ترس ڕێگە لەئەجەل ناگرێت، ٨٠% گەرمیان بووە بەعەرەب، قوربانێکانی گەرمیان خوێنیان بەفیڕۆ دەچێت. دەسەڵاتی کوردی خۆشی نازانێ خەریکی چێیە ؟ لەلایەک دەڵێ ئێمە کێشەمان لەگەڵ ڕژێمی بەغداداهەیە و لەلایەکی تر دەیان موچەخۆری بێهەڵوێست لەناو پەرلەمانی عێراقدا موچە وەردەگرن، جگە لە سەرەک کۆمار و ئەو وەزیرە ترسنۆکانەی کە لەسەر خوێن و قوربانی گەلێک خۆیان دەژێنن. دەسەڵاتی کوردی لەماوەی ئەم ٢٤ساڵەی حوکمیدا لەو بەشە کە نیوبەشی ووڵاتە، وەنیوەکەی تری داگیر کراوە سەرانی دۆڕاوی کورد ناویان ناوە ناوچە جێناکۆکەکان، خەریکن هەرچی خەونی نەزۆکی هەموو داگیرکەرەکانە بە بەعسییەکانیشەوە دەهێنەدی.
لەم ڕۆژانەدا سەیری کلیپتێکم کرد لەیوتوب کە مێزگردێک بوو لەسەر هاتنی عەرەب داخۆ ئەمانە پەنابەرن یان کۆچکەرن هەندێک خەڵکی بەڕاستی ترسنۆکم دی کە پەیامەکەیان ڕشتنی ژەهرێکی کوشندەبوو دەیان ڕێشت و وەک عەرەبێکی شۆڤێنی یان وەک خۆفرۆشی بۆ بێگانە قسەیان دەکرد. لەناویاندا "توانا" کە بەرنامەکەی بەڕێوە دەبرد دەیوت بڵاوبونەوەی بیری ڕاسیست خراپە و دەبێت بەری پێبگرین، لەگەڵ "محەمەد ڕەئوف" کە گوایە مامۆستای زانکۆیە، ئەم ترسنۆکە خۆشی نەی دەزانی چی دەڵێت؟ کێشەکە لێرەوە سەر هەڵدەدات، کۆمەڵێ نەخوێندەوار خۆیان کردۆتە دەم راستی ئەو دەسەڵاتە ترسنۆکەی کە هەموو بەهایەکیان دۆڕاندوە، ئەم کەسە بەناو لوبی ڕۆشبیرانە دێن قسە لەسەر هەموو کێشەیەک دەکەن وهیچیشی لێنازانن. بۆ نمونە لەو بەرنامەیەدا یان لەومێزگردەدا بەراوردی سوید و نیشتمانێکی داگیرکراو دەکەن دەڵێن سوید بەرخوردی مرۆڤدۆستانەیە بۆ پەناهەندەکان لەکاتێکدا عەرەب بەپلانێکی زۆر جەهەندەمی ڕوویان لەو هەرێمە کردوە. هەموو دەسەڵاتی کوردی غیرەتی ئەوەیان نییە بڵێن ئێمە ئەنفال کراوین هەڵەبجە ناسنامەمانە، هەربۆ خاتری قوربانییەکان عەرەب دەهێنینە نیشتمان ؟ ئەوەتانێ ئێستاش "هۆڵۆکۆست"هیچ ئەڵمانیەک بۆی نییە سەردانی بکات، چونکە هۆڵۆکۆست بووە بەناسنامەی ئیسرائیلییەکان، ئێستاشئەڵمانەکان قەرەبووی ئیسرائیلییەکان دەدەنەوە، کەچی ئێمە بکەرانی ئەنفال و هەڵەبجە لە باخەڵی ژن و کچەکانماندا دەخەوێنین.
بەر لەماوەیەک لە ڕێگەی چەند ووتارێکەوە لەسەر ئەو مەترسییە جدیە قسەم کردووە، بەڵام هەست دەکەم نووسین خەریکە دەبێتە بێمانای و خەڵکی ئێمە گوێ بەو پڕۆژە جەهەنەمییە نادەن کە داگیرکەران دایان ڕشتوە.
ئێمە ئەزمونی شاری کەرکوکمان هەیە و دەبوو ببوایەتە بنەمایەک بۆ ئەوەی ئاوا بەئاسانی ئەم هەموو عەرەبانەمان نەهێنایەتە ناو گەڕەکەکانەوە وئاوا ڕێگە پیشاندەریان نەبوینایە و ماڵو حاڵمان نەخستنایەتە بەر دەست، چونکە ئەم ژمارە زۆرە بەڕاستی دیمۆگرافیای نیشتمانمان دەگۆڕێت و وەگۆڕاوە و هەموومان دەیبینین.
کاتێک کوردێکی باکور لە پرسگایەک دەبینن ئاسایشەکان لێی دەپرسن تۆ خەڵکی تورکیای، من خۆم لە پرسگەی تاسڵوجە دوکان دیومە بەکوردێکی ڕۆژهەڵاتیان ووتوە ئێرانی دابەزە. لەکاتێکدا عەرەبێکی ئەنفالچی و بەعسی و شۆڤێنی و داعشی ئیسلامی بەڕێزەوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.
گۆلدا مایەر بۆمان دەگێڕێتەوە کە لەساڵی ١٩٠١وە فندی "سندوقی" نەتەوەی جولەکەکان لەلایەن زایۆنیزمەکانەوە دامەزرابوو، سندوقەکەش بەتایبەت تەرخانکرابوو بۆ مەبەستی کڕین و پەرەپێدانی زەوی لەفەڵەستین، کە سەرتاپا بەناوی خەڵکی جوەوە بکڕێت.
ئێمەی کورد دەمی هەرکامێکمان دەکەیتەوە باسی قارەمانێتی جولەکەکان دەکەین و دەڵێین لەناو ئەو هەموو عەرەبە دوژمنەدا چۆن نیشتمانیان دروستکردوە؟ چۆن بەرگری لەگیانی جویەک دەکەن؟ لایان گرنگ نییە هەموو سوپای ئیسرائیل بخەنە شەڕەوە بۆ پاراستنی گیانی جولەکەیەک، بەڵام ئێمەی کورد هێندە عاشقی پارەین هەموو عەرەب کە داگیریان کردووین باوەڕمان پێناهێنن ئەنفالیان کردووین کیمیاویان بەسەردا کردووین بۆخاتری ئەوەی خانوەکانمان چۆڵ نەبێت و کرێمان بدەنێ دەچین دەبینە کەفیلیان دەیان هێنین ژنیان دەدەینێ مامەحەمەی دنیایان بۆ دەکەین بەس ئەوان ڕازی بن.
ئەو مامۆستا زانکۆ ترسنۆک و کۆنە بەعسی یە دەیووت ئەمانە ئابوریمان بەرز دەکەنەوە بابێن بازاڕ گەرم دەکەن. لەکاتێکدا ئێستا کرێکار و دەستگێڕ و نانەواو جلشۆر و خەستەخانەکان پڕ بووە لەعەرەب و کرێکارانی کوردیش بێکار دەسوڕێنەوە. ئەمە مامۆستا محەمەد ڕەئوفە کە لەزانکۆ وانەی ڕەوشت دەڵێتەوە دەبێت قوتابیەک ئەمە مامۆستای بێت، نیشتمان لای چی بێت؟
عەرەبەکان وەک شەریکەی لۆکس منداڵیان دەبێت، دینی ئئیسلام ڕێگەی پێداون، کە کۆرپە نەکوژن حەرامە، بەڵام خۆیان بتەقێنەوەو خەڵک بکوژن جیهادە و لەگەڵ پێغەمبەر نانی نیوەڕۆ دەخۆن.
داهاتوویەکی زۆر ترسناک ڕووی لەو هەرێمەداگیرکراوەمان کردوە، سیاسییە هیچ نەزانەکان، نووسەرە بەدڕەوشتە نەفامەکا، خەریکی مەسعودی دۆستی تورک و داعشن کە بیکەنەوە بۆ سەرۆکی. خۆیان. بەردەوام لەکۆبونەوەدان وسەرگەرمی ئەوەن ڕێگەیەک بدۆزنەوە کۆڵانێکی دەرنەچوی وەک ئەوانەی قەزازەکان بۆ ئەوەی مەسعود بکەنەوە بە ڕابەری خۆیان. ئیتر ووڵات لەهەر قەیرانێکدا بێت لای ئەوان هیچ نییە چونکە کە قەوما ئەوان دەردەچن، ئەوەتانێ بەردەوام دەوڵەمەندە هەڵتۆقیوەکان سامانەکانیان دەبەنە دەرەوەی ووڵات و چاوی خەڵکیش دەردەهات، ئاخر هێنانی ئەم هەموو عەرەبە بێمەڵامەت نییە!
ئێمەش چاو لەئیسرائیلێکان دەکەین ئەوە نییە لەهەموو مزگەوتێکدا سندوقێکمان داناوە و لێمان نوسیوە"خێر بۆمزگەوت" لەکاتێکدا هەمان مزگەوت موچە خۆری وەزارەتێکی مشەخۆرە بەناوی ئەوقافەوە و سەلەفی و تیرۆریستی جیهادی بەرهەم دێنێ، بۆیە عەرەبەکانیش ئاسودانە لەنوێژی جەماعیدا بەخۆیان و دزداشەشۆڕەکانیانەوە لە ڕیزی نوێژ کەراندا دەبینرێت.
هیچ خێزانێکی عەرەب نییە ژمارەیان ٧ بۆ ٨ کەس نەبێت لەکاتێکدا کورد کەمترین ژمارەی هەیە و ئەوان لەهەموو شوێنێکن واتە بەتەواوی شارەکاندا بڵاو بونەتەوە، بۆ نمونە ژمارەی عەرەب لەدهۆک لەکورد زۆرترە. لەشارەکانی وەک سلێمانی و هەولێریش ٣٠% پێک دەهێنن لەکاتێکدا لەزەمانی دەسەڵاتی بەعسدا هەموو عەرەب لەو شارانەدا بەدەگمەن گەیشتە چەند سەد کەسێک. لێرەوە پرسیارێک سەر هەڵدەدات داخۆ ئەمانە بۆ ڕوو لە وولاتانی تر ناکەن ؟ داخۆ بەنیازی گەڕانەوەن؟ بۆ جێگەی خۆیان، بەبڕوای من، نا، ئەمانە نەک ناگەڕێنەوە بەڵکو سبەینێ دەبنە گەورەترین کێشە و دەبێت شەڕی ئەم دراوسێ عەرەبانە بکەین.
چارە چی یە ئێمە باواز لەدەسەڵات بێنین، خۆمان چیمان پێدەکرێت؟
بەڵێ جەوهەری پرسیارەکە لێرەوەیە، لەو کوردە خائین تر نییە کەدەبێتە کەفیلی ئەم عەرەبانە کە هیچ شتێک ئێمە بەوانەوە نابەستێتەوە، پاشان لەو خاوەن ماڵ و خانوە بێڕەوشتر نییە کە خانو دەدات بەعەرەبێک بەخاتری ئەوەی پارەی زیاتر دەدەن، دەبێت ئەوانە بوەستێنین دەنا سبەینێ منداڵەکانی خاوەن موڵکەکان نەفرەت لە باوک و دایکیان دەکەن کە چەندە خائین بوون بەرامبەر کێشەیەکی زۆر هەستیار.
ڕێخراوی ڕزگاری فەلەستین لەدوایدا زانیان چیان دۆڕاندوە بۆیە بڕیاریان دا هەر فەڵەستینیەک موڵک و ماڵ بەئیسرائلی بفرۆشێت لەناوی دەبەن و ناسنامەی فەڵەستیبونیشی لێدەسەندنەوە. من باوەڕم نییە سیاسییەکان و حیزبە کلاستیکییەکانی کورد هێندە ئازایەتیان تێدا بێت بۆیە چاوەڕوانی ئەوەیان لێناکرێت، چونکە خۆیان بەشێکن لە پڕۆژەی ئەو خیانەتە نیشتمانییە، بەڵام گەنجانی وریا بەڕێوەیە کە هەموو ئەو نوسینگەیانەی خانو بەرە بخەنەژێر چاودێری چڕەوە بۆ وەستانی ئەو خۆفرۆشییە. موختارەکانیش لەژێر جاودێریدا دانرێن تا ڕێگە لەو کۆچە ناڕەوایە بگرن کە ڕووی لەنیشتمان کردوە هەموومان سەرنشینی بەلەمێکی گەورەداین لەکوێ وەکونی تێبوو هەموومان دەخنکێین " ئەو نوسەرو لوبەی خۆیان ناوناوە ڕۆشبیرو قەڵەمێکی زڕیان هەڵگرتوە واز لەو قسە بریقەدارانە بێنن، کورد ڕاسیست نییەو میللەتێکی تێک شکاوە بەڵایەکی تری بۆ مەخوڵقێن بێدەنگیتان شەریفانەترە لەوەی بڵێن ئێمە نامانەوێت ووڵاتێکی ئەپارتایتی دروست بێت.
گەنجانی وڵاتەکەم، پێش ئەوەی ناڕەزایی دەرببڕیت و لە دیوارەکان ئەو دروشمە بنووسیت...
هەڵوێستتان بەرامبەر بەو خاوەن ماڵانە هەبێت کە خانوو دەدەن بە کرێ بە عەرەبێک و کوردەکە دەکەنە دەرێ چونکە پارەی کەمتر دەدات.
گەنجانی وڵاتەکەم هەڵوێستتان بەرامبەر بەو نووسینگانە هەبێت، کە خانوو بۆ عەرەبێک پەیدا دەکەن.
بەرامبەر بەو فەرمانبەرانە هەبێت لە تاپۆ کە خانو لەسەر عەرەبێک تاپۆ دەکەن...
بەرامبەر بەو موختارە خوێڕیانە هەبێت کە جێگایان دەکەنەوە.
گەنجانی وڵاتەکەم.. هەڵویستتان بەرامبەر بەو ناپیاوانە هەبێت کە بۆ دوو سەد دۆلارێک دەبنە کەفیلی عەرەبێک.
لە کۆتاییدا هەموو هەڵوێستان بەرامبەر بە نمونەی ئەو نووسەر و مامۆستایانە هەبێت لە نمونەی محەمەد رەئوفی ناپاک، ئینجا ئەو سیاسییە خائینانەی، کە وڵاتمان دەفرۆشن، بە سزای دادگای گەلیان بگەیەنن، دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەڕێوەیە ئەو رێکخراوەیەی کە ئێوە تێیدا کۆدەبنەوە و سەری ئەم هەموو ناپاکانە پان دەکەنەوە... بیر لە یەکگرتن بکەنەوە و وڵاتیان بۆ جێ مەهێڵن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست