کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیاوە ئاینییەکانی کورد و بێهەڵوێستییان بەرامبەر بە ڕووداوەکانی نیشتیمان

Saturday, 03/02/2018, 11:28


 بە پرسیارێکی سادە و باو بابەتەکەمان دەستپێدەکەین و دەپرسین، ئەگەر ڕابەرانی دین ژن بونایە ئایا وەک ئێستای مەلا پیاوەکان، لە ئاست ئەو دڕندەیەی تورکە ئیسلامییەکاندا بێدەنگ دەبوون ؟ 
ئەمە تەنها پرسیارێکە و هیچی تر، دەنا دەزانین کە ژن نابێت لە ئیسلامدا پێشنوێژی بکات و ووتاری دینی بدات و نەسیحەتی خەڵک بکات لەبەردەمی میرۆفۆنەکاندا خۆی وەک واعیزی خوا نمایش بکات.
 نیتچە لەخۆیەوە نەی ووتوە "کە کاتێک لەگەڵ پیاوێکی ئاینی تەوقەت کرد، پێویستە دەستەکانت بە سابوون بشۆیت".
کتێب شتێک دەڵێ و ژیان شتێکی تر، پیسی زۆربەی پیاوە ئاینییەکان، ئێمەی لە پیسیدا هێشتۆتەوە، وەک ئەوەی ئەمڕۆ دەیبینین، گەلێک خوێن لەبەری دەڕوات، مەلایەک دێت باسی بەهەشت دەکات و دەڵێ غوڵمان و کچەکانی بەهەشت هێندە نازدارن هیچ ئافرەتێک لەسەر زەوی جوانی ئەوانی نییە.بەڵام گەر بپرسین مامۆستا زەحمەت نەبێت دەتوانی جوگرافیای بەهەشتمان پێبڵێیت؟ وەکو هین لە قوڕدا دەچەقێت و وەڵامێکی عاقڵانەی پێ نییە، کە لە ئاستی عەقڵی پرسیارەکەرەدا بێت! بەڵکو ڕاستەوخۆ و لە خراپترین حاڵەتدا دەڵێت: تۆ کافری تۆ بڕوات بە قورعان و ئایەتەکان نییە؟
ئەمڕۆ نیشتمانی کورد لەبەردەم داگیرکارییدایە...لەبەردەم خوێن ڕشتندایە...دیارە بەدرێژایی ئەم سەد ساڵە هەروا بووە، لێ ئێستا لە ڕێگەی تەکنیک و سۆسیال مێدیاوە خێراتر هەواڵەکان بڵاودەبنەوە و شتێکی شاراوە نەماوە و ناشارێتەوە، چونکە هەموو تاکێک لەهەر تەمەنێکدا بێت موبایلێکی پێیە و دەتوانێت ڕووداوەکان تۆمار بکات بەئاسانی بڵاوبکرێتەوە.
 ئۆشۆ دەڵێت: "بەهەشت چاوچنۆکییە و دۆزەخ ترسە"، بۆیە مەلاکان گەر یەک تۆز واز لە خەیاڵپڵاوی بهێنن  ئەوا واز دەهێنن و نابنە مەلا، بەڵکو کارێکی تر دەکەن، چونکە ئەوەندە لە ژیان بگەن، کە خوا پێویستی بەم مەلایانە نییە و  ئەوەی دەیکەن و دەیڵێن! خوا پیویستی بەوە نییە کە ئێمەی مرۆڤ لێی بترسین بەڵکو دەبێت خۆشمان بوێت، سەمەرە لەوەدایە مەلاکان وەکو سیاسییە خوێڕییەکانی باشوور، خەڵکانی بێبەرهەمن لەناو کۆمەڵگادا بوونەتە مڵە، هەمیشە دەخۆن و کەسیش پێیان ناڵێت پێویستە کارێک بکەیت تا پێی بژیت.کاتێکیش قەومان دێت ئیتر لەهەر کوێ و لەهەر جێگەیەک بێت مەلاکان دەبنە ڕابەرو قسەکەر و ڕێنیشاندەر و چاندندنی ترس و بێهەڵوێستی و هێنانەوەی پاساوی توێکڵدار تا بازاڕیان نەکەوێتە بەردەم ترس و ژیانیان نەشێوێت.
 تاکو ئێستا مەلاکانی کوردستان لەبەر بێهەڵوێستی و چاونوقاندن لەو هەموو هێرشەی داگیرکەران هەڵوێستێکیان نەبوە بێدەنگ بوون یان لەمینبەرەکاندا لە پرسەکاندا لە کۆڕو کۆمەڵ و سەر شاشەی تێڤێکاندا ئامۆژگاری خەڵکیان کردوە، لەکاتێکدا خۆیان سەدان کەمایەسیان هەیە بەڵام نایبینن.
 ئێمە واز لەکەمایەسی و کەسایەتیان دەهێنین، بەڵام بۆچی مەلایەک دەیان هەینی لەمینبەردا بەرگری لەفەڵەستین و بورما و سیستانی دەکات بەڵام بە بەر چاوی خۆی تورک و فارس و عەرەب بەناوی ئەنفال و فەتح و چڵەزەیتون و جیهاد و سەلەفی برا و خوشکە ئێزیدی و ڕۆژئاڤای و باکور و شارەبان و کەرکوک ئەتک دەکەن.مەلاکان هیچ ناڵێن ؟
 من لەخەمی مەلاکان دەگەم ئەوان نایانەوێت، کە کورد لە ناو سیستەمی ڕۆژئاڤادا گەشە بکات، چونکە ژن و کچ لەوێ ڕابەرن و هەموو سیستەمی پەتریەکاتیان تێک شکاندوە، لایەنی کەم فرە ژنی و سوکایەتی بەژن و کچ راگیراوە و لەژێر ناوی شەرەف و ئابڕووچووندا ناهێڵن ژن بکوژرێن، هەروەکو مەلا کامەرانی، ئەو مەلا یاخییەی بەردەرکی سەرا لە ڕۆژەکانی ١٧ی شوبات، کاتێک بیستی لەڕۆژئاڤا دەستور دەنوسرێتەوە، ئەو مەلایە هاواری لێهەستاو و ووتی ئەمە دژی شەرعە، بەڵام ئێستا کاتێک تورک هێرش دەکات و منداڵ دەکوژێت مەلا کامەرانەکان هیچ ناڵێن و پێیان خۆشە و دەیانەوێت ئەو سیستەمە جێ نەگرێت کە بۆڕی فێمەنیزمی درۆیانەی ئوروپاش دەداتەوە.
 چ شەرمەزاریە گوێ لە مەلایەک بگری یان لەدوای مەلایەکەوە نوێژ بکەیت کە نیشمانی لا هیچ بێت و لە ڕووداوە دوژمن کارێکاندا بێدەنگ بێت و دڵی بۆ سەر کەوتنی دوژمن لێبدات.
بەرزکردنەوەی قورعان و کوشتنی کورد بەناوی ئیسلامەوە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە