کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزان و ڕەچەڵەکی بارزانیان

Monday, 09/07/2012, 12:00


مامخان شێروانی: لەکتێبێکدا لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی و مێژووی لەسەر بارزانێکان کردوەو لەکتێبێکی ١٧٣ لاپەڕیدا، دوای خوێندنەوەی کتێبەکە کەماوەیەکی زۆرە لەسەرەدام بۆ ئەوەی وەری گرم بی خوێنمەوە بەڕاستی توشی ڕاوەستان و تێڕامانی کردم کە بوە پرسیارێکی زۆر جدی لام و لەخۆم پرسی داخۆ گەلەکەم دەزانێت چارەنووسی داوەتە دەست چ بەشەرێک تا ببێتە سەر قافڵەی کاروانی ئازادیی؟
بەڕاستی بەڕێز :مامخان کارێکی هێندە جوامێرانەی کردوە کەشایستەی ئەوەیە ئەم کتێبە لەبێدەنگی و تاریکیدا نەمێنێتەوە و هەموو کوردێک بیخوێنێتەوە، ئەوەی وای لەمن کرد کە لە سەری بنووسم ئەو بێدەنگی یەبوو کەلەسەر ئەم کتێبە کراوە.
لێرەدا بۆمان دەر دەکەوێت کە مەلامستەفا، ئەو پیاوە ڕۆحی یە نی یە کە بنەماڵەی بارزانی نمایشی دەکەن و ئەو کەسە نییە وێنەکەی لەناو پەرلەماندا فەرز کراوە، بەڵکو ئەو مرۆڤەیە کە ئیستاشی لەگەڵ بێت دەبێ لەبەردەم دادگای گەڵدا ئیسقانەکانی دادگایی بکرێت.
ڕەنگە ئەمە بۆ زۆر لەدەروێش و موشەخۆرەکان کە سودمەندن لەو دەسەڵاتەوە ئەو بنەماڵەیە، کتێبێک بێت کە بزانن دروستکراوی دەستی دوژمنانە . بەڵام کتێبێکە کە زۆر بەسادەیی و زۆر بەئاگایی و خەمەوە نوسراوە و دەبێت ئێمە وەک تاکی کورد زۆر بەوردی لەم مێژووە بڕوانین و مامەڵەی جدی لەگەڵ بکەین و بزانین کە ئەم بنەماڵەیە چۆن گەلێکیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار هێناوە، بنەماڵەیەکی نەخوێندەوارو ترسنۆک کەچی ئاوا لەیاریکردندا توانیویانە گەلێک و چارەنوسەکەی بەرەو هەڵدێر بەرن . هەرکەسێک لەناو خۆشیاندا بەربەست بووبێت ئەوە ئەوان بێ سێ و دووکردن لەناویان بردوە . هێندە چیرۆکی ترسناکی تێدایە مرۆڤ لەبەردەم کۆمەڵی پرسیاردا ڕادەگرێت و دەڵێ بەڕاستی ئێمە گەلێکین کە نەک هەر خوێندنەوەمان بۆ مێژوومان نییە، بەڵکو ئێمە خۆشمان نازانین چی دەکەین و چۆن دەژین و چۆن خەباتمان کردوە؟
مەلامستەفا سێ جاران چۆتە شەڕەوە دووجار بریندار بووە جارێک بە تۆب و جارێکیش بەسوکی لاقی بریندار بووە، جاری سێ هەمیش کە چۆتە شيڕەوە گوندی بەرزانی گرتوەو لەشێخ عوسمانی ئامۆزای سەندۆتەوە. ئەمە ئەو پاڵەوانە ئەفسانەیەکە دەیکەنە سەرۆکی ڕۆحی. مەلامستەفا کاتێک دەنێرێتە سلێمانی ئیتر لێرەوە حیزبی هیوا دەیکەنە ئەو پاڵەوانە کە هەندێک وردە بۆرجوازی ترسنۆک بوون و دەستکردی ئینگلزەکان بوون بۆ هەڕەشەکردن لە تورکان بەفیتی ئینگلیزەکان لە شەڕی دوهەمی جیهاندا کورد بەکار دەهێنن دژ بە تورکان، دوایش کە زانرا تورکان لەگەڵ بەرەی ئەڵمانەکان تەکێوە و پشتگیریی لەگەڵیان نەما کوردیان لەمەیدانەکەدا بەجێ هێشت و مەلامستەفا وەک لەم کتێبەدا زۆر بەجوانی ڕوونی دەکاتەوە کەسێکی نەخوێندەوار بووە و هەر جارەی کەسێک نامەی بۆ دەنوسێت، نامەکان ڕێک زمانی دیوەخانەو غوڵامیەکی سەیری پێوە دیارە . کاک مامخان شێروانی یەک دوو نامەی بڵاو کردۆتەوە بەڵام دەڵێ من چەندین نامەی مەلامستەفام لایە، خۆزگە ئەوانەشی بڵاو دەکردەوە، من کاتێک نامەکانم خوێندەوە، گیانم نیشتە سەر ئارەق و شەرمم لەخۆم کرد کە من کوردم و مەلامستەفاش وەک سەرۆکی کورد دەرکەوتوە و لەسەر نەتەوەکەم بوە بەبەڵا .
کوشتن لەو دەڤەرە واتە بارزان لە چۆلەکە کوشتن ئاسانترە، چونکە مەلامستەفا خۆی قارەمانی کوشتنی خەڵک بوە و نامەوێت لێرە چیرۆکەکان دیسان بگێڕمەوە . ئەوەی زۆر جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، کە لەهەولێر کە کەسێک سەرپێچی بکردایە فەرمان بەرێک یان مامۆستایەک، پێیان ووتوە با نەفیت نەکەین بۆ بارزان، ئەمە ڕێک وەک نەفیکردنی ڕوسەکان بوە بۆ سیبریا


لەباسی ژن و ژن خوازیشدا بەپێچەوانەی جەرجیز فەتحوڵا ئێمە چیرۆکی سەیرتر لێرە دەخوێنینەوە کە ئافرەت لەبەرزاندا لەکۆیلە کۆیلەترن و هەموو ئازادیەکیان لێ زەوت کراوەو یاساغە دڵداری کردن و دڵخوازبوون، کەسێک بۆی نییە کچە بارزانی یەک بێنێت لێ خۆیان بۆیان هەیە ژنی ناوچەو شارەکانی دی بێنن، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شەرەف لای ئەم خێڵە، نیشتمان نییە بەڵکو ئافرەتە و لەشی پێوری شەرەفە.
لوقمانی مەلا مستەفا، کە سەدام لەگەڵ عوبێدوڵادا کوشتی کەسێکبوە هەر وەک ئەم بارزانیانەی تر هەرچی زەوی و زارا لەجوتیارەکانی بە زۆر سەندوە بەپارەیەکی کەم، چونکە لەگەڵ باوکی ناکۆک بووە دەستی کردوە بەکشتوکاڵ کردن، ئەو بارزانیانەی کە لە ئۆردوگای قوشتەپەش بەعسێکان لەنادیاردا سەرنگومیان کرد، نووسەر باسی ئەوانەشمان بۆ دەکات، ئیتر مەسعود بارزانی ناتوانێ بەکوردایەتی پێمان بفرۆشێتەوە ئەوانە زۆریان چەکدار و جاشی سەدام بوون و شێخ عوسمان و کوڕی خودان و عوبێدوڵا و لوقمانیشی تێدا بووە کە بەر لەهەموو کەس لەخزمەتی داگیرکەراندا بوون .
لەچیرۆکی کوشتنی نەیارەکانیاندا چیرۆکی سەیرمان بۆ دەگێڕێتەوە حەسەن دەکوژن لەڕێگەی مێرگەسور کە نەیاری معەمەد خالید بوە، کەچی ڕاپۆرتێکی بۆ دەهۆنەوە گوایە دڵی وەستاوە لەڕێگە . بۆ کوشتنی فاخیر مێرگەسوریش کە کوڕی خاڵی مەلا مستەفا بووە زۆر نامەردانە دەیکوژن و ئێمە چیرۆکێکی تازەمان گوێ لێدەبێت، کە بۆ یەکەمین جارە، وەمەسعود بارزانی هەواڵی مەرگی ئەو کەسە بۆ باوکی دەباتو، مهاباد قەرەداخیش داوای نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەو جەلادە دەکات، ئەم نووسەرە ترسنۆکانە وەک ترسنۆکەکانی حیزبی هیوابوون کە مەلا مستەفایان بەزۆر کرد بە قارەمان، هەموو جارێکیش لەسەر حسابی گەلێک ویستویانە بەس ناوچەی بەرزان شەڕ و شۆڕی تێدا نەبێت و چاوی هەموو کورد دەر دەهات.
گەرچی لە کتێبەکەی مامۆستا زرار دەرگەڵەیدا دیوێکی تری فاخیرمان بۆ دەگێڕێتەوە، ئیستا ئێمە نازانین فاخیر قارەمان بووە یان ئەو کەسەبوە کە مامۆستازورار بۆمان باس دەکات؟ بەهەردوو باسەکەدا ئەوەمان بۆ دەر دەکەوێت بە ڕاستی بنەماڵەی مەلامستەفا بنەماڵەیەکی تا سەر ئێسقان خائین بوون و تەنها بیریان لەبەرژەوەندی خۆیان کردۆتەوە.
کاتێک ئەم کتێبە دەخوێنیتەوە بۆت دەردەکەوێت کە گەندەڵی لەم بنەماڵەیەوە دروست بوە، مەلامستەفا بۆ دژایەتی ئامۆزاکەی شێخ عوسمان، بارزانییه‌کان وەک پێشمەرگە ناونووس دەکات و  کاری پێشمەرگایەتیشیان پێناسپێرێت تەنها ناوە، شێخ عوسمان و خودان و دەست و دائیرەکەشی لە بەغدادەوە موچەیان مانگانە بۆ دێت و دەبنە مشه‌خۆر بەسەر ئەو گەلەوە.


بۆیە قسەکەی نێچیر ڕاستە کە گەندەڵی کەلتورە، ئەو باسی باپیرەی دەکات و لەوانەوە ئەو کەلتورە سەرچاوەی گرتوە، بۆ ئەوەی بزانین کەبۆچی یەکەمین شەڕی براکوژی، یان خۆکوژی دەستی پێکرد و پارتی دیمکرات بەوقەیرانەدا ڕۆی ئەوە خودان واتە شێخ ئەحمەدی بارزان لەژێرەوە لە گەڵ ڕژێمی عێراق ڕێککەوت و زۆریشی لە مەلا مستەفا کرد کە شەڕ ڕاگرێ و لەگەڵ ڕژێمی عێراق ڕێکەوتن بکەن، سەرکردایەتی ئەوکاتە ئەمەیان پێ باش نەبوو ئیتر ئەو جیابونەوەیە ڕوویدا، کە هەزاران کورد بوونە خۆراکی ئەو شەڕە نەگریسەکە ماوەی ٤٠ساڵی خایاند و هەزاران چیرۆکی پڕ لە تراژیدیای لەئامێزی خۆی گرت، ئەمە جوانترین و ڕاستگۆترین قسەیە کە لەسەر ئەو قەیرانە و جیابونەوەویە نوسراوە، چونکە لەجێگەی تردا هەرچی شتێک دەڵێن کە ئایدۆلۆژیا لەپشتی ئەو جیابونەوە و شەڕانەبووە قسەیەکی بەتاڵەو خودان بۆ ناوچەیەکی دیاری کراو کە چەند گوندێک و چەند ١٠٠٠کەسێک گەلێکی بۆ سەربڕیوە.
قسە زۆرە بکرێت لەسەر ئەم کتێبە، بەڵام دەمەوێت گەلەکەم خۆی چاوی بکرێتەوە و مێژووی خۆی بخوێنێتەوە و لەخۆیانەوە خەڵک پیرۆز نەکەن، من کە لەخوێندنەوەی کتێبەکە بوومەوە لە دڵەوە ئاواتم خواست، بمتوانیایە و دەسەڵاتم هەبوایە هەموو ئەوانەم لەبەردەمی دادگای گەلدا دابنایە بەئەندامانی حیزبی هیواوە تا دەگاتە ئەو جەلاد و ترسنۆک و پیاوکوژانەی کەوا بەچارەنوسی میللەتێک یاری دەکەن.
خۆزگە دەزگاکانی چاپ هێندە مەرد دەبوون بەزووترین کات ئەم کتێبەیان چاپ دەکرد و بڵاویان دەکردەوە، ترسەکە لەوەدایە ئەوانە نەخوێنەواربوون ئاوایان لەمیللەتێک کردوە ئەوانە هەژارو سنوری دەسەڵاتیان هیچ نەبوە ئاوایان کردوە، ئەی ئیستا ئەوانە چیدەکەن چۆن جارەنووسمان هەراج دەکەن لەکاتێکدا ڕۆژانە ئەو هەموو سامانە دەدزن و دەچێتە سەر بانکەکانیان و هەمووشیان منداڵەکانیان لەباشترین قوتابخانەکاندا دەخوێنن چیمان لێ بکەن؟
قسەیەکی فەرەجی شیرینم* بیرکەوتەوە کە لەکاتی شەڕی ناوخۆدا ووتبووی نازانم یەکێتی بۆ شەڕ لەگەڵ پارتیدا دەکات ئەوان سەدان مەلامستەفایان لەگریسدا هەیە، لێ من به‌ پێچه‌وانه‌ی فه‌ره‌جی شیرینه‌وه‌ ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر کورد وه‌کو میلله‌تێک بیه‌وێت که‌رامه‌تی خۆی له‌ده‌ست ئه‌م بنه‌ماڵه‌ بۆخڵه‌ رزگار بکات، ده‌بێت گڕ له‌و گریسه‌ش به‌ربدات.
جارێکی تر دەسخۆشی لە هێژا مامخان شێروانی دەکەم خۆزگە لەبلاو کردنەوەی زانیاری تردا گەلەکەمی بێبەش نەدەکرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە