سەرۆک خەونێکی هەبوو، کە خەبەری بووەوە ئەو گۆڕانخوازەی بەشەق دەرکرد
Sunday, 08/11/2015, 21:46
بەر لە ماوەیەک بەرپرسی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی په‌رله‌مانی كوردستان بە ناوی مەجید ساڵح لە ووتارێکدا بەناونیشانی (سەرۆک خەونێکی هەیە) پروپاگەندەیەکی سەیری بۆ مەسعود بارزانی کردبوو، لەو وتارەیدا کە لە خەندان بڵاو کرایەوە، داوای کردبوو با خەڵکی واز لە کاک مەسعود بهێنێت، چونکە ئەو خەونێکی هەیە، خەونەکەشی دروستکردنی دەوڵەتی کوردییە. لەو وتارەیدا ئەم گۆڕانخوازە خەونەکەی کردبوو بە خەونی مارتن لۆسەر کینگی سەرکردەی رەش پێستەکانی ئەمەریکا. من ئەو دەم لە نووسینێکدا وەڵامێکم دایەوە. کلیکی نووسینەکەی مەجید ساڵح بکە، کە کوردستانپۆست وەک بەڵگەیەکی مێژوویی خستوویەتە ئەرشیفی کوردستانپۆستەوە:
نووسینەکەی مەجید ساڵح:
ئەم گۆڕانخوازەی گۆڕان، لەبەر ئەوەی لێدوانی کەم دەدات و قسە کەمتر دەکات، بۆیە لای زۆر کەس نەناسراوە، بەلام لە ژێر پەردەوە کار‌و شتی سەیر سەیر دەکات، هەڵبەت بێدەنگییەکەی رەنگە پەیوەندیی بە ترس و شەرمی هەڵدانەوەی مێژووی رابردووی هەبێت، کە لەسەردەمی بەعسدا چی بووە و چی کردووە، بەڵام وەک وتم ژێربەژیر هەندێک جار گەمەی سەیر سەیر دەکات، وەک گۆڕانخوازێک مانایەکی دیکەی داوە بە گۆڕان و گۆرانکاریی. ئەویش کەویکردنی گۆڕانخواز و دەستەمۆکردنیانە بۆ دەسەلات و بۆ پارتیی، هەرچەندە پارتیی بەو سوکییەی خۆیەوە ئەمڕۆ لە هەولێر ئەمیشی دەرکرد و رەوانەی سلێمانی کردەوە. (بڕوانە هەواڵەکەی سایتی لڤین) کە لە خوارەوە دەقی هەوالەکەم داناوە.
لە گردەکەی گۆڕان، شتی سەیر لەسەر ئەم کاک مەجید ساڵحە دەگێڕنەوە، یەکێک لەوانە ئەم شتە ناشیرینەیە:
پێش ئه‌وه‌ى نێوانی گۆران و پارتى تێك بچێت مەجید ساڵح پێشنيارێک دەخاتە بەردەم جه‌عفەر ئيمنيكى، كه چه‌ند كه‌سێك له نزيكه‌كانى نه‌وشيروان مسته‌فا بكاته راويژكارى مه‌سعود بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وشيروان و مه‌سعود بارزانى جارێکی دیکە له يه‌كتر نزيك ببنه‌وه، جه‌عفر ئيمنيكي ئەمەی زۆر پێ باش دەبێت، دەپرسێت: وه‌كو كێ بكرێته راوێژكار؟ مه‌جيد سالحيش دەڵێت وه‌كو عه‌دنان عوسمان.، ئیتر كه وه‌زعه‌كه تێكچوو، ئه‌و پێشنياره‌ى کاک مه‌جيد ساڵحیش سه‌رى نه‌گرت.
کاتێک پارتی لە دێگەڵە رێگا لە سەرۆکی پەرلەمان و ئەندام پەرلەمانەکانی گۆڕان دەگرێت، ناهێڵێت بچنەوە هەولێرئەم مەجید ساڵحە تا ئەمڕۆ لەهیچ لایەکەوە دەنگی نەبوو هەواڵی دەرکردنی ئەم بێهەڵوێستەمان نەبیست، بۆیە دیسان ئەو پرسیارە سەر هەڵدەدات، داخۆبۆ لە یەکەمین ڕۆژەوە مەجید ساڵح لەگەڵ هاوڕێکانییدا نەبووە و نەگەراوەتەوە، یان پارتیی لەگەڵ ئەوانی تردا دەرینەکردووە؟ تۆ بڵێی خەریکی ماستاوسارکردنەوە بووبێت و ویستبێتی لە پۆستەکەی دەرنەکرێت و هەوڵی دابێت خۆی لە پارتیی نزیک بکاتەوە ؟ یان چاوەڕوانی ئەوەی دەکرد کە کاک مەسعود لە خەونەکەی هەڵسێت و بۆی بگێڕێتەوە، تا لە خەویدا چی دیوە!
ئەوەی ئێمە ئەمڕۆ بەو هەواڵەدا تێگەیشتین ئەوە بوو، کە کاک مەسعود لە خەوەکەی خەبەری بوویەوە، بە شەق مەجید ساڵێ دەرکرد، پێی وت: ئەوە هێشتا تۆ لێرە ماویت!؟
پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رپرسی پێگه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان كه له‌سه‌ر پشكی گۆڕانه له‌كاره‌كه‌ی دورخستووه‌ته‌وه و ئه‌مڕۆش چه‌ند جارێك پێگه‌كه دارخراوه.
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه لڤین له سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو ده‌ستی كه‌وتون ئه‌مڕۆ به ڕه‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان (مه‌جید ساڵح) كه به‌رپرسی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی په‌رله‌مانی كوردستانی له‌كار دورخستووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كانی لڤین ئه‌مڕۆ چه‌ند جارێك ئه‌و پێگه‌یه كێشه‌ی بۆ دروستبووه و داخراوه، تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر لڤین چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی كرد به مه‌جید ساڵحه‌وه به‌ڵام ژماره‌ی داخرابوو.
جێی ئاماژه‌یه به‌هۆی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوانیان و له دوای له‌كاردورخستنه‌وه‌ی ستافی وه‌زرای گۆڕان و ڕێگه‌گرتن له سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ چونه ناو هه‌ولێر له ئێستا پێگه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت و په‌ڕه‌ی فه‌رمی په‌رله‌مانیش له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست