتیانی شارەکانی گریان
قاوەکانمان ئامادەکراون
بە خوێنی هەلەبجەو بالیسان .
دەغـڵودانمان شێـلراون بە گۆشتی ئەنفال
خواردنەوەمان ، خواردنەوەکان
داب و نەریتمان ، ئاڵاکان
گـۆرەکانمان وگوڵەکان
هەموویان و پێستی لەشمان
مۆری ئەنفاڵ وهەلەبجە دراوە لێـیان
کەس ئێمە ناناسێـتەوە
دەشت و چۆڵە وەک بیابان
بێکەس و بێ نازتر بوە گەرمیان
بەڵگەنامە و پێناسەمان پررن لە گومان
ناکۆکن شێوازی بیرمان
زۆر نامۆیە ناوەکانمان .
ئەوانەی نەوت دەخۆنەوە ، نامانناسن
نە ئەوانەش دەیخۆنەوە رەنج و گریان
بەند کراوین لە ناو دەق و فەرمانی ، دەسەڵاتداران
بەند کراوین لەو دەقە ئاینیانەدا ، پەسەندن لای رابەرەکان
بەند کراوین لە ناو خەمدا ، خۆشترین شتمانە ، خەمەکان
ئێمە لەژێر چاودێری داین لە ماڵدابێت
یاخوو لە ناو رەحمی دایکمان
هەرئاورێک بدهینهوه
جاسوسێک هەیە چاودێرمان
دەخواتەوە لە قاوەمان
لەگەڵمانە لە جێی خەومان
سەیری پۆستەکانمان دەکات
دەگەرێ بەناو کاغەز و
دەچێـتـە ناو کونە لووتمان
دەردەپەرێ لەهەناسە و لە کۆکەمان
زمانمان قـوفـڵ لێـدراوە
سەرمان لە جەستە جیا کراوە
نانمان بە ترس و بە فرمێسک تەر کراوە
گەر داوای دادوهری بکهین
پێمان دەڵێن ئەو شتانە یاساغ کراوە
ئەگەر داوای قەڵەم بکەین
بۆ وەسێـتی پێش هەڵواسین
بابەت و باس دێتە گۆرین .
ئەی نیشتیمانی لە خاچ دراو
لەسەر دیواری رق و قـین
گلۆر کراویتە ناو هەڵدێـر
وەکو تۆپێکی ئاگرین
هیچ لایەنێک لە تیرەکانی نیشتیمان
بۆ لێچوونی خوێنی جەستەت
نەهاتنەپێـش بۆ خوێن بەخشین
یان میزبەخشین
هیچ کەسێک لە لاف لێدەران
بە جامانەو و رانکوچۆغە و شەلوشەپک
پاڵتۆیەکی پێ نەبەخشین
ئەی ئەو نیشتیمانەی وهک
پوشی پایز تێکشکاوە
ئێمەش هەر بە چەشنی درەخت
رەگەکانمان دەرهێـنراوە
کەسایەتیمان لە هیوا و بیرەوەری دابرراوە
چاو و دەنگمان بە یەکـتری ترسێـنراوە
سەرۆکەکان کراونهته خوا ، لەسەر زەمین
خوێنیان پیرۆزه ، خوێنی شین
ئێمەش وەک نەوەی جاریەکان
نامان ناسن هیچ لایەکیان
نە گەورەکانی بادینان
نە سەپانەکانی سۆران
نە ئەحمەدی خانیەک فەرمومان لێ دەکات
نە حاجی قادر، نە گۆران
ئەگەر زۆردارێک بگوزەرێت
بە هەر جۆرێک لە جۆرەکان
تەسلیم دەکرێین بەجێـگرێـک لەوهچهکان
ئێمە ئەو کۆچەرانەین
لە بەندەرە وێرانهکان ، بوین بە میوان
هیچیان نامانگرنە خۆیان
نە ئەمارەتی بادینان ، نە هی بابان
نە شەیتان و نە فریشتەکان
نایانەویێن هیچ لایەکیان
هیچ لایەکیان بایەخێکیان نیە بۆمان
لەو ناوچانەی دهسگاکانی دهسهڵاتداران
بوونەتە چاودێری کتێب
لەوشارانەی کە ساڵانە
هەزاران کتێب سەر دەبرران
کەس خوێندنەوە ناکات بۆمان
ئێستا ئێمە ، کەوتوینەرێ لە پاپۆرەکانی خەما
وەک مشکەکان گشت تۆپەڵ بووین
لە قەفەزەکانی بەلەما
سەرکردە ، سەرۆک میلیشیا
رابەرمانە جەردەی دەریا
نە بەندەرێک وەرمان دەگرێ
نە دەڤەرێك هەڵمان دەگرێ
چیمان هەیە لە بەڵـگـە و پەساپۆرتەکان
رەچاو کراون بە هی شەیتان
بۆیە پەسەند نین لای سوڵتان
ئێمە ئەو کۆچبەرانەین دەگەرێـین
لە دەرەوەی زەمین و زەمان .
کۆچبەرانێـک ونیان کردوە
کەلوپەل و جلەکانیان
وونیان کردوە منالەکان و ناوەکان
وونیان کردوە ، پێـناسەیان
بێبهری کراو له سەلامەتی ژین و گـوزەران
نە لە نەوەکانی سۆرانین ، نەلە نەوەکانی بادینان
نە لە نەوەکانی لینین و نە لە نەوەکانی رێـگان
ئەی نیشتیمانی داگیرکراو !
بویتە زیندان
بۆ ئازادیخواز و یاخیـبوان
رەنگە هیلانە هەبن بۆ ، رێژهی زۆری باڵندەکان
بەڵام ، ئهوانهی شهیدای ئازادین
چارەنوسیان بۆتە
مردن لە دەرەوەی نیشتیمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست