کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا لە سیمای بەناو ئەم پیاوە ماقولانەدا، هیچ مەعقولیەتێک دەبینیت!؟

Sunday, 08/11/2015, 15:58


"ولهیلم رایش" لە کتێبی گوێگرە پیاوی بچوک، بە هێتلەر قسەیەک دەڵێت کە لای ئێمەی کورد زمانەکەی بە بێ ئەدەبیی و جنێو پێناسە دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمە قسەی من نییە، دەینووسمەوە و لە زمانی ئەم فەیلەسوفەوە تێشدەگەم کە سەرکردەی خائین و کەسی دیکتاتۆر شایانی سوکایەتیی و جنێویشن، بۆ ئەوەی ئەوەندی دیکە لای خەڵکی سووک ببن، هەروەها ئەوەش بچەسپێت کە ئەم کەسە سوکانە نابێت بپەرسترێن.
ولهیلم رایش بە هێتلەر دەڵێت "تۆ تڕیت و کەچی پێت وایە بۆنی وەنەوشەت لێ دێت! "
ئەم قسەیە لە تۆی ئەو پەیامەدا هاتووە کە بۆ هێتلەری دەنێرێت و پێی دەڵێت : من دەمەوێت گرفتە دەرونییەکانت چارەسەر بکەم، کەچی تۆش بەدوای ئەوەوەیت ناوم لای خۆت تۆمار بکەیت و لە ناونیشانم دەپرسی. 
هەرچەندە مەسعود بارزانی ناتوانێت بگاتە تۆزی پێڵاوی هێتلەر، چونکە ئەو کەسایەتییەک بوو لەگەڵ ئەو هەموو کارە نامرۆڤایەتییەی بۆ مێژووی تۆمارکرد، بەڵام خیانەتی لە نەتەوەی ئەڵمان و خاکی ئەڵمان نەکرد! پۆتینی سەرۆکی روسیا، چونکە ژیان و سیاسەتی خۆی بۆ خزمەتی نەتەوەی روس و نیشتیمانەکەی تەرخان کردووە، رۆژ بە رۆژ لای گەلەکەی خۆشەویست دەبێت، ئەگەر هەڵەیەکیش بکات، کەس بە گومانەوە لێی ناڕوانێت، نیشتیمانەکەیان داوەتە دەست کەسێکی ئەمین، بەڵام مەسعود بارزانی چارەنووسی گەلی باشوری و نیشتیمانی داوەتە دەست گەورەترین دوژمن و داگیرکەری کورد و رۆژبەرۆژ، خیانەت لە دوای خیانەت تۆمار دەکات و شەرمیشی پێی نییە. ئەم پیاوە نەخۆشە، ڕۆژێک هانا بۆ واژۆ کۆکردنەوە دەبات دوو هەزار و پێنسەد بەناو نووسەر و شاعیر و روناکبیری خوێڕی کۆدەکاتەوە تا دەنگی پێبدەن، وا ئەمڕۆش بەناوی پیاو ماقولانی شاری سلێمانیی کۆمەڵێک پیاوی کونە بەعسی و موستەشار و ئەنفالچی بانگ دەکات، تا لەو سیناریۆیەدا کە لقی چوار بۆی داڕشتوون تکای لێبکەن، کە حیزبەکان رێک بخات و چارەسەری ئەو کێشانە بکەن کە ئەم پیاوە بچوکە دروستی کردوە.
لەم کەش و هەوا تاریکەی نیشتمانی پیا تێدەپەڕێت کۆمەڵێک خەڵک بەناوی شاری سلێمانی و ناوچەی گەرمیانەوە کۆبونەتەوە و بە پاسێکی کۆستەر چوونەتە حزوری پیاوێک کە لە سێبەری خۆشی گومانی هەیە. من لە دوو شت نەگەیشتم: یەکەم هەرچەندم کرد و کۆشام نەم توانی پیاوێکی مەعقولی شاری سلێمانی لەناو ئەوانەدا بدۆزمەوە! کە خەڵکی سلێمانی بەڕێزەو دەستی بۆ درێژ بکات، من کەسیان ناناسم و نەم ناسینەوە. دوهەم: ئەم گەرمیان و شارە چۆن یەکیان گرت و بڕیاریان دا بچنە لای پیاوە ئازاکە تا داوای لێبکەن ئەو بێدەنگی پێش تۆفانە ڕاگرێت؟
لە فەیسبوکدا کۆمەڵێک کەس ئەمانە دەناسن، کە زۆربەیان وەک لە سەرەوە باسم کردن، کۆنە موستەشار و ئەنفالچی و بەعسی بوون. هەڵبەت ئەمەش ریی تێدەچێت، چونکە مێش لە سەر پیسایی دەگیرسێتەوە!
جگە لەمە ئایا لەناو ئەم پیاوە مەعقولە نامەعقوەلانەدا ژنێکی تێدا نەبوو، وەک ئەوەی سلێمانی و گەرمیان ژنێک شایستەی ئەوە نەبێت بە مەعقولی لێکدانەوەی بۆ سیاسەت و کارەساتەکان هەبێت! ئەم مەعقولانەی شار مەعقولەکانی کاتی سەدام حسێنیان بیر هێنامەوە، ئەو ساڵانەی بەعسییەکان لەگەڵ ئێران شەڕیان بوو هەندێک پیاو مەعقولی ناشرینیان کۆکردەوە لە سلێمانی لەگەڵ پارێزگاری ئەوکاتی شاری سلێمانی "شێخ جەعفەر" چوونە لای سەدام، شێخ جەعفەر چەند ژن و منداڵیشی برد بۆ دیدەنی سەدام و لەوێ دوای دیدارو وێنە گرتن، دەستیشیان کردە هەڵپەرکێ و سەدامیان شادمان کرد. ئیستاش یەکێک لەم پیاوە ماقولانە ئازایەتی ئەوەی تێدا نییە بڵێت منیش لەو هەڵوێستە ناجوامێرانەدا بەشداربووم و بەزۆر یان بەخوایشت چوم؟
 من دەزانم ئەم ئەم پیاوە نامەقولانە ئەگەر یەک تۆزقاڵ بیریان بکردایەتەوە نەدەچونە لای ئەم پیاوە خائینە پۆخلە، ئەو مەسعودەی لە کوشتنی سەربازێکی تورکدا پرسە نامە دەنێرێت، بەلام بە بەرچاوی ئەگەر لەپێناو دادپەروەریی گەنجانی کوردستان ڕۆحیان بکێشرێت ئەم قسەیەک نەکات، لەهەمان کاتدا پلان دادەنێت کە ٦٩ بەعسی لەدەستی داعش رزگار بکات، بەڵام ناچێت ئەو پێشمەرگە و سەربازە کوردانە لە دەسستی چەقۆی ملی داعش رزگار بکات، یان لایەنی کەم داوای لێبوردن لە قوربانی دان و سەربڕینی کوڕی کوردان بکات، ئایا ئەم پیاوە ناپیاوە نامەعقولانە نابینن چۆن ئەم پیاوە خائینە ئەو پارتیانەی لەگەرمیان لە لقی چوار گەنجی کوریان شەهید کرد و لای خۆی داڵدەی داون و کردونی بەخزمەتکاری خۆی و گیانیان دەپارێزێت، کەچی پیاوە نامەعقولەکانیش دەچن تکای لێدەکەن کە لەحیزبەکان ببورێت؟.
گەر ئەم پیاوە نا مەعقولانە بەڕاستی خۆیان بە نمایندەی ناوجە و عەشرەتی خۆیان دەزانی، ئەوا دەبوو بە مەسعود بارزانیان بوتایە زەحمەت نەبێت تەشریفت بهێنە بۆ بەر دەرکی سەرا لە سلێمانی یان کەلار و کفری لەوێ خەمی خەڵک ببینە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە