کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە هەڤاڵ ئەبوبەکر تەنیا ئەوە دەڵێم: بە خوا ماستاوچییەکی سوکی رۆڵە!

Sunday, 07/01/2018, 3:39


نەوشیروان مستەفا "گۆڕ هەڵتەکێنە" کێن ئەوانەی خۆیان بە میراتگری خۆتت دەزان؟ ئەمە پێداهەڵدان نییە بە نەوشیرواندا، چونکە ئەم نمونانەی کە دوای ئەو هاتوون، هەموو دەسکە گوڵی نەوشیروان مستەفایە! ئەو چاک دەیزانی کێ لە ناو بزووتنەوکەیدا دەردەکات و کێ دەهێنێت و بەرەو پۆست و دەسەڵاتیان دەبات! قابیلە کەسێکی شەریف و کوردپەروەر و دڵسۆزی لە دوای خۆی جێ هێشتبێت، تا چاونەترسانە رەخنە بگرێت، بە تایبەتی کاتێک ئەو کەسە رەخنە لە خۆی بگرێت کە دەبینێت لە گردی زەرگەتە سەرکردە و رابەرەکەی نێژراوە!؟
گۆڕهەڵتەکێنە، قسەی جارانی نەوشیروان مستەفا بوو لە دەرەوە، کە گاڵتەی بە شیوعی و مارکسییە کوردەکان دەکرد دەیگوت لینین و مارکس گۆڕتان هەڵتەکێنن، کێ ئەمڕۆ نمایندە و رابەری ئێوەیە!.ئەمەش لەوەوە هات، لەکاتی شەڕی قەڕناکە و پشت ئاشاندا، یەکێتیییەکان بە مارکسیان دەوت "مارکس گۆڕ هەڵتەکێنە " شیوعیە تەحریفییەکان چیت لێدەکەن!؟.
 ئێستاش نەوشیروان مستەفا سەیری قوتابیەکانت بکە، لە نمونەی سروە عەبدولواحید  رێک بە دڵی هەمووتان قسە دەکات، بزانە چەند عێراقچییە، دەزانێت تۆ کە دەستوری هەمیشەییتان بۆ عێراق نووسییەوە و پاش 80 ساڵ بە زۆر کوردتان بە فەرمی کرد بە عێراییەکی عەیارە ٢٤ کە  ئیدی نەتوانێت بە ئاسانی لە عێراق جیابێتەوە! سروە وەکو عێراقییەک دەشڵێت: من بەسودفە بووم بەسیاسی، ئێ خۆ قابیلە ئێوە بە بێ سودفە بە دوای کەسی سیاسیی و دڵسۆزدا گەڕابن! سەیر بکە چوون بە سودفە ئەم ناسیاسییەتان دۆزیوتەوە،  بە سودفە کردتان بە سیاسیی، بە سودفە  شاسواری برایتان کرد بە دەوڵەمەند، بە سودفە بوو بە بازرگان، بە سودفە هەموو رۆژانێکی هەینی سەردانی دەکردن و  نانی نیوەڕۆی لەگەڵدا دەخواردن، بە سودفە سەفتە دۆلاری دەدا بە مستەفای سەید قادر، بە سودفە بوو بە خاوەنی چاڤیلاند و بە سودفە پێویستییان بە کەبابخانەکەی باوکیان نەما و دایاخست و  کەناڵی ئاسمانی کردووە!
من تێناگەم بۆ ئێوە بە سودفە کەسێک و گەنجێکی دڵسۆزتان نەدۆزییەوە و نەتانهێنایە ناو بزووتنەوەکەتان، لێ ئەوەی کە سودفە نەبوو  شاهۆ سەعید و دکتۆر زانا رەئوف بوو، کە زوو ناچارتان کرد واز بهێنن و دەرتان پەراند، چونکە ئەم دوانە بۆ مەسەلەکە دڵسۆزبوون! ئەوەتا ئەمڕۆش هەڤاڵ ئەبوبەکرتان کرد بە خاوەن پۆست، ئەو چەنەبازەی، کە  مەعدەنەکەی خۆی ئەمە بوو. تۆ زۆر بەپلان ئەم دەمو چاوە قەبیحانەت هێنایە ناو کایە سیاسییەکان تا کەسی جەوامێر نەیەن و بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی و ئەو سیستەمە کوردییە پڕ لە خوێڕیی و دزانە تێک بشکێنن.
" عەبدوڵڵا ڕەسوڵ " کە خۆی کردووە بە کۆسرەت رەسوڵ، گوێی لە فەرمایشتەکەی هەڤاڵ بوو، کە چۆن ماستاوی لێدەچۆڕیی، بۆیە بەقسەی کرد و لەم هاوینەدا چەند بەرمیل نەوتی کڕی، تا لە زستاندا چاوەڕوانی حکومەت نەکات و لە سەرمادا ڕەقیتە نەبێتەوە،  ئەمە بووە نمونەیەکی زیندوو بۆ پارێزگارە چەنەبازەکەی سلێمانی، بۆیە ئەمڕۆ لە پێش هەموو بەرپرسە سەرتاپا بۆیاخ و فایلدارەکان هەڤاڵ لە فڕۆکەخانە هەتکراوەکەی سلێمانی چاوەڕوانی عەبدوڵڵای کرد و بە ڕووە خۆشەکەی و فێلە دیارەکانی چەند ئایەتێکی لە قورئان خوێند، چوو لە بەردەم فڕۆکەکەدا و لە لای پێپلیکانەکان وەستا تا عەبدوڵڵا دابەزی.
لای هەڤاڵ ڕەوشت و هەڵوێست غایبە، ئەوەی غایب نییە سێبەرەکەیەتی کە دەمێکە لەبەر دیوانی پارێزگادا بە ترسەوە جێی هێشتووە دەڵێت: نەکا یەکێک دوای رۆیشتنم بۆ دەرەوە فرسەت بهێنێت و لەسەر کورسییەکەم دابنیشێت!
هەڤاڵ ئەبوبەکر دوێنێ لەگەڵ بەدئەخلاقترین و فاسید و شەڕواڵ پیش و خەڵککوژ و ئاغای دروستکراوی قەرەداخ "شێخ دلێر" دانیشتبوو، لەکاتێکدا مەحمودی مەلاعێزەت  لە کتێبی "کاروانی بێکۆتایی " پێمان دەڵێت، کە چۆن ئەم شێخ دلێرە لە کات و گەرمەی لە داردانی کورد لە ساڵی ١٩٨١خۆی و براکەی لە" ئەمنی عامە" بەبێ مەرج بە تەلەفۆنێکی سەدام ئازادکران!، بەڵام کورد قەد ناچێتەوە سەر ڕووداوەکان.
ئێستا هێواش هێواش قوتابخانەکەی کاکە نەوەش بەرهەمەکەی خۆیمان بۆ نمایش دەکات، کە لە نمونەکانی وەک سروە و هەڤاڵ سەریان تێداهەڵدەهێنن و لەو قوتابخانەکەی گۆڕاندا هەلدەجوقێن!
ئێمە هەڤاڵ  دەبینین، کە چۆن تا دوێنێ چەنەی دەدا و باسی نابەرابەری و گەندەڵیی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەکرد، کەچی ئەمڕۆ بە بەرچاوی زەقییەوە سامانی گشتی نەک بەهەدەر دەچێت، بەڵکو یاری پێدەکرێت، هەر ئەو فڕۆکە تایبەتەی عەبدوڵا و ئەو خەستەخانە تایبەتەی، کە لێی ماوەتەوە پێمان دەڵێت، نمونەکانی وەک هەڤاڵ چ خەڵکانێکی ساختەچی، درۆزن و هەزار ڕوو بوون!
عەبدوڵڵا رەسوڵ چەند مەترێک ریخۆڵەی بڕاوەتەوە، مرۆڤێکی ئاسایی نییە، تا بتوانێت ئاسایی رۆڵی بەرپرسیارێتی ببینێت! مرۆڤئاسا ناتوانێت کاری ئاودەستیش بکات! ئەو حاڵەت و دیاردەیەی ئەم بەرپرسە نەخۆشە، ئەوە دەڵێت، کوردینە ئەم کەمئەندامانە شایستەتانە سەرکردەتان بن، کە نە عەقڵی کار دەکات، نە زمانی بە جوانی هەلدەهێنێتەوە، وەکو منداڵ قخە و بڤە دەکات، نە گیان و ئەندامەکانیشی بە باشی کار دەکەن، تا کارتان بۆ بکەن! بەڵام لەبەر ئەوەی ئێوە خۆشتان هەموو شتێکتان قبوڵ کردووە، بۆیە خۆشتان میللەتێکی کەمئەندامن و لە کۆسرەت زیاتر شایستەی ئەوە نیین کەسانی دڵسۆز و لێهاتوو رابەراییتیان بکات، قابیلە ماندێلا و غاندیتان لەناو پارتەکاندا تیا دروست ببێت! ئێمە کۆسرەتمان بۆ داناون و لای نابەین تا ئەو رۆژەی وەکو جەلال تالەبانی گیان لەدەست دەدات، دەبێت لە پارە و سامانی وڵاتەکەی تێدا سەرف بکرێت، گەنجەکانیشتان بە دەرمانە ئێکسپایەرەکەی کۆسرەت، بە خۆراکی بەسەرچووی تورکی و کیمیاوی، بە مادەی هۆشبەر بۆتان نەخۆش دەخەین بەبێ ئەوەی بە خۆیان بزانن  لە پڕ جەڵتە لێیان دەدات و دەمرن، گەنجەکان با زوو بمرن و نەمێنن، بەڵام کۆسرەتتان بۆ دەهێڵینەوە، ناهێڵین کۆسرەت و سەرکردە و بەرپرسەکان دوور بکەونەوە. چاوتان لێیە چۆن هەڤاڵ ئەبوبەکریش دڵی خۆشە بە گەڕانەوەی! باوەشی پیدا دەکات، دەڵێت نەکات کاکە کۆسرەت پێی هەڵبخلیسکێت و بکەوێت، لێمان دوور بکەوێتەوە!؟
لەکۆتاییدا دەڵێم: لەکاتێکدا لە چەند ڕۆژی رابردوو خەڵکی لە شەقامەکان خەڵتانی خوێن دەکران ئەم هەڤاڵە لەگەڵ وەستا حەسەنی خەفیفە و لاهور تالەبانی پلانی سەرکوتکردنی خەڵکی شاریان دادەنا، زوو زووش هەڤاڵ ئەبوبەکر دەچووە گردەکە تا وێنەی نوێ لە سەر گۆڕی نەوشیروان بگرێ و بڵاوی بکاتەوە.ئەمڕۆش لە پێشوازی عەبدوڵڵا رەسوڵ (کۆسرەت) هەموو شتێکی دیکەی لەگەڵ پاشەکەوتی نەوتی هاوین وەکو پاشەڵی مەیموون بۆ خستینە ڕوو.
ئاخ سلێمانی تا کەی ئاوا سوکایەتیت پێدەکرێت و باجی ئەم هەموو ناپیاوانە دەدەیت؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە