نەفرەت لە هوشیار زێباری و ئەو کوردانەی، کە لە بەغداد پۆستیان هەیە
Saturday, 24/09/2016, 16:16
وشیار زێباری لەدایکبووی ٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٣، سیاسەتمەدارێکی فاشیل و قومارچییەکی سەرکەوتوو
لەدوای داگیرکردنی عێراق و ڕوخانی بەعس لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەوە، بەهۆی ئەوەی کە خاڵی مەسعود بارزانییە، ئەم زێباریە زیاتر دەرکەوت و هاتە ناو کایە سیاسێیەکانەوە. سەرەتا وەک وەزیری دەرەوەی عێراق دوودەورەو دواتیش کرایە وەزیری دارایی هەمان دەولەت کە ناوی عێراقە.
دیارە زێباری تاکە وەزیری کورد نەبووە لەبەغداد، بەڵام لێسەندنەوەی متمانە و ڕەوانە کردنەوەی بۆلای خوشکەزاکەی دوایی ئەوە زیاتر باسەکان کەوتە ناو مێدیا و شەقامی کوردی کە هەر خەریکی شتگەلێکن، پێموابێت کەهیچی لێسەوز نابێت.
تا ئیستا یەک کورد پرسیاری نەکردوە، داخۆ هوشیارو نموونەکانی لە بەغدادی تاواندا چیان بۆکورد کردووە؟ ئەم خرپن و کامێشە، کە رابردووشی فایلداریی و سیخوڕیی بووە، بە هۆی پۆستەکەیەوە کەوتۆتە دزیی و موشەخۆریی، هەروەها سەرجەمی ئەوانەی کە لە بەغداد پۆستیان هەیە، یان لە پەرلەمانی عێراقدا ئەندامن نازانم چ سودێکیان بۆدۆزی نەتەوەکەمان هەبووە ؟ ئەمانە لەوێ بن یان نەبن، متمانە پێکراوبن یان نا، متمانەیان لێوەرگیرابێتەوە یان درێژبکرێتەوە، تەنیا ئەوە دەگەیەنێت کە خزمەت بە ۆیان و بە دەسەڵاتی مەرکەزیی و حیزبەکانی خۆیان دەگەیەنن، نەک میللەتی کورد، ئەوانە بەڵان و دەبێت، نەک هەر متمانە بەڵکوسەری بەتاڵیان پانبکرێتەوە و لەدادگای گەلدا ڕیسوا بکرێن.
هەر لە تاڵەبانییەوە تا فواد مەعسوم و هەموو ئەو گەجەرو گوجەرانە کە لەوێن بە ئیسلامی، یەکێتی، گۆڕان و پارتیشەوە، وەک خۆفرۆشەکانی کاتی سەدامن لە نمونەی تەها محێدین مەعروف تا ئەم جانەوەرانە، کە بونەتە بەڵا بەسەر ئەم گەلەوە.
سەیری ئەم دوو مانگای مالوانانە بکەن، کە من ڕێزم بۆمانگا هەیە ئەوان هیچ نەبێت شیر، بەڵام ئەم خۆفرۆش و فایلدارو ترسنۆکانە، چ خێرێکیان بۆ کورد هەبووە؟ لەکاتێکدا هەزاران گەنجی کورد حیمایەی ئەم فایلدارو دزو فاسیدانەیە
هەموو ئەو پەرلەمانتار و وەزیر و گزیرانەی کە موچەوەردەگرن لەبەغداد و لەگەڵ هەر حیزب و بزوتنەوەیەکدا بن، هیچ نین جگە لەبەرژەوەندی خۆیان و تاقمە جەردەکەیان هیچیان بۆ کورد نەکردوەو هیچیشیان پێ ناکرێت، چونکە تاکو ئێستا نەمان بیستوە کەیسێک لەو هەموو تاوان و بێئەخلاقی و غەدرەی بەدرێژای مێژووی ووڵاتی عێراق کە لە کورد کراوە، ئەمانە دەستیان بۆ بردبێت و کردبێنتیانە بابەتێکی جدی. بەپێچەوانەوە بەبۆنەی ئەم خوێڕی و خۆفرۆشانەوە کوردستان تەعیریب دەکرێت و ئەوان بێدەنگن، لێشاوی هاتنی عەرەب و نیشتەجێبونیان لەشیمال و منداڵ بونی زۆر و زەوەندیان لە خەستەخانەکان، زەنگێکی خەتەر ناکە و سبەینێ باجێکی قورسی دەوێت، ئەوەتانێ بەس لە ڕۆژەکانی جەژندا ٤٠ عەرەب لەسلێمانی لەدایک بووە. سیاسیە دەبەنگەکانی کورد ١٨ساڵی تر ئەم عەرەبانە مافی دەنگدانیان دەبێت بەدڕەوشتە موچەخۆرەکانی بەغداد، ئەوسا چی دەبێت دێت و دەنگ بە تاڵەبانی و بارزانی و ئەولادەکانیان دەدات ؟
هوشیار زێباری دەربکرێت یان نا هیچ لە کێشەی ئێمە چارەسەر ناکات. من بەهیوام وایە ڕۆژێک بێت کورد ئاوا تێبگات هەرچی لە بەغداد دەستی بەرز کردۆتەوە و لەوێ موچە خۆربوە ناسنامەی کوردبونی لێوەربگیرێتەوە و لاشەی بۆگەنیان لەنیشتمان جێگەی نەبێتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست