ئەگەر حیزبی دیمکرات شەرم لەخۆی ناکات با شەرم لەمێژووەکەی بکات
Sunday, 24/05/2015, 23:42
تکایە لە پێشدا تەماشای ئەو ڤیدیۆیە بکە
+++++++++++++++++++
چەند ڕۆژێکە کۆمەڵێک موچەخۆر و جاشی بنەماڵەی مەلامستەفا خۆیان کردۆتە نمایندەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ووڵات و دەیانەوێت شەڕ بە پارتی کرێکارانی کوردستان بفرۆشن.
لەکاتێکدا ئەم دیمکراتانە ماوەی ٢٤ساڵە وەک مریشکی کڕکەوتوو لەباشوری ووڵات موچە وەردەگرن و تفەنگە ئاوێکانی خۆیان لەبن بالیفی خۆیان ناوە، ئەمڕۆ کورد لەبەشێکی گەورەی نیشتمان خەریکە شتێک سەوز دەکات، ئەم جانەوەرانە خۆیان گەیاندۆتە ناوچەی "کێلەشێن" و شەڕ بەفیتی مەسعود بارزانی و ئەردۆغانی ئاغایان بە پەکەکە دەفرۆشن.
حیزبی دیمکرات چونکە خاوەنی خۆیان نین و هەریەکەیان لە ئاوازێک دەخوێنن ئەوەتانێ بیریان چۆتەوە کە بە فیتی مەسعود بارزانی لە ساڵێ ١٩٨٧دا بوون بە دووبەشەوە، ڕۆژێک دێتەوە یادم کە لە گوێزێ هەردوو دیمکراتەکە لێیان بوو بەشەڕ پاسدارەکان سەیریان دەکردن و لە خۆشیاندا دەترەقینەوە. ئەودەم پێشمەرگەکانی یەکێتی کەوتە بەینیانەوە. ڕۆژێک ئێمە چەند پێشمەرگەیەکی یەکێتی بوین لەشاری شنۆوە دەمان ویست بچین بۆ گوندی ئەڵوەتان بەرپرسێکیشمان لەگەڵ بوو نامەوێت ناوی کەس بێنم. مەفرەزەیەکی حیزبی دیمکرات هاتنە سەر ڕێگەمان، پاش نیوەڕۆیەکی درەنگ بوو لە دەرەوەی خانێ، من لەچاڵایەکدا لەدواوە دانیشتبووم هەموومان چەکمان پێبوو بەخێرایی دابەزیم ئەوان پێشمەرگەیەکیان لەگەڵدابوو بەکامێرایەکی ڤیدیۆ وێنەی دەگرت من بەخێرایی ووتم ئێمە یەکێتین، بەرپرسەکەیان بەڕێزەوە ووتی مادام یەکێتین هەموو پاسداری کۆماری ئیسلامیتان لەگەڵدا بێت بەخێربچن.
داوای لێکردین کە زوودەربچین کە بەرەو هەورازەکە ڕۆیشت کاکی شوفێر جاشی ماڵی مەلامستەفا بوو دەیویست لا بدات بەپاسدارەکان بڵێت کە دیمکرات لەو دۆڵەیە، ئێمە نەمان هێشت لە تاوداو لەترسا زمانی سۆرانی بیر چووبەیەوە و هاوڕێیەکمان لەپێشەوە دانیشتبوو چەند چەپۆکێکی تێسرەوان، نەیهێشت ئەوخیانەتە بخاتە سەر خەرمانی خیانەتەکانی تری پارتی و بنەماڵەی پارتی.
کاتێک قاسملو شەهیدکرا ئێمە زۆر نیگەران بووین، بۆیە من یەکێکی بەرپرسیانم دەناسی لەشاری شنۆ، لەودیوو هەندێک کارم بۆکردبوون پێم ووت باشترین شتێک ک ەئێوە بیکەن بۆ گیانی قاسملو تۆلەسەندنەوەیەتی.
ئەو بەڕێزە ئەگەر ئێستا مابێت دەزانێت و پێی ووتم حیزبی دیمکرات تەواو بوو بەفیتی تاڵەبانی و بارزانی و منیش وازم هێناوە و نامەوێت دوای ئەو هەمووساڵە ئیتر لەوە زیاتر خۆم هەڵخلەتێنم.
لە دوای قاسملۆوە گەرچی قسەمان زۆرە لەسەر خودی قاسملۆ شتێک نەماوە ناوی حیزبی دیمکرات بێت، تەنها کۆمەڵێک کەسن بازرگانی دەکەن بەگیانی ئەو مێژووە و بەگیانی هەموو ئەو قوربانییانەوە، باشە ئەوەش باسبکەم کە ڕۆژێک لە گەورەدێ قاسملۆش لەوێ بوو نیوەڕۆیەک بوو من پرسیارم لەبارەی هێمنی مۆکریانی لە د. قاسملۆ کرد هێندە ناشرین بەو پیاوە قسەی لەسەر ئەو شاعیرە کرد و پێیدا هاتەخوارەوە من لەجێی خۆم تەریق بوومەوە. ئێمە دەزانین سەرانی دیمکرات چۆن ملی نەیارەکانیان شکاندوە لەنمونەی مەلای عولەما و کەسانی تریش، بەڵام ئەوە هەڵدەگرین بۆ لێپرسینەوەی مێژوو.
ئەمڕۆ کۆمەڵێک کەسی چڵکاوخۆر بەفیتی بنەماڵەی مەلامستەفا، کە عەبدوڵای حەسەن زادە دێت لە ڕوداو ئۆغڵو درۆی بەدەمەوە دەکات و دەڵێ مەلا مستەفا لە مەجلیس ووتی من دەمویست ئۆتۆنۆمی بۆ هەرچوار پارچەکە مسۆگەر بکەم، کەچی لەئاشبەتاڵەکەدا نەیوێرا داوای لێبوردن لە گەلەکەی بکات.
ئەمڕۆ دوای ٢٤ساڵ لە بێدەنگی و ژیان لە باشور و پارە وەرگرتن لەتاڵەبانی و بارزانی ئەوەتانێ دەیان مەلەفمان لایە کە چۆن ئیتڵاعاتی ئێران تۆڕی لەناو ئەم بە ناو ئۆپۆسیسیۆنە چاندوە و چۆن کاریان بۆ دەکەن. پاشان دەزگای زانیاری بەسەرکردایەتی "عومەر فەتاح" لەڕێگەی ئیتڵاعاتەوە چەندین کەسیان لە دیمکرات شەهیدکرد و سەریان لە تەلیس دەنان بۆ کۆماری ئیسللامیان بردەوە وەک سڵێمانی موعینی و سەدان تێکۆشەری تر. ئەودەم ئێستاشی لەگەڵ بێت دیمکرات نەیان وێرا پرۆتێستێک بکەن و گیانی هاوڕێ و هاوخەباتەکانیان شادبکەن و تۆڵەیان بکەنەوە، بەڵام سەراڕای ئەو هەموو سوکایەتییەی پێان کراوە ئێستا لەڕێگەی مەسعود بارزانییەوە دێن شەڕ بە پارتی کرێکاران دەفرۆشن. با چەند کەسێکی نەخوێندەوارو هیچ تێنەگەیشتن لەسیاسەت گوێ بەو هەموو پڕوپاگەندەیەی دەزگا بەدناوەکەی ڕوداو ئۆغڵو نەدەن و لەماڵەکانیاندا بایکۆتی ئەو خۆفرۆشانە بکەن، چونکە ئەگەر حیزبی دیمکرات لەهەڵوێست پیشان دەدات فەرموون بۆ ڕێپێوانەکەی مهاباد و ئەو هەموو لە داردراوانە قسەیەک بکەن، ئەمڕۆ هەرشەڕێک بە پارتی کرێکاران بفرۆشرێت ئەوە مێژوو لەهیچ کەس خۆش نابێت و دەبێت باجی ئەوهەڵەیە بدات. کۆمەڵێک خەڵکی ترسنۆک و ماستاو چی لە هەولێرو کۆیە دانیشتون خۆیان کردۆتە نمایندەی خەڵکی ڕۆژهەڵات لەکاتێکدا ئەوکەسانە تەنها لە سەرمێژوو دەژین وخۆشیان دەزانن چۆن دابڕاون لەهەموو کۆمەڵگای کوردی ڕۆژهەڵات.
کەسمان نامانەوێت شەڕی براکان دەستپێبکاتەوە بەڵام تا بنەماڵەی مەلامستەفا بمێنن هیچ بەشێک لەنیشتمان ئاسودەی بەخۆیەوە نابینێت.
"تۆ ئەوهەموو ماوە زۆرەی بەشکاندنی من سەرفت کرد، دەتوانی خۆتی پێدروست بکەیت " ئەمە قسەی فروغ فروخزادەیە و ڕێک دەڵێی بە سەر سەرانی پاکوتەمیزی حیزبی دیمکراتدا دەیڵێت، ئەوان ٢٤ساڵە سەرانی ئەم حیزبە لە ئەوروپاو سلێمانی و هەولێر و دوبەی و ئوردن و بەغداد دەسوڕێنەوە کەچی پیاوێکی قۆشمەیان دەیوت پەکە دروست نەببوو من پێشمەرگەم. هەمان قسەی مەسعودی دەکرد کە ووتی ٥٠ساڵە من پێشمەرگەم. من لام سەیرە هەرچی وێنەیەکی بە تفەنگەوە گرت دەڵێ لەو شاخ و هەردە منیش تێیدابووم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست