لە پەراوێزی ڕووداوەکانی نیشتماندا
Saturday, 05/06/2021, 22:59
داربڕین و تورک
چەند ڕۆژێکە تورک بەبێ ترس و بەهەوای شان دارەکانی ناوچەی بادینان دەبڕێتەوە و دەسەڵاتی هەرێم، نەک بێدەنگ بووە، تەنانەت پێی خۆشە کە خەڵکی حەماسی بەرز بۆتەوە، تەنیا بەرهەم ساڵح نەبێت، کە قسەیەکی بێبەرهەمی کرد و ووتی : ئەمە قابیلی قبوڵ نییە....
پێمەکەنن چونکە بەرهەم ڕاست دەکات... بەڵام چیکرد ئەو٦٠٠٠ حیمایەی خۆی نارد تا دارەکان ببڕنە ئەوانەی کە بڕیویانەتەوە ؟
بەپێچەوانەوە وەک کاکە ناسر حەفید دەڵێت :
"ئەوە داری خۆیانە، ئەو دارانەی تورکەکان دەیبڕنەوە، ئەو دارانەن کە ئۆردوگان لە پارتەکانی بڕیووە، هی خۆیانە"
هەر هەموومان چاوەڕوان بووین، پێشمەرگە ٥٩ساڵەکە قسەیەک بکات و بڵێت ئەگەر بەردەوام بن لەبڕینی دارەکان، ئەوا منیش هیچم پێنەکرێت چەک دادەنێم و تەسلیم دەبمەوە...کەچی هیچی نەوتوە و باوەڕیش ناکەین هیچ بڵێت : چونکە داری خۆیانە وەک کونسوڵی تورکان ووتی، گلەیی چی دەکەن ئێمە ئەو دارانەمان کڕیوە.
نقە لە کەسەوە نەهات نەپەرلەمانتار، نە سەرۆکی هەرێم نەحوکمەتە قەشمەرەکە، نە هێزی ٧٠ و ٨٠ و نە زێڕەڤان، نە حیمایەکان، لەپڕێکدا پیاوەکەی پردی سیرات ئەدهەم بارزانی لە بلەو بەرزان دەنگی هەڵبڕی و ڕایکردەوە باخەڵی مۆڵگا کۆنەکەی... ئەدهەم بارزانی ووتی : تورکیا داگیرکاری ناخۆشکردوە.. هەرکوێیەک داگیر دەکەن نایدەنەوە.. هەندێک خەڵک هێندە داماوە خەریکە بەرهەم ساڵح و ئەدهەم بارزانی مان لێدەکەنە فریادڕەس و پاڵەوانی ڕوداوەکان.
دەسەڵات لە نمایشی سیناریۆکانی بەردەوامە : لە مێدیا ئازادەکانەوە هەواڵی ئەوەیان بەگوی خەڵکدا دا، کە دادگای هەولێر بڕیاری گرتنی "ڕێبوار کەریم وەلی" دەرکردوە...
ڕێبوار ئەندامێکی کارای میتە حکومەتی هەرێم سی ساڵە حەدی نییە هەڵەی وا بکات ڕێبواری میت بگرێت، چونکە ئەمە جگە لە شانۆیەکی کۆمێدیا و پلانێکی تری دەزگای پاراستن و میت هیچی تر نییە.
خەڵکی ئێمە بیریان چۆتەوە کە ڕێبوارکەریم لە ڕووداو و دەزگای پڕۆپاگەندەی میت چۆن ووتی ئەمشەو نەخەوتووم چاوەڕوانی کەوتنی کۆبانیم دەکرد... بەڵام شەڕڤانەکان هاوکێشەکەیان گۆڕی و کۆبانی ئازادکرا و ڕێبوارو نمونەکانیان سەریان دای لەبەرد..
ئێستا خەڵکی باسی گرتنی میتیكی ترسنۆک دەکات و دەڵێن ئەها پارتەکان چۆن وەفایان نییە ؟
لە کاتێکدا ٣٠ساڵە فێرنەبوون، کە دەسەڵاتێکی نامۆ بە نیشتمان بناسن... دواجار ئەمڕۆ پێنج چەکداری جاش بەجلی سەربازی عێراقییەوە کوژران و وەزارەتی پێشمەرگە دەبوو ئەو چەکدارە ترسنۆکانە لەدژی تورک و سوپاچنگ بەخوێنەکەی مردنیان هەڵبژاردایە... کەچی دوایی دەرکەوت، کە ئەو چەکدارانە بە دەستی تورک کوژراون، کە چی قسەکەری حوکمەتە فاشلەکە جووتیار عادل دەڵێت:
گوتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهنراوێكدا ئاشكرای كردووه، له ئهنجامی دانانی كهمینێكی پارتی كرێكارانی كوردستان له دهڤهری ئامێدی، پێنج پێشمهرگه شههید و چهندیش بریندار بوون.
هەر دوابەدوای ئەم قسە پوچەی گوتەبێژی حوکمەتی هەرێم پەرلەمانتارێکی حوکمەتی عێراقی بە ناوی مەهدى تهقى،ئهندامى پهرلهمانى عێراق له لیژنهى ئاسایش و بهرگریى دەڵێت:
لهسهر گیانلهدهستدانى پێنج چەکدار له ههرێمى مهتینا بۆ ئاژانسى فهرمیى (بهغداد الیوم)ى راگهیاندووه که
"ئهو پێنج چەکدارە له ئهنجامى هێرشێکى ئاسمانى دهوڵهتى داگیرکهرى تورکیا گیانیان لهدهستداوه.
هەر ئەمڕۆ دوای ڕووداوەکە پەکەکە لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێن: ئەمڕۆ کاتژمێر 04:00ى بهیانی، هێزهکانى سهربه پهدهکه(پارتی)، له دوولاوه هێرشیان کرده سهر دۆڵێک لهنێوان گردى چارچلا و گردى جولهمێرگ، که خاڵێکى ستراتیژیى مهتینایه، بۆ ئهوهى ئهو هێرشه که ٥٠ زرێپۆش تێدا بهشداربوون، نهیهته ناو دۆڵهکهوه، هێزهکانمان به چهکى سووک تهقهى ئاسمانییان کرد، بهڵام ئهو هێزانه بێ گوێدانه هۆشدارییهکانمان، هێرشبهرانه بهرهو پێشهاتن.
دوای ئەم ڕووداوە تورکە فاشیەکان هاتنە سەرخەت و لە ڕێکەی کونسوڵی تورکە فاشیەکانەوە دەڵێت : تورک وعێراق یەک دوژمنی هاوبەشمان هەیە ئەویش پەکەکەیە.
قەشمەرێکی تری قسەکەری حوکمەتە فاشلەکەی عێراق بەناوی لیوا یەحیا رەسووڵ دەڵێت:
هەر دەستدرێژیكارێك بۆ سەر خوێنی عێراقییەكان سزای خۆی وەردەگرێ
لەناو ئەم گەڕەلاوژێیەدا جگە لە گەریلاکان هەرهەموویان خەڵکان و حوکمەتی خۆفرۆش و بەدڕەوشتن، لەکاتێکدا تورکی فاشی هێرشی کردووە و چەکداری کوشتوە. بەسەر گەریلاکاندا تاوانی تورکان پەردەپۆش دەکەن.
جاران کە مێژووی کوردم دەخوێندەوە پرسیارێکم لادروست دەبوو دەمووت: چۆنە خەڵکی ئەم هەموو خیانەت و بەدڕەوشتیەی شێخ و مەلاو ئاغا بەدڕەوشتەکانیان لە مێژوودی کوردا کردووە، کەچی بەدامێنیان هەڵیانگرتوە، کەچی ئێستا ئێمە لەناو مێژوویەکی ئاڵۆزتر و قێزەوەنتردا گوزەر دەکەین و هیچ ناڵێین و هیچ ناکەین...
سەرفرازی بۆ گەریلاکان... چ شانازیەکە گەریلاکان کوردن و منیش کورم...... چ شيرمەزاریەکە سەرانی باشور کوردن و منیش کوردم... ڕۆژێک دێت وەک قەزافی لە شەقامەکاندا دار لە عەورەتان ببڕن.. ئەو ڕۆژە زۆر نزیکە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست