کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وشه‌کان ، له‌ نێوان که‌ڵبه‌کانی پیاوانی موخابه‌راتد ا

Saturday, 31/10/2015, 23:27


شیعری نزار قەببانی  (( الكَلِمَاتْ .. بينَ أسنان رجال المُخَابَراتْ ))
وەرگێران و ده‌ستکاری و دارشتنه‌وه‌ی شیعر
ئەندازیار: بەکری میرزا حسەین
ئۆکتوبه‌ری 2015

(1)
له‌دواییدا هه‌ر هاتن و
شه‌ره‌فمه‌ندیان کردم به‌ هاتنیان

دڵم خه‌به‌ری دابوو که‌ هه‌ر دێن بۆ ئه‌وه‌ی
یان خۆم ، یان ووشه‌کانم ، به‌رن بۆ زیندان
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ، بۆ من کتوپرر نه‌بوو
کاتێك له‌ جنێف ده‌رگای خانوه‌که‌میان شکان

کاتێك ، کێڵـگـه ‌و به‌فـره‌کانی سویسرایان پیس کرد
به‌هه‌مان شێوه‌ش پیسیان کرد ، پۆله‌ کـۆتره‌کان

چوون به‌ گـژ ئه‌ و وڵاته‌ی بۆ ئاشتی وه‌ک ئینجیله‌و
بۆ خۆشه‌ویستی بۆته‌ نیشتیمان

******.
شیعره‌کانمیان ، له‌ناو چه‌ند کیسه‌یه‌ک نا .
وادیاره‌ ، ئه‌و شیعرانه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
سه‌ریه‌شه‌یان له‌ دوایه‌ !
ئێوه‌ وڵاتی واسه‌یرتان بینیوه‌ ،
که‌ دزینی بۆن و به‌رامه‌ی گوڵ
له‌لای مه‌به‌ست و ره‌وایه‌ ؟

هاتنه‌که‌یان بۆ دزینی کاغه‌زو شوشه‌ی مه‌ره‌که‌ب بوو
پیاو پێکه‌نینی دێت به‌و غه‌زایه‌ .
ئاگره‌که‌ی ناوچه‌وانمیان بۆ نه‌دزرا
من ، که‌ له‌ ناو هه‌ست و هوشیاری گه‌لدا ده‌ژیم
چ باکمه‌ ئه‌گه‌رئه‌گه‌ر منیشیان بدزیایه‌ ؟

(2)
توانیان بچنه‌ ژوری نو‌ستنم و
پێشێل و تاڵانی که‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌کانم
نوێنه‌کانمیان ژاکاندوو
لووتی بۆنکردنیان گه‌یانده‌
پێڵاوه‌‌کانم

ده‌رمانه‌کانمیان پشکـنی !
رشتیان شووشه‌ی مه‌ره‌که‌به‌کان .
سه‌مایان کرد له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ سپیه‌کان .
غه‌زایه‌کی زۆر بێ بایه‌خ بوو
وه‌کو، هه‌موو غه‌زاکان .

ئه‌وه‌ چ سه‌رده‌مێکه‌ ؟ ده‌بێ چی بن شانازیه‌کان‌ ؟
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌توای کوشتن ده‌دریت
بۆ وشه‌کان ؟
ئه‌وه‌ چاخی چ سه‌رده‌مێکی کۆنی به‌ردین یان برۆنزه ؟‌
که‌ ده‌سه‌ڵاتداران تۆقیبن
له‌ چریکه‌ی چۆله‌که‌ و باڵنده‌کان .

ئه‌وه‌ چ سه‌رده‌مێکی کۆنی مێژوه‌ ؟
که‌ له‌ودیو دیواره‌کانی فه‌رهه‌نگ و زمانه‌وه‌
ده‌مانخاته‌ زیندان !
ئه‌و چ سه‌رده‌مێکی دێرینه‌ ، بۆ کۆنه‌ په‌رستی و‌
ئاژاوه‌گێری وفه‌رهه‌نگی بیابان ؟
سه‌رده‌می عه‌شیره‌تـگه‌ری و
خۆسه‌پاندنه‌ خوێناویه‌کان !
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تێیدا ، ده‌درێـینه‌ به‌ر گولله‌ و
لاشه‌ی  نووسه‌ران ده‌نێژرێن
له‌‌ بنی شووشه‌ی مه‌ره‌که‌به‌کان !

(3)
هاتنه‌که‌یان ، پێی ووتم : "ئێمه‌ لێره‌ بووین"
وه‌ک هه‌رره‌شه‌ و زه‌نگی هوشیاری لێدان
بۆ من چ پێویست بوه‌ ، ئاگاداریدان ؟

من هه‌ر به‌ زگماکی ده‌یناسمه‌وه‌ چۆنه‌
ده‌نگی پۆستاڵه‌کانی عه‌سکه‌ر .
من هه‌ر به‌ زگماکی ده‌زانم
قه‌باره‌و چۆنیه‌تی و
ناوه‌ جۆراوجۆره‌کانی  خه‌نجه‌ر .

له‌رێگایه‌کی دووره‌وه‌
له‌شکرێکی زه‌به‌ڵاح ، ده‌خرێته‌ رێ
بۆ تێکدانی ئارامی و ته‌نیایی شاعیرێ
پشت ده‌کرێته‌ له‌شکری رۆم و
له‌ دژی په‌ری با‌ڵنده‌یه‌ك ، جاری جه‌نگ ، ده‌درێ

بۆ دزینی هه‌ندێ ده‌فته‌ر
له‌و په‌ری دنیاوه‌ هاتن .
ده‌بێ ئه‌وانه‌ چه‌ند بێ میشک بن ؟
که‌ وابزانن به‌ کوشتنی من
ده‌توانن شیعر بکوژن !

تاکو ئه‌و شه‌وه‌ی په‌لاماریان دام
نه‌م ده‌زانی لای ئه‌وان ، قه‌باره‌ی من چه‌ند بووه .‌‌
به‌و سه‌ردانه‌یاندا زانیم ، که‌ من شاعیرێکم
ده‌وڵه‌تێکم تۆقاندوه‌ !

 (4)
ئاخری هاتن و شه‌ره‌فمه‌ندیان کردم به‌ هاتنیان .
لای من ، ئه‌وانه‌ ئاشکرایه‌ پێناسه‌یان .
وه‌نه‌بێ ئازادیخوازانی باسک و
سوپای ئازادی ئێرله‌نده‌ بووبن ، که‌ هاتبوون بۆم .
وه‌نه‌بێ ، له‌ گروپی جه‌رده‌کانی شیکاگۆ بووبن
من ده‌یاناسم کێن ناحه‌زانی خۆم .

بۆچی‌ سه‌گی راویان ناردبوو ، که‌ راوم کات ؟
ئایا سه‌گی راو له‌ وڵاتی ئێمه‌ وای لێهاتوه‌
که‌ حه‌ز له‌ گۆشتی شاعیران بکات ؟

ئه‌وان  ده‌زانن که‌ لای من شیعر شانازیه و به‌س‌
ئه‌وان ده‌زانن که من جگه‌ له‌ خودا
پابه‌ندی و سه‌رم دا نه‌نواندوه‌ بۆکه‌س .

 (5 )
ئاخری هه‌ر هاتن و شه‌ره‌فمه‌ندیان کردم .
ویستیان کوونێك بدۆزنه‌وه‌ له‌ مێژومدا
ویستیان بیشکێنن لووتی شانازیم
ره‌چه‌ڵه‌ک وره‌گوڕێشه‌یان پشکنیم

‌له‌ جێگاکه‌مدا نوستبوون و
لۆکه‌ی سه‌رینه‌کانمیان په‌رش و بڵاوکردبووه‌وه‌
هه‌موو نامه‌کانمیان خوێندبووه‌وه‌
لیسته‌کانی حسابی بانکمیان کردبووه‌ وه‌
گه‌رابوون  بۆ بێره‌ نه‌وتێك
ره‌نگه‌ له‌ژێر چه‌رچه‌فه‌کاندا شاردبێـتمه‌وه

ئاواته‌خواز بوون ، به‌ڵـگه‌یان ده‌ستکه‌وێ له‌سه‌رم
وه‌ك به‌کرێ گیراوێکی بێگانه .
‌من وخۆ فرۆشتن به‌ بێگانه‌ ؟
که‌ چاوه‌کانم و هه‌موو ژیانم
هه‌میشه‌ پێشکه‌شی ملیونه‌ها هاوونیشتیمانیانه‌ ؟

( 6 )
ویستویانه‌ ، بمگرن له‌ تاوانا
کاتێ ، خه‌ریکی فرۆشتنی جله‌کانم بوومایه ، له‌ مه‌زادخانه‌ سیاسیه‌کانا
ویستویانه‌ ، بمگرن له‌ تاوانا
کاتێ، پاره‌ی شیعرفرۆشیم  وه‌رگرتبێت
یان سه‌ردانی هه‌ر ئیمامێکم کردبێت

به‌دوای وێنه‌یه‌کمدا گه‌راون ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ،
خه‌ریکی سه‌ما بووبم  له‌ دیوانی کیسراد ا .
یان مه‌ستی باده‌نۆشین بم ، له شایی ئه‌میرو ملیاردێرێکـدا .

من له‌ ژیانمدا هیچ رۆژێک
پیشه‌م نه‌بوه‌ ، ده‌هۆڵ لێدان

خاوه‌ن شیعری ساخته‌ نه‌بووم
نه‌‌ خاوه‌ن هه‌سته‌ ساخته‌کان .

هه‌رده‌م شیعره‌کانم ، گـه‌وره‌تر بوون
له‌ گه‌وره‌کان
من نه‌ خاوه‌ن زێرم و نه‌ هی زیو و
نه‌ هی ئه‌وه‌نده‌ی حساب کرێت به‌ سامان
به‌ نرخترینی سه‌رمایه‌مه‌کانم
هه‌میشه‌ ، دڵم بوه‌ له‌ گه‌ڵ ویژدان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە