بەڕێز کاکی وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق! تۆ چی لە دیمۆگرافیا دەزانی....؟
Monday, 14/12/2015, 11:19
هێندەی ژمارەی ئەوپارە ساختانەی مرۆڤ دروستیکردوون، مرۆڤی ساختەم بینیوە کە پارەدروستی کردوون "مەولانەی ڕۆمی"
د.دەرباز محەمەد، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنی خەنداندا، تیشکت دەخاتە سەر کۆمەڵێک ڕەهەند، کە هەست دەکەم هێدی، هێدی خیانەت کردن و خۆفرۆشی و نیشتمان هەراجکردن بۆتە کەڵچەری کۆمەڵێک خەڵکی نەزان و هەرزە و خۆپەرست و پارەپەرست و ئۆپۆرتۆنیست.دەرباز دەڵێ:" ئاوارەی عەرەب دیمۆگرافیای کوردستانی نەگۆڕیوە ".
نازانم ئەم کابرایەی کە وەک وەزیر هەڵتۆقیوە بێ ئەوەی ئێمە پێشتر ناسبێتمان، چۆن و جەند لەدیمۆگرافیا گەیشتووە؟ چۆن عەرەب لەم هەرێمە هەتکراوەدا دیمۆگرافیا ناگۆڕن، یان ئەم وەزیرە دەتەوێت لەڕێگەی ئەم قسەپوچانەتەوە خەڵک فریوبدات ؟ سەمەرە لەوەدایە ئەم بەناو سیاسییانە لەسەر کۆی پرسەکان هەریەکەیان قسەیەک دەکەن، بۆنمونە نێچیری کوڕی جوانەمەرگەکە لە دهۆک بە پێچەوانەوە لە واری مێدیا ووتی: هاتنی ئەم ئاوارە عەرەبانە دیمۆگرافیای هەرێمیان گۆڕێوە.
ئەوەی راستییشە ئەمەیە کە پرسێک نییە لەو پارچە خاکە ئەتک کراوەدا ووتارێکی یەکگرتووی لە سەر هیچ پرسێک هەبێت، هەر کەسە و هەر بەرپرسە بە ئارەزووی خۆی قسە دەردەپەڕێنێت، چونکە ئەوانەی سیاسەتدەکەن هەموویان وابەستەو خۆفرۆشی جێگەیەکن و بەپێی بەرژەوەندی خۆیان قسەدەکەن.
لەم چاوپێکەوتنەی خەنداندا د.دەرباز قسە لەسەر زۆر بابەت دەکات کە ئێمە تەنها لەسەر ئەم خاڵە قسە دەکەین و دەپرسین داخۆ ئەم عەرەبانە بەڕاستی بۆ ڕوویان لە باشورکردوە؟ بۆ نەچون بۆخواروی عێراق؟ یاخود ئایا بەڕاستی ئەمانە ڕۆژانێک دێت بگەڕێنەوە، وەک کاکی وەزیر ئاماژە بەگەڕانەوەیان دەدات لەساڵی ٢٠١٦دا چونکە دەیانەوێت کرمس لە شمال بکەن.
لەم چاو پێکەوتنەدا گلەیی لەپلانێکی پارتی دەکات کە ویستویانە لەپۆستەکەی دوری بخەنەوە، بەڵام برا عەرەبە چاوڕەشەکان بەهانایەوە چوون و ئەمیان لە عەرەبێک و پارتیەکی سەرتاپا بۆیاخکراو لاچاکتربوە.کورد دەڵێ:" گەر مەقاش هەبێت، خەڵک بۆدەستی خۆی بسوتێنێت؟" کوردێک هاتنی ئەم هەموو داعش و بەعسیە بە ترس و دڵەڕاوکێ نازانێت.
من نازانم ئەم کاکی وەزیرە خۆی هیلاک کردوە بچێتە قلیاسان و بەکرەجۆ و بەر مزگەوتی گەورەی سلێمانی و شەقڵاوە و گوندەکانی گەرمیان و دهۆک و هەڵەبجە و کەلار و دەربەندیخان.بەدڵنیایەوە دەڵێم نەخێر ئەو بەفڕۆکە دێتەوە سلێمانی و دەچیتە بەغداد و تورکیاو ئەوروپا.
پاشان ئایا کاکی وەزیر دەزانێت و ئاگای لەوەیە ڕۆژانە چەند منداڵی عەرەب لەهەرێمی کوردستاندا لە دایک دەبن؟ کە ئەوانە لە سبەینێدا هەڵگری ناسنامەی ئەو جێگایانەیان پێ دەدرێت کە لێی لە دایک بوون.بەعسییەکان بۆ تەعریب کردنی کەرکوک لەهەموو تکریت و عۆجە و فەلوجەدا خەستەخانەی منداڵ لە دایکبوونیان داخستبوو، لە کاتی منداڵبووندا ژنەکانیان دەناردە کەرکوک، کاتێک بەعس ملی شکاند چەندین هەزار عەرەب لەدایکبووی کەرکوک بۆ مامەڵەکردنی فەرمانداریی تا ئەمڕۆش ڕوو لە کەرکوک دەکەن و وەک عەرەبی ڕەسەن پێناسە دەکرێن، لە٥٠ساڵی مێژوودا دیمۆگرافیای کەرکوک نەک هەرگۆرا بەڵکو ژمارەی کورد کەمتر بۆتەوە لەوەی کە شارێکی کوردییە.با ئیتر هەر ناوی بنێن شاری برایەتی و پێکەوە ژیان.٥٠ ساڵی تر سلێمانی و هەولێر و دهۆکیش هەمان چارەنووسیان دەبێت.نازانم کاکی وەزیر ئاگای لەوهەموو ژن و ژنخوازیەیە کە دەکرێت لەگەڵ براعەرەبەکاندا کە ئەنفلیان کردووین، بۆیە کچانی کورد تا بێت قەیرەکانی لەهەڵچوندایە، داخۆ کاکی وەزیر ئاگای لەو قوتابخانە عەرەبانە هەیە، باخۆی هیلاک بکات ڕۆژێک بچێتە گەڕەکی عەقاری لە سلێمانی و ڕەوشتی ئەو قوتابیە عەرەبانە ببینێت بزانێ دیمۆگرافیاکەی کاکی وەزیر لەکوێ قسە کانیدا خۆی دەبینێتەوە.دەیان گەڕەک هەیە لەشارەکانی هەرێمدا لە شکڵی "عەفەج و سەید حاجی" دروستبوون و لای کاکی وەزیر و بەرپرسەکوردەکان لای ئەم بەرپرسە خوێڕیانەی کورد جێگای مەترسی نییە بۆ گۆڕینی دیمگرافیای کوردستان.ئەی کاکی وەزیر تۆ زەحمەتت کێشاوە بڕۆی ڕیزی ئەو دزداشە لەبەرانە ببینیت کە لەمزگەوتەکاندا نوێژ دەکەن.ئەی حالی باخچە ڕەنگ زەردەکانی شارەکان دەبینی چۆن لەبەر ژمارەی زۆری عەرەب خەڵکی گەڕەکەکان ناوێرن و نایانەوێت بڕۆنە ناو باخەکەیانەوە و تۆزێ هەوای پاک هەڵمژن.کۆمەڵێک خەڵک بەناوی ڕۆشبیرەوە هەرکاتێک باسی عەرەب و کێشە و گەڕانەوەیان دەکەیت لەخۆیانەوە ووڵاتانی سوئید و دانیمارک و ئەوروپا بەنمونە دەهێنەوە و باسی گەشەی بیری ڕاسیستم بۆ دەکەن، ئەو ناحاڵیانە نازانن کە لەو ووڵاتانەدا سیستەم هەیە، گەر هەموو دانیشتوانی هند و چین و پاکستان ڕوو لەئەوروپا بکات ناتوانن دیمۆگرافیای ئەو ووڵاتانە تێک بدەن، لێ ئێمە کە کورد خاوەنی هیچ نییە و وڵتێکی سەربەخۆ نییە بە پێچەوانەوە عێراق وەکو وڵاتێکی عەرەبی دەناسرێندرێت، خۆمان خاوەنی هیچ نین و پلانی هیچیشمان نییە لەو گەلەش ناچین ئەنفال کرابین؟ بۆیە لەماوەی چەند ساڵێکی تردا دەبینین ئەو عەرەبانە ناگەڕێنەوە بەڵکو ئەوانە وەک چۆن لەڕەمەزاندا لەشەقامی مەولەوی بەبەرچاوی ئاسایشە ئازاکانە نوێژی جەماعەتیان دەکرد، ئاواش هەموو ماڵ و سامانێکمان لێزەوت دەکەن و لە فەڵەستینێکان خراپترمان بەسەردێت.هەندێک خەڵکی تر دەڵێن هاتنی ئەم عەرەبانە لەم کاتەدا لەڕووی ئابورییەوە باش و بە سودە بۆ هەرێم.ڕاستی ئەم قسەیە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە لەدەمی کۆمەڵێک بەرپرسی نەفامەوە ئەم قسانە دەجونەوە، چونکە تەنها عەرەبەکان نییە کە دیمۆگرافیای ئەم نیشتمانەیان تێک داوە بەڵکو ئەو ڕەوە خەڵکانەیە کە لە زێدی خۆیان بەهەر بیانویەک بێت جێهێشتوە و ئەمڕۆ لەشارەکاندا بونەتە حاکم و بەرپرسی دەزگاکان و نایانەوێت بڕۆنەوە ملیان بشکێنن، چونکە ڕوویان لە شارەکان کردوە، پێیان خۆشە عەرەب بێن و ئەوانیش ئاسان کاریان بۆ دەکەن تا خۆیان لەناو ئەو چڵکاوەدا وون بکەن.ئەمڕۆ ڕەنگە ئەمانە تۆزێک سودمەند بن لەئابوری ئەم عەرەبانە، کە من وای نابینم، بەلام سەیر بکەن بەر دەمی سارەوانی سلێمانی و مزگەوتی گەورە پێمان دەڵێن کە ئەمانە نەک یارمەتی ئابوری نادەن بەڵکو کارو پیشەی خەڵکیشیان زەوت کردوە.
سەفیری ڕوسیا لەعێراق لەچاوپێکەوتنێکدا پرسیاریان لەبارەی بازرگانی تورک و ڕوس لێکرد کە مەزەنە دەکرێت بە سامانێکی، خەیاڵی لەوەڵامدا ووتی: "ڕاستە تورکیا سودمەند بووە بۆ ڕوسیا و بازرگانی زۆر داهاتی هێناوە، بەڵام ڕوسیا خوێنی هاوڵاتیەک ناگۆڕێتەوە بە هەموو سامانی دنیا " بەرپرسەکانی ئێمەش بەس خۆیان سودمەند بن چاوی نیشتمان و خەڵک دەردەهات.لەنمونەی مەسعود بارزانی و دەسەڵاتەکەی و ئەو کوردانەی پۆستیان هەیە لەبەغداد لە نمونەی ئەم وەزیرە نەفامەی کوردیش.گەر ساڵی ٢٠١٦ ئەم عەرەبانە نەگەڕێنەوە ئەوە مێژوو لەو قسە هەڵخڵەتێنەرەیت نەک خۆش نابێت دەبێ یەک بەیەکتان باجی ئەم تاوانە بدەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست