کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مـیـللـه‌ تی کـۆ یـلـه‌پـێـو یسـتی به‌ د یـکـتا تـۆ ر هـه‌ یـه !‌‌

Thursday, 06/08/2015, 21:52


داستانی شانازیه‌کانی دیکتاتۆرێکی عه‌ره‌ب

شیعری نزار قەببانی

( السیرة الذاتیة لسیاف عربی)

وەرگێران و ده‌ستکاری و دارشتنه‌وه‌ی شیعر

ئەندازیار  بەکر حسەین

ستۆکهۆڵم  مایس - ته‌مووزی  2014

دواترین ده‌سکاری حوزه‌یرانی 2015

سێناریۆی نه‌زار قه‌ببانی بۆ : دیکتاتۆرێکی عه‌ربی له‌خۆبایی ، ده‌ستوپێوه‌ندێکی  مه‌رایی که‌ری گه‌نده‌ڵ . سیسته‌مێکی سه‌قه‌ت ، که‌ تێیدا سه‌رکرده‌ له‌ ئاستی خودادایه‌ و . میلله‌ت له‌ ئاستی وڵاخ و گاگه‌ل . ‌  ((  سه‌رزه‌نشت کردنی رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب . که‌ ئه‌و سوکایه‌تیه‌یان ، به‌ خۆیان ره‌وا بینیوه‌  ))  .

((1))

خەڵکـینە

وا بوم بە سە رۆکـتان 

ئە وە بۆ ئـێـوە،نیعمە تی خـوایە

بتە کـۆنەکانـتان بشکـێـنـن و من بپـه‌ رسـتن

د ه ‌سـکـه‌ وت و به ‌رژه‌ وه‌ نـد یتـان

لە پە رسـتـنی مـندایە .

من بە ئاسانی نابینرێـم لە ئاسۆد ا

بینـینی من لە سە ر سەکـۆی سە بر و

لە چاوە روانـید ا یە .

***.

دوای من کـە ون و جـێیان بهێـڵن

ژنه‌کانتان به‌ بێ پیاو،منـداڵە کانـتان بە بێ نان

مێـژوو چاوە روانی مـنە و

سوپاسی خوداوه‌ ند بـکـەن     

کە بۆ نوسینەوەی مێژوو

منی ناردووە بۆ لاتان .

جـوانی من و لێهاتوییـم

 وه‌ كـو هی یوسـف بێ هاوتان

        خـود ا وه ‌نـد جگه‌ له‌ من 

قـژو ناوچه‌وانێـکی پێـغه‌ مبه‌ رانه‌ ی وا ی

 نه‌ دا وه‌ به‌ هیچ ئێـنسان

چاوه‌کانم وه‌کـو دارستانی زه‌یتوون وچواله‌ن‌

دوعابـکـه‌ن خود ا پارێزه ‌ر بێ لێـیان

ئەی خەڵـکـینە

من فەرهاد ی  شـیرینم

ژنەکانتان بنێـرنه‌ لام،بۆئە وە ی سـک پرر بن لە من

مێرد ە کانـیش سـوپاسم کە ن

شـانازیە له‌ من بچن .

په‌ یدا بوونی که ‌سی وه‌ ك من،له‌ مێژودا

بێ وێنه‌ و ده‌گـمه‌ن ترین رووداوه‌

که‌،له‌ هه‌‌زاران ساڵی پێـشـوود ا

‌روی نه ‌داوه‌ .

((2))

ئە ی خەڵـکینە

من باشترین و د اد وە ر ترین و

جـوانترینی هەمـوو فـە رمانرەواکانم

من مانـگی تابان و

رۆشنایی بە رە بە یانم

من د اهێنە ری د ه‌زگای کـوشتن و سـێداره‌ و

باشترینی نیرد راو و پێـغە مبە رەکانم .

هه‌ رکاتێـك بیرم کرد بێـت

له‌ وازهـێـنانی د ه‌ سـه‌ڵات

لام کارێـکی نابه‌جێ بووه ‌و

ویژدانـم رێـگه‌م پێ نادات .

 

           ئە وخەڵـکـە با شـە،له ‌د وای من

کێ فـه ‌رمانره‌ وایـیان کات ؟

کێ لە د وای من چاک کاتە وە شە ل و کـوێریان ؟

کێ به‌ لاشە و ئێسکی مـرد وان ، بـداته‌ وە ژیان ؟

کێ رۆشنایی مانگ لە باخەڵە وە د ە ربێـنێ بۆیان ؟

کێ بنێرێ بۆیان باران ؟

کێ نەووەت جەڵدەیان لێ بدات و

کێ له‌ خاچیان بدا له‌ سەر د ره‌خـته‌کان ؟

کێ ناچاریان کات بـژین وە ک مانـگا ؟

یاخـۆ بمـرن وە ک مانگاکان ؟

هه‌ ر بیـرکرد نه‌ وه‌ یه‌ ک له‌ وه‌ ی

جێـیان هێـڵم و ، واز بهێـنم له‌ د ه‌ سـه‌ڵات

وه‌ ك په‌ڵه‌ هه‌ ورێـکی پرر خه ‌م

چاوم له‌ فـرمێـسك پرر د ه‌کات

بـۆیه‌ بریارم د ا،پشـت به‌ خود ا

وه‌کـوو وڵاخ سـواری گـه‌ل بم

لێیانخوڕم و جڵه‌ویان بگرم

دنیا،سایه‌ قه‌بێت ، باران ، یا به‌فـر

هه ‌ر له‌ ئێستاوه‌ هه ‌تا رۆژی حه‌ شـر .

 ((3))

ئە ی خـەڵـکـینە

من خا وه‌ نی ئێـوه‌ م هه ‌روه‌ک،وڵاخ و کـۆیله‌کانـم

من به‌سه‌ رتا نا د ه‌ ڕۆم

وه‌ ک فـه ‌رشـی ته‌لارو د یـوه ‌خانـم

لە د انیشـتن و لە هەسـتانـمد ا،کـڕنووش بە رن

ئێـوه ‌م د ە سـت کـە وت،به‌ مـیراتی

له‌ موڵـکی باو و با پیـرانم

       نه‌ کـه‌ ن کـتێـب بخوێـننه‌ و ه‌،من به‌ ئاگام د ه‌ رباره‌ تان.

نه ‌که‌ ن هیچ نامه‌ بنووسن،منیش د ه‌ نووسـم له‌سه‌ رتان.

 

هیچ گـوێ نه‌گـرن له‌ گـۆرانی

ئه ‌وه‌ ئاشـکـرابوونی نیازتانه.‌

نه‌که‌ن بێ پرس بچنه‌ ناوگـۆر

ئه‌ وه‌ ش بۆ ئێـوه‌ تاوانه‌.

که‌ قسه‌م کرد باش گـوێ بگرن

پیرۆزیان وه‌ ک قـورئانه‌.

 ((4))

ئە ی خەڵـکـینە

چاوە روان بن،بە م زوانە دێـم،من مە هـدیتانم

لە نا و هە موو کائـیناتدا،من تایبه‌ت و نەمره‌کانم

خـوێـنی من لە دڵی روبارەکاندا لێـد ە د ا،بـیخـۆنە وە

ئە و سـروود ا نە ی منـداڵان بۆ نیشتیمان د ە یـڵـێنەوە

به‌ سـه‌ رچـوون و له‌ مه ولا من نیشتیمانم .

 

لە شە قام و مەیدانە کان هەڵـیواسـن و ێـنە کانم

به‌ هه ‌وری ووشه‌ و ستایش

بیان رازێـننه‌وه‌ و بیانـکـه‌ن،به‌ سه‌رگـوروشـته‌ و داستانم .

 

گـه ‌نج ترین کچ بهێنن بۆم

من هەر لاوم و پیرنابم

لە شی من هیچ کات پیرنابێ

زیندانەکانم پیرنابن

دەسگا داپڵۆسە رەکانـم،قـه‌ ت پیرنابن

oo

ئەی خەڵـکـینە

 من، حەججاجم * (1)، د ە مامک لادە م،د ە منا سـنە وە

من جەنـگـیزخانم وهاتووم

بە سەگـەکان و بە نێـزە و به‌،رم و به‌ زیند ا نمە وە

        خەڵـکـینە لە زە برو زە نـگـم  بێـزار مە بـن

من بۆیه‌ ساته‌ نا ساتێ د ه‌ تان کـوژم

تا نه‌م کـوژن

من بۆیە وا بە کـومەلی د ەتان نێـژم

تا نەم نێـژن

((5))

ئە ی خەڵـکـینە

جـۆره‌ رۆژنامه‌ م بۆ بکـڕن

کە بنووسـن د ە ربارە ی من .

وه‌ک کڕینی له‌ش فرۆشان

شـه‌ قامه‌کان لێـیان پـڕن .

بۆم بکـڕن کاغەز،مە رەکە ب و چاپـخانەکان.

له‌ م سه‌ رد ه ‌مـه‌ د ا هه‌ موو شتـێـک هی کڕینه‌ ‌

له‌گـه‌ڵ قه‌ڵه ‌م و پەنـجەکان.

میـوه ‌ی فـیکرم  بۆ بکـڕن و له‌گـه‌ڵ  گـۆشـتی شاعـیرێـکـدا

بۆم بکـه‌ن به‌ خـوان.

من کـۆلکـه‌ خـوێـند ه ‌وارم و گـرفـتی د ه ‌رونـیم هه‌یه‌

له‌ گـه‌ڵ شاعیران.

شاعـیرگـه‌لێـکم بۆ بکـڕن ‌

بۆ سـتایـش و به ‌سـته‌ هەڵـدان.

بمـکـه‌ن به‌ ئه‌ ستـێـره‌ ی به‌رگی

بڵاوکـراوه‌ و رۆژنامه‌کان.

هـیـچیان جـوانـترنیـن له‌ من

ئه‌ ستـێـره‌ ی سـێـرک و شانۆکان.

بۆ من ، به‌ د راوی سه‌نگین *(2)

هه‌موو شتێك،ده‌ کررێـت به‌ ئاسانی.

چ مێژووی نه ‌ته‌ وه‌کـه‌،بێت،یان توانای شاعیره‌کانی.

            له‌ ((به‌شار بن بورد‎))،دیوانی.

له‌ ((موته‌نه‌بی )) لێـوه‌کانی.

له‌ (( له‌بید ‎))  سروود ه‌کانی.

ئه ‌ومـلیـونه‌ ها پارانه‌ ی

ناو گـه‌ نجـینه‌ ی مـوسوڵـمانان

مـیراتی کـۆنی باوکـمه ‌و

هه‌ ندێـکی د ه‌ به‌خشم پێـتان.

ئێوه ‌ش له‌‌ شانامه‌کانی مێـژوود ا

سه‌رده‌می فه‌رمانره‌واییم

له ‌گه‌ ڵ سەرد ە می ((هارون ئه‌لره‌شید)) د ا

بـکـه‌ن به‌ هاوشان .

((6))

ئه‌ ی جـه‌ ماوه ‌ری گـه‌لی عه‌ ره‌بستان

من ئه‌ و رۆحه‌ پاکـه ‌م کـه‌ نێـرد راوم بـۆتان

بۆ پاک کردنه‌ وه‌ تان له‌ تۆز ی

جاهـیلیه‌ت و گـه‌ مـژه‌ ییـتان.

گـوێ بـگـرن لە پە یام و د ە نـگـم

وه‌ ک فـواره‌کانی ئه‌نده‌لوس

 لێـیان هه‌ڵده‌ ستی ئاوازی جوان.

وێنه‌ م بگـرن  ئه‌ و کاتانه‌ ی

بزه‌ ی لێـوم وه‌ کـو هی مـۆنالیزایه.

ئه‌ و کاتانه‌ ش،وه‌ک هی مه‌ ریه‌ م

روخسارم هێـمنی تیایه.

وێنه‌ م بـگـرن کـه‌‌ بێـده‌ نـگم و سه‌نـگـینم

پرر پیرۆزی

‌‌ وێـنه‌ م بـگرن به‌ جل و به ‌رگ و

د ارد ه‌ ستی سه ‌ربازی‌

        و ێـنە م بـگـرن ئە و کاتانەی وە کـو خە یار

د ه‌ یـبرم زما ن و ملی ره‌ عـیه ‌تی سـه ‌رپێـچی کار .

وێـنە م بگـرن ئە و ساتانە ی

 نیشان د ه‌ گـرم له‌ نێـچـیر و له‌ ئاسك و کاتی را وە .

یا ئە و ساتانە ی کـە کـەڵـبە م

لە جەستە ی شـیعر گـیرکراوە .

ئه‌ و کاتانه‌ش کـه‌ بۆمـژینی،خـوێـنی ئه‌لف و بێ دامناوه‌ .

وێـنە م بـگرن ئە و کاتانەش

که‌ به‌ باوه ‌ش و له ‌سه‌ ر شـان

هه‌ڵـتان د ه ‌گـرم به‌ ره‌ و گـۆڕو

به‌ ره‌ و ئارامـگـه‌ی د وایـیتان

 ((7))

ئەی خەڵـکینە

کـه‌ خـه‌ وتان د ی !

 بـزانن من،باش ئاگادارم له‌خه‌ وتان .

که‌ نان د ه‌خۆن ئه‌ وه‌ بـزانن

له‌ لای منه‌وه‌ هاتووه‌ بۆتان .

من بە ئاگام لەو شیعرانەی لە پشتمەوە د ە یخوێنـنەوە

د ە سـگای پاراستنی کـۆشکـم،چالاکـه‌ و زۆر بە ئاگایە .

هە واڵی هاتوچـۆ و جریوە ی

چـۆلە کە کانیشـم لایە .

هی ئه‌ و ساوایه‌نه‌ ش جا رێ

له ‌ناو سکی دایـکـیان دایه‌ .

((8))

ئەی خەڵـکـینە

من وەک پاسە وانی زیـندانتان

به‌ د یارتانه ‌وه‌ به‌ نـدو به ‌سـراوم .

  من لە چـوار د یـواری کـۆشـکـدا،قە تیس ماوم .

من نە رۆژ د ە بینم بە باشی و نە گـوڵی ژاڵە

د ه‌ روونم ئاسایی نیه‌ و شـیرینـیم تاڵه‌

من لە و کاتە ی وەک مـنداڵێـک

هاتمە سـە رکـورسی د ە سەڵات .

راوێـژکاری تەخـت و کـۆشـک

بە کـڕنوشـە وە بـۆ لام هات .

کـۆڕی مەرایی و ئەمرکـە قـوربان !

لە د ە ورمـد ا جـمە ی د ە ها ت

یەکـێـکـیان خەریکی تە پـڵ و

ئە وی تر خەریکی زوڕنایە

هه‌ ندێـك بۆ نه‌عـل و پێـڵاو سـڕین

له‌ سـه‌ ره ‌و کـێبڕکێ د ایه‌‌

کە س نە ی وێرا لە رووی مـندا

باسی ووشە ی (( نەخێر ))  بکات .

وەزیرەکان هە موو وتـیان .بەڵێ قـوربان

باڵـوێزەکان هەمـوو،وتـیان ،بەڵی قـوربان .

وایان فێرکر‌دم که‌ من خۆم

وه‌ کـو خـود ا بێـتـه‌ به ‌رچاو

له‌ هه ‌یوانی کـۆشـکـه‌وه‌ د ه‌ مبـینی

میلله‌ت  وه‌ک گاگـه‌لێـکی داما و

ببـورن لێم ئەگـە ر بـووبم بە هـۆلاکـۆیە کی نوێ

که‌ د ه‌ بینن خه‌ڵـکی د ه‌کـوژم

له‌به‌ ر ئه ‌وه‌ نیه‌ کـه‌ فـێرم

 ئه ‌وه‌ بۆ پێـویستی ئێـوه ‌و  

بۆ ئه‌ وه ‌شـه‌ که‌ رابوێـرم .

************************

1  حەججاج کوری یوسفی سەقەفی له‌ میژوی ئیسلامدا یەکێك بووه‌ لەو فەرمانرەوا ئەمەویانەی ناسراوه‌ به‌ سه‌ربررین و کۆمه‌ڵکوژی ناو کۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌که‌ .

2  ( دراوی سه‌نگین : العملة الصعبة ،وه‌کوو دۆلارو ئیورو)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە